دانیشتوانی موسڵ داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن بۆ کردنەوەی نوسینگەیەکی پاسپۆرت لە شارەکەدا و چاککردنەوەی فڕۆکەخانە ناوخۆییهكه، کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه تێكدرا، بۆ ئەوەی گەشتی ئاسمانی دەستپێبکاتەوە.
دانیشتویهك، ئەحمەد نەژان، بە دیارونای وت: "ئێمە لە پەراوێزخستنێکی تەواودا دەژیاین کە لەلایەن تیرۆریستانەوە بەسەرماندا سەپێنرا کاتێك دهستیانگرت بهسهر موسڵدا."
وتی: "هێشتا لەو بارودۆخەداین، دوو مانگ دوای ئازادکردنەکە هیچ نوسینگەیەکی پاسپۆرت لە موسڵ نەکراوەتەوە و هیچ کەسێك بیری لە بنیاتنانەوەی تاکە فڕۆکەخانەکە نەکردۆتەوە لە شارەکەدا."
جەختیشی کردەوە لهوهی کردنەوەی فڕۆکەخانەکە و رێگەدان بە دانیشتوانی موسڵ بۆ گەشتکردن هیچ پەیوەندیی بە گەشتوگوزار یان گەشتی کاتبەسەربردنەوە نیە.
هەروەها وتی: "ئەمە لەبەر ئەوەیە ئێمە نەخۆشمان هەیە کە پێویستی بە چارەسەر هەیە لەدەرەوەی وڵات و ئهو دانیشتوانه ئاوارانهی لە تورکیا و وڵاتانی دراوسێی ترن کە دەمانەوێت بیانبینین." ئاماژەشی دا بەوەی ئەمە لەسەرو هەموو شتێکەوە کێشەیەکی مرۆییە.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، حەسەن شوبەیب سەبعاوی، بە دیارونای وت پارێزگای نەینەوا بەپەلە پێویستی بە خستنهوهگهڕی فڕۆکەخانەكهیە بۆئەوەی کۆمپانیا نیشتیمانی و بیانیەکان بەشداربن لە هەوڵهكانی بنیاتنانەوەدا.
كورتهێنانی بودجە
سەبعاوی وتی فڕۆکەخانەکە دەتوانێت وەك ئامرازێکی گرنگ خزمەتبکات بۆ پشتیوانیی لۆجیستی بۆ ئۆپەراسیۆنهكانی بنیاتنانەوە و کارئاسانی بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران لە داهاتوودا. "چۆن کەسێك دەتوانێت چاوەڕوانی چالاکی بنیاتنانهوه بێت بەبێ فڕۆکەخانە؟"
وتیشی بەپێچەوانەوە حکومەتی ناوخۆیی و فیدراڵ بودجەی تەواویان نیە بۆ بنیاتنانەوەی فڕۆکەخانەکە و پێشنیاردەکات وەك هەلێکی وەبەرهێنان رابگەیەنرێت.
هەروەها وتی ئەمە دەرگا دەکاتەوە بۆ کۆمپانیا بیانیەکان بۆ بنیاتنانەوە و بەگەڕخستنی فڕۆکەخانەکە و وادەکات حکومەتی ناوخۆیی جەخت بکاتەسەر پڕۆژەی بەپەلەتر له شارەکەدا، وەك چاککردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا.
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە، سەلیم موسا، وتی وەزارەتی گواستنەوە لیژنەیەکی تایبەتی لە دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی ناردووە بۆ فڕۆکەخانەی موسڵ بۆ خەمڵاندنی زیانەکان.
موسا بە دیارونای وت پێشئەوەی کاری بنیاتنانەوە دەستپێبکات دەبێت زیانەکان سەرەتا بخەمڵێنرێن و هەڵسەنگێنرێن و مەزەندەی تێچونیش دیاریبکەن و ئاماژەشیدا بهوهی ه دەبێت ئۆپەراسیۆنەکانی بنیاتنانەوە بەباشی پلانیان بۆ دابنرێت.
هەروەها وتی: "ئێمە لهئێستادا کار لەسەر خەمڵاندن دەکەین و ناتوانین کاتێکی دیاریکراو دابنێین کە کەی کارکردن دەستپێدەکات یان کۆتایی دێت."
داواکاری بۆ پاسپۆرت
بەرپرسی پۆلیسی نەینەوا، عەمید وەسیق حەمدانی، بە دیارونای وت وەزارەتی ناوخۆ بە جددی کاریکردووە بۆ دەرکردنی بەڵگەنامەی فەرمی بۆ دانیشتوان.
وتیشی: "وەزارەت لەئێستادا جەختدەکاتەسەر دەرکردنی ناسنامەی باری کەسێتی و رەگەزنامەی عێراقی کە ئەوانە لەمکاتەدا گرنگترن." ئاماژەشیدا بهوهی كه ئەمانە پێویستە هەبن پێش دەرکردنی پاسپۆرت.
دانیشی نا بەوەدا كه کێشە هەبووە لە دەرکردنی ناسنامەی باری کەسێتیدا بەهۆی داواکارییهكی زۆر لە بەڕێوبەرێتی رەگەزنامە و کاروباری مەدەنی.
حەمدانی وتی: "بەڕێوبەرێتی خزمەتگوزارییەکانی پۆلیسی عێراق بەپەرۆشە بۆ دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان بە کورترین ماوەی گونجاو لەسەر بنەمای میکانیزمە یاساییەکان."
بنیاتنانەوەی شارەکە و گەڕاندنەوەی خەڵك بۆ ماڵەکانیان گرنگترین شتن چونکە خەڵك ماندووبوون بهدهست کرێ و خێمەوە.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
سڵاوتان لێبێت. بنیاتنانەوەی فڕۆکەخانە و کردنەوەی بنکەی پاسپۆرت لە بنیاتنانەوەی موسڵی کۆن و گێڕانەوەی دانیشتوانی گرنگتر نیە. ئەوە لەبیرمەکەن کە موسڵی کۆن دایکی موسڵ و هەموو خەڵکی موسڵە و زۆربەی خەڵکەکەشی خەڵکی چینی ناوهڕاست و هەژارن.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت