هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دانیشتوانی ئیدلیب هەوڵەکانی تەحریر شام رەتدەکەنەوە بۆ شەرعیەتدان بە بوونی

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

مەدەنیەکانی شاری ئیدلیب کۆبوونەوە لە بەردەم بارەگاکانی تەحریر شام بۆ سەرکۆنەکردنی دەستگیرکردنی گەنجێك دوایئەوەی گروپەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی شارەکەی کرد مانگی رابردوو. [خاوەنی وێنە: سومەیا عەدنان]

مەدەنیەکانی شاری ئیدلیب کۆبوونەوە لە بەردەم بارەگاکانی تەحریر شام بۆ سەرکۆنەکردنی دەستگیرکردنی گەنجێك دوایئەوەی گروپەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی شارەکەی کرد مانگی رابردوو. [خاوەنی وێنە: سومەیا عەدنان]

تەحریر شام -- هاوپەیمانێتییەکی توندڕەو کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشوو کۆنتڕۆڵکراوە -- پشتگیری راگەیاندنی "فەرمانڕەوایی مەدەنی" دەدات لە ناوچەکانی ژێردەستیدا لە باکوری سوریا، چالاکوانێکی ناوخۆیی بە دیارونای وت.

بەگوێرەی سومەیا عەدنان کە چالاکوانێکی کۆمەڵایەتیە لە شاری ئیدلیب کە داوای کرد ناوی خوازراوی بەکاربێت دواین هەوڵی گروپەکە مەبەستی پاراستنی خۆیەتی بە بەکارهێنانی فەرمانڕەوایی مەدەنی وەك خۆدزینەوەیەك لە کردەوە تیرۆرستیەکانی.

عەدنان بە دیارونای وت ماوەیەکی کەم دوایئەوەی تەحریر شام بەتەواوی ئیدلیبی کۆنتڕۆڵکرد گروپەکە دەستیکرد بە بەرزکردنەوەی دروشمی فەرمانڕەوایی مەدەنی لە ناوچەکەدا.

چەند کۆبوونەوەیەك لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکاندا ئەنجامدران، کە دوایینیان لە 20 ئاب بوو، کە ئەندامانی تەحریر شام رێنماییان بە کەسایەتیه‌كانی ئیدلیب دا کار بۆ راگەیاندنی حکومەتێکی جیاواز بکەن بۆ باکوری سوریا.

عەدنان وتی: "لەگەڵئەوەشدا، دوای کۆبوونەوەکان مەبەستی سەرەکی ئەو پڕۆژەیە ئاشکرا بوو" هەرکە روونبووه‌وە تەحریر شام دەیەوێت ئەمە بەکاربهێنێت وەك پاساوێك بۆ خۆدزینەوە لەپەنایدا دوای داواکاری جیهانی بۆ لەناوبردنی گروپەکە فراواتربوون.

وتیشی ئەندامانی تەحریر شام چالاکوانانی میدیایی سەربەخۆیان ئاراستەکرد لە شارەکەدا بۆ بەرزکردنەوەی خواستی حکومەتێکی جیاواز وەك دەستپێشخەرییەکی مەدەنیانە کە هیچ پەیوەندی بە گروپەکەوە نەبێت.

پڕۆژەکە رەتکرایەوە

عەدنان وتی: "ئەو پڕۆژەیەی لەلایەن گروپەکەوە پێشنیارکراوە دەڵێت جەیشی بەناو شام [سوپای باکور] ئەرکی سەربازیی پاراستنی خاكه‌كه‌ی [ئیدلیبی] لەئەستۆدەگرێت."

وتیشی بەڵام ئەو سوپایە بەزۆری لە ئەندامانی تەحریر شام پێکدێت.

هەروەها وتی بەهەمانشێوە گروپەکە سه‌پاندی كه‌ کاری لیژنە و رێکخراوەکان لە ناوچەکەدا دەبێت لەژێر چاودێریی راستەوخۆی فەرمانگە پەیوەندیدارەکاندا بێت کە لەلایەن کەسایەتیی سەربە گروپەکەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

وتیشی: "سەبارەت بە دەسەڵاتی یاسا دانان پڕۆژەکە داوای دامەزراندنەوەی یاسادانانی مەدەنی و پەراوێزخستنی سیستەمی دادگایی [گروپەکە] دەکات."

هەروەها وتی لەگەڵئەوەشدا ئەوانەی بەرپرسی دادوەری مەدەنین هەمان ئەو کەسانە دەبن کە بەرپرسی دادگاکانی تەحریر شامن کە لەلایەن بەرپرسە توندڕەوە ئاینیەکانی بەرەی نوسرەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

عەدنان وتی رەتکردنەوەی ئەو پڕۆژەیە "تارادەیەك به‌كۆی ده‌نگ" بوو، "بەڵام ئەو گوشارانەی لەلایەن تەحریر شامه‌وه‌ ده‌خرێنه‌سەر هەندێك لە کەسایەتیە کاریگەرەکانی شارەکە بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاساوێكی مەدەنی بۆ په‌رده‌پۆشكردنی گروپەکە، به‌ربه‌ستێكی هێناوه‌ته‌كایه‌وه‌."

وتیشی: "شاری ئیدلیب ئەنجومەنێکی مەدەنی پێکهێنا بۆ ئیدارەدانی کاروبارەکانی لە 18 کانونی دووەم و هیچ پێویستی بە پێکهێنانی کیانێکی تر نیە بەبێ گوێدانە هۆکار و خواستەکان."

هەروەها وتی دانیشتوانی تەحریر شام بوون و فەرمانڕەوایی تەحریر شام رەتدەکەنەوە و ئاماژەی دا بەوەی گروپەکە هێشتا دەستگیرکردن ئەنجامدەدات دژی هەموو ناڕازیەکانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500