زۆربەی سەردانیکەران کە دێنە بەغدا لە پارێزگاکانی دراوسێ یان دەرەوە سەرسوڕمانی خۆیان دەردەبڕن لەبەرامبەر بارودۆخی ئەمنی لە پایتەختی عێراق.
ئەمە پێچەوانەی ئەو قسانەیە كه لە میدیادا دەیبیستن و ئەو ترسەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بۆ ئەو شارە رەنگینە وێناکراوە.
هەرچەندە هەندێك راپۆرت باسیان لە بە ئامانجگرتنی دکتۆر و هونەرمەند و پیشەوەرانی میدیایی کردووە لە بەغدا، ئەندامانی ئەو پیشانە دەبینرێن وەك هەمیشە کاری خۆیاندەکەن لەو شارەدا.
جێگیری سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای بەغدا، محەمەد روبەیعی، وتی: "بەغدا خۆشحاڵە لەڕووی ئابورییەوە بە بەراورد بهڕێژەی تاوانی رێکخراو و تیرۆریزم بۆنمونە دوو ساڵ لەمەوبەر."
روبەیعی بە دیارونای وت ژمارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی رەسافە کەمبووەتەوە بۆ یەك دانە لە 18 مانگدا، کە کەمبونەوەیەکی گرنگە بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.
وتی سەبارەت بە تاوانی رێکخراو ژمارەی رفاندن کەمبۆتەوە لە تێکڕای 129 حاڵەت لە مانگێکدا لە نیوەی یەکەمی 2016 بۆ تەنیا 13 حاڵەت لەمساڵدا.
روبەیعی پێشکەوتنەکەی بەستەوە بە هەوڵەکانی دەسەڵاتدارانی ئەمنی و پێشنیارەکانی لیژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگا کە دەنێردرێن بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرێتی گشتی هەواڵگری.
هەموو ئەو لایەنانە بە هەماهەنگی کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی ئەمنی لە پایتەختدا.
روبەیعی وتی: "من نکولی لەوە ناکەم رێژەی تاوان لە بەغدا کەمێك بەرزترە لە رێژەی تاوانی ئاسایی بە بەراورد بە وڵاتانی تری جیهان بەڵام بارودۆخەکە بەوشێوەیە خراپ نیە کە هەندێك خەڵك وێنایان کردووە."
هاتوهاواری زۆر لە میدیاکاندا
روبەیعی وتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بوونە سەرچاوەی سەرەکیی هۆشداریدان سەبارەت بە رێژەی تاوان لە بەغدا و ئاماژەی دا بەوەی لەڕێگەی ئەو کەناڵانەوە هەندیك تاوانی گشتی بە هەڵە وەك تاوانی گەورە وێنا کراون.
هەواڵی چەندین حاڵەتی تاوان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراونهتەوە بە هەڵە وەك روداوی تاوانی رێکخراو وێنا کراون، لەکاتێکدا ئەو رووداوانە کێشەی نێوخۆی خێزانی بوون و هەندێکیشیان هەر دەنگۆ بوون.
راگری کۆلێجی زانیاری له زانکۆی بەغدا، هاشم حەسەن، وتی: "سوپاكانی سەر ئینتەرنێت کاری تیرۆری فیکری و دژه پروپاگەندە دەکەن بۆ تێكدانی ئاسایش و تۆقاندنی کۆمەڵگا بۆ بەدەستهێنانی مەبەستی تایبەتی."
حەسەن بە دیاونای وت ئەو گروپانە کە بەزۆری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە خراپ بەکاردێنێت هەوڵدەدەن کاربکەنە سەر خەڵکی "نەزان" بۆ دەستڕاگەیشتن بە بەشەکانی تری کۆمەڵگا و بڵاوکردنەوەی نائومێدی و پەشێوی و ترس لەنێوانیاندا.
وتیشی بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو کێشەیە هەموو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت فێربکرێن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیاریەی دەیخوێننەوە پێشئەوەی بۆ کەسانی تری بنێرن.
ههروهها وتی دەبێت فێربکرێن "چۆن زانیاری وەردەگرن و بهدواداچوون بۆ راستی و دروستی هەواڵەکە بكهن" پێشئەوەی بایەخی پێبدەن یان بینێرن بۆ كهسانی تر.
وتیشی: "حکومەت پێویستە بناغەی پەروەردەی میدیا دابنێت تا وەك بابەتی وانەی خوێندن بە خوێندکارانی خونێندگاکان بگوترێتەوە."
هەروەها وتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییش دەبێت داوایانلێبکرێت کۆمەڵگا فێربكهن سەبارەت بەو کێشەیە و رێنمایی دابنێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ میدیا و ئەو هەواڵانەی لەڕێگەی ئەوانەوە بڵاودەکرێنەوە.
حەسەن رەخنەی لە خێرایی دەزگا ئەمنیەکان گرت لە وهڵامدانهوهی ئەو دەنگۆیانەی مهبهستیانه ئاسایش تێكبدهن و وەڵامەکانیانی لهقهڵهمدا بە زۆر هێواش لەبەرامبەر خێرایی بڵاوبونەوەی هەواڵه دروستکراو و شهڕانگێزهكان.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو سەرکەوتنانەی لەم دواییانەدا بەدەستهاتوون لەلایەن هێزەکانی عێراقهوه لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا ژینگەیەکی گشتییان دروستکردووە کە لە پشتیوانی هەوڵە ئەمنیەکاندایە لە بەغدا کە کاریگەریی دەنگۆی نادروستی کەمکردۆتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید سهعد مەعەن، وتی: "دەزگا ئەمنیەکان بەبەردەوامی هێرش و تاوانی تیرۆریستییان پوچەڵکردۆتەوە و ئەنجامدەرانیشیان دەستگیرکردووە تەنیا دوای چەند کاتژمێریك لە ئەنجامدانی كرده تاوانکاریەکانیان."
وەك نمونەیەك ئاماژەی بەو هێرشە تاوانکاریە کرد دژی ژنێکی بەتەمەنی مەسیحی (ئوم سەرگۆن) کە قوربانی چەتە چەکدارەکان بوو لە سەرەتای ئابدا لە گەڕەکی دۆرەی بەغدا.
وتیشی هەواڵی تاوانەکە بە فراوانی بڵاوبووهوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئاماژەیدا بهوهی دەزگا ئەمنیەکان بکەرانیان دەستگیرکرد دوای چەند کاتژمێرێکی کەم دوای روداوەکە.
هەروەها وتی: "زۆربەی تاوانەکان لە بەغدا دەکەونە خانەی رێژەی تاوانه ئاساییهكانهوه کاتێك بەراورد دەکرێن بە بهشهكانی تری جیهان" بەتایبەتی کاتێك بارودۆخی ناهەمواری عێراق لەبەرچاو بگیرێت.