هێزە خێڵەکییەکانی ئەنبار دەستیانکردووە بە هێرشێکی دەستپێشخەرانە لە قوڵایی خاکی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا لە چەند بەشێکی پارێزگاکە بۆ رێگەخۆشکردن بۆ هێرشی سەربازی بەمەبەستی دهرپهڕاندنی گروپەکە لەو ناوچەیە.
فەرماندەی حەشدی خێڵەکیی حەدیسە عەواد جوغەیفی چوارشەممە (16 ئاب) بە دیارونای وت ئەوان "هێرشی کوالیتی بەرزی نزیك-مەودا ئەنجامدەدەن لە قوڵایی پێگەکانی داعشدا لە شارەکانی عەننە و راوە".
وتی: "یەکەیهكی هێرشبهری پێکهاتوو لە خێڵەکییەکانی ئەلبو مەحل، یەکەمینی ئهو هێرشانەیان ئەنجامدا به چوونەنێو قەڵای چەکدارانەوە."
وتیشی یەکەکە گەیشتە یەکتربڕێك لەو رێگەیەی دەچێتەنێو عەننە و راوەوە، تەنیا چەند کیلۆمەترێكی مابوو بۆ دوو شارەکە.
جوغەیفی وتی: "چەکداران بەتوندی لەگەڵ ئەو ئەندامانەی داعشدا پێکیاندادا کە خۆیان لە ناوچەکە شاردبۆوە و هاوەنبارانی سەنگەرەکانیان کردن، 11 تیرۆستیان کوشت و دوو ئۆتۆمبیلیان لەکارخست."
وتی چەکدارێکی خێڵەکی کوژرا و چواری دیکەش برینداربوون و وتیشی کە یەکە خێڵەکییەکە گەڕاوەتەوە بۆ بنکەکەی، دوای بەسەرکەوتوانە ئهنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە.
سهرهتایهك بۆ ههڵمهته سەربازییەکە
جوغەیفی وتی: "هەموو هەفتەیەك لانیکەم ئۆپەراسیۆنێکی لەم جۆرە دەکرێت. ئەم هێرشە دەستپێشخەرانە رێگەخۆشکەر دەبن بۆ ههڵمهتێكی گەورەی سەربازی بۆ بنەبڕکردنی داعش لە خۆرئاوای ئەنبار."
وتیشی: "بەردەوامدەبین لە ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەم کەمپینە و پاڵپشتی هێزە ئەمنیەکانمان دەکەین لەکاتی شەڕدا و بەشداردەبین لە هێشتنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لەژێردەستماندا."
ههروهها وتی لەئێستادا داعش لانیکەم 4,000 خێزانی لە شاری قائیم گەمارۆداوە دوای ئەوەی چەندین کەسی ناوچەکە هەڵاتن و جەختیشیکردەوە کە ئامانجەکە رزگارکردنی هەموو دانیشتوان و کۆتاییهێنانە بە ستەمی گروپەکە لە پارێزگاکەدا.
هەزاران مەدەنی لەم مانگانەی دواییدا توانییان هەڵبێن لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش و بگەنە روتبە، بە بهکارهێنانی رێگەی شاراوە و بەنێو بیاباندا.
ئەندامانی داعش، کە ژمارەیان نزیکەی 1,500 کەسە، هێشتا دهستیانگرتووه بهسهر ئەو سێ شارەی خۆرئاوای ئەنباردا: عەننە و راوە و قائیم -- کە بەکاریاندەهێنن وەك شوێنی بەگەڕخستنی هێرشەکانیان بۆسەر شارەکانی حەدیسە و روتبە.