هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام ئەشکەنجەی مامۆستایەکی ئیدلیب دەدات و دەیکوژێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چالاکوانی لاو، ئەحمەد عابدین، لە شاری مەعەرەت نوعمان لەلایەن تەحریر شامەوە دەستبەسەرکرا لەسەر خۆپیشاندان دژی ئەو هاوپەیمانێتییە توندڕەوە. [خاوەندارێتی وینە: موسعەب عەساف]

چالاکوانی لاو، ئەحمەد عابدین، لە شاری مەعەرەت نوعمان لەلایەن تەحریر شامەوە دەستبەسەرکرا لەسەر خۆپیشاندان دژی ئەو هاوپەیمانێتییە توندڕەوە. [خاوەندارێتی وینە: موسعەب عەساف]

چالاکوانێکی ئیدلیب بە دیارونای وت هاوپەیمانێتیەکی لایەنە توندڕەوەکان لە باکوری سوریا مامۆستایەکیان لەسێدارەدا دوای دەستبەسەرکردنی بۆ چەند رۆژێك لەسەر وەرگرتنی موچەی مانگانەی لە وەزارەتی پەروەردەوە.

وتی پشکنینی جەستەی قوربانیەکە دەریخست کە پێش ئەوەی بکوژرێت ئەشکەنجەدراوە.

رووداوەکە دوای هەڵکوتانەسەرێکی تەحریر شام هات -- كه‌ هاوپەیمانێتیەکی توندڕەوە و لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە کۆنترۆڵکراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە چەکدارانی هاوپەیمانێتیەکە بە هەڕەمەکیی خەڵك دەستبەسەردەکەن لە هەوڵێکدا بۆ بێدەنگکردنی هەرکەسێك کە رکابەریان بێت.

ئەفسەری سوپای سوریای ئازاد، ئوسامە خزر، کە لەلایەن تەحریر شامەوە دوای ساڵێك دەستبەسەری لەسێدارەدرا. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

ئەفسەری سوپای سوریای ئازاد، ئوسامە خزر، کە لەلایەن تەحریر شامەوە دوای ساڵێك دەستبەسەری لەسێدارەدرا. [خاوەندارێتی وێنە: موسعەب عەساف]

چالاکوانی رۆژنامەنوسی له‌ ئیدلیب، موسعەب عەساف، وتی لیوای عیقاب (سزا)ی سەر بە تەحریر شام حیکمه‌ت عەبدولکەریم حەمودیان رفاند لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی مەغارەت میزەر لە دەوروبەری ئیدلیب، پێنجشەممە (17 ئاب).

عه‌ساف بە دیارونای وت دوو ئەندامی لیواکە ناسراونەتەوە کە ئەمیری تەحریر شامن، عابدین و مەروان حەریم.

لەکاتی هەڵکوتانەسەر ماڵی حەموددا، كه‌لوپه‌له‌كه‌یان پەرشوبڵاوکردەوە و لە ژن و خوشك و کوڕەکانی مامۆستاکەیان دا.

وتی: "دواتر بردیان بەرەو زیندانی ناوزڕاوی عیقاب و تۆمەتباریان کرد بە کارکردن لەگەڵ رژێم، چونکە بەردەوامبوو لە وەرگرتنی مووچەکەی لە وەزارەتی پەروەردە."

وتیشی ئێوارەی یەکشەممە، چەکدارێکی تەحریر شام خێزانه‌كه‌ی حەمودی ئاگادارکردەوە کە پێویستە جەستەکەی لە زیندان بەرنەوە.

پشکنینی لەلایەن دکتۆرێکی ناوخۆوه‌ دەریخست کە ئەشکەنجەدراوە، چونکە برین لەسەر هەموو جەستەی بوو لەگەڵ نیشانەی ئەوەی شۆکی کارەبایی لێدراوە.

ژمارەیەك چالاکوان دەستبەسەرکراون

عەساف وتی ئەمە کەیسێکی به‌ته‌نها نیە، چوارشەممە تەحریر شام ئەفسەرێكی سوپای سوریای ئازاد ئوسامە خزری لەسێدارەدا و ژمارەیەکی زۆری چالاکوانیشی لە ناو و دەوروبەری شاری ئیدلیب دەستگیرکرد.

وتی لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا چالاکوانانی بواری رۆژنامەوانی عەلی خالید مەرعی و باسم حەمود هه‌بوون، هه‌روه‌ها ئەفسەرێکی بەگەڕخەری موشەکی دژە-تانك لە سوپای سوریای ئازاد لە ئیدلیب، چالاکوانی مەدەنی سەمیر ئەکتەع، چالاکوانی لاو ئەحمەد عابدین لە شاری مەعەرەت نوعمان و چالاکوانی بواری رۆژنامه‌وانی ئەحمەد باسم حەنینی لە تیمی کەفر نەبل.

تەحریر شام شەممە چوار لاوی دەستگیرکرد کە ئاواره‌کرابوون لە مەدایا: رەبیع ناسف، مونیر نەموس، ئەحمەد غەسون و یەعروب مەحرەز.

هاوپەیمانێتیەکە مەجید سکافیشی لە ماڵەکەی خۆیدا رفاند، لەگەڵ ئەکرەم بەرهی لە شارۆچکەی هبه‌یت، و دوو کوڕی گەنج -- عەبدوڵا حاجی عەلی و ئیهاب مەروان فەرهود -- لە شاری سەراقیبە.

هەروەها لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا حەسەن محەمەد مەرعی تێدابوو کە کوڕێکی لاوی خەڵکی شارۆچکەی عەین لاروزە و بە هۆکاری نادیار لەلایەن هاوپەیمانێتیەکەوە دەستبەسەرکرا.

عەساف وتی ئەو ڤیدیۆ کلیپەی لە ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە نیشانیدەدات کە پیاوێك بەناوی مەحمود زەین تکا دەکات لە برایەکی کە بەرپرسێکە لە سوپای سوریای ئازادا، تا پارە و چەك و تەقەمەنی رادەستی هاوپەیمانێتیەکە بکات تا ئازادی بکه‌ن.

گەر ئەمە نەکرێت لەسێدارە دەدرێت، لەبەردەم کامێراکەدا تکا دەکات، لەکاتێکدا ئەندامێکی تەحریر شام نیشاندەدرێت کە کەسێکی دیکە بە دەمانچە دەکوژێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500