هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراق داعش تۆمەتباردەکات بە زیانگەیاندن بە تۆڕی کارەبا

خالید تائی

کرێکارانی چاککردنەوە تۆڕێکی دابەشکردنی کارەبا چاكدەکەنەوە لە پارێزگای دیالەی عێراق لەم وێنەیەدا کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە لە 4 تەمموز. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دیالە]

کرێکارانی چاککردنەوە تۆڕێکی دابەشکردنی کارەبا چاكدەکەنەوە لە پارێزگای دیالەی عێراق لەم وێنەیەدا کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە لە 4 تەمموز. [خاوەنی وێنە: پەیجی فەیسبوکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دیالە]

حکومەتی عێراق دووشەممە (14 ئاب) رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی تۆمەتبارکرد بە هێرشکردنە سەر تۆڕی کارەبای وڵاتەکە.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، موسعەب مودەڕیس، وتی: "تیرۆریستان لە دوو رۆژی رابردوودا چوار هێڵی گواستنەوەی کارەبایان تەقاندەوە لەڕیگەی بۆمبی دەستكردەوە کە بووە هۆی پچڕانی کارەبا لە چەند ناوچەیەك."

مودەڕیس بە دیارونای وت سێ تاوەری سەر دوو هێڵی ڤۆڵتی بەرزی سەرەکی لەنێوان دیالە و کەرکوكدا شەممە تەقێنرانەوە.

وتیشی لە ئەنجامی ئەو کارە تێکدەرانەدا "وێستگەکانی کارەبا وەستاون لە پێدانی کارەبا بەو ناوچانەی ئەو پارێزگایە و 1,100 مێگاوات کارەبا لە خزمەتگوزاری بڕاوە."

هەروەها وتی: "هێڵێکی ڤۆڵتی بەرز کە کارەبا دەگوازێتەوە لەنێوان قەزای میقدادیە و ناوچەی بەنداوی حەمریندا لە دیالە و هێڵی دووەمیش -- لەنێوان شارەکانی هیت و حەدیسەدا لە ئەنبار -- لەلایەن تیرۆریستانەوە بەرەبەیانی یەکشەممە هێرشیانکرایه‌سەر."

مودەڕیس وتی: "شەش تاوەر تەقێنرانەوە کە بووە هۆی پچڕانی کارەبا لەو شارانەی لەو دوو هێڵەوە کارەبایان پێدەدرا و بووە هۆی لەدەستدانی 800 مێگاوات."

هێرشی سەر خزمەتگوزاری کارەبا

مودەڕیس وتی هێرشەکان دوایین زنجیرە هێرشن کە خزمەتگوزاری کارەبا بکەنە ئامانج کە لەلایەن ئەندامانی داعش و تێکدەرانی ترەوە ئەنجامدراوە.

وتیشی: "تیرۆریستەکان لەسەرەتای ئەم مانگەدا هێڵێکی کارەبای ناوخۆیان لە دیالە کردە ئامانج بە بۆمبی دەستكرد کە سێ تاوەریان تێکشکاند لەنێوان دوڕیانی سەفرا و بەنداوی حەمریندا و بووە هۆی لەدەستدانی 400 مێگاوات کارەبا."

هەروەها وتی: "بۆمبێکی دەستكردیش لەژێر تاوەرێکدا تەقییەوە لە ناوچەی لەتیفیە کە بووە هۆی کوژران و بریندارکردنی ئەندامانی وەزارەت و بووە هۆی لەدەستدانی 400 مێگاوات لە کارەبای بەغدای پایتەخت."

وتیشی تێکدەران هەروەها هێرشیان کردە سەر بەڕێوەبەرێتی دابەشکردنی کارەبا لە شاری ناسریە لە 8 ئاب، کەلوپەلی جۆراوجۆریان لێ دزی و چەند دەستڕێژێكی گولـلەیان لە بیناکە کرد.

مودەڕیس وتی: "ئێمە توشی هێرشێکی زیاندار بووینەوە." ئاماژەشیدا به‌وه‌ی "ئەو هێرشە دووبارانە وردە وردە زیان بە تواناکانمان دەگەیەنن."

وتیشی تیمەکانی وەزارەت لە بارودۆخێکی سەختدا کاردەکەن بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ خەڵکی مەدەنیی عێراقی لە ناوچەکەدا.

هەروەها وتی: "هێرشەکان کە کارەبا بە فیڕۆدەدەن و دەیکەنە ئامانج دەبنە هۆی لەدەستدانی نزیکەی له‌سه‌دا 60 ی سەرجەمی بەرهەمی رۆژانەی کارەبا کە لە ئێستادا 16,000 مێگاواتە."

مودەڕیس بانگه‌شه‌ی كرد بۆ بەشکردنی کارەبا و داواشی لەو كه‌سانه‌ كرد كه‌ ده‌شێت هه‌ستن به‌ كاری تێکدەرانه‌ تا واز لە تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا بهێنن تا بتوانرێت بەرهەمێنانی کارەبا زیادبکرێت و سەقامگیری بۆ دابینبکرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500