هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

کەرکوك ناوه‌ندێك ده‌كاته‌وه‌ بۆ روبەڕوبوونەوەی بیروڕای توندڕەوانه‌

خالید تائی

بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننە لە پارێزگای کەرکوك تاقیکردنەوەی ئایینیی بۆ ژمارەیەك لە کارمەندانی کرد لە 7 ئابدا وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ شەڕی دژی بیروڕای توندڕەوانه‌. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننە وەرگیراوە]

بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننە لە پارێزگای کەرکوك تاقیکردنەوەی ئایینیی بۆ ژمارەیەك لە کارمەندانی کرد لە 7 ئابدا وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ شەڕی دژی بیروڕای توندڕەوانه‌. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننە وەرگیراوە]

بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننە لە پارێزگای کەرکوك هەینی (11 ئاب) ناوه‌ندێكی کردەوە بۆ شەڕ دژی بیروڕای توندڕەوانه‌ و رایگەیاند کارمەندانی دەستیانكردووه‌ بە تاقیکردنەوەی ئایینی.

بەڕێوبەری بەڕێوبەرێتیەکە ئەحمەد جەمیل مودەریس وتی بەڕێوبەرێتیەکە "سەنتەری هۆشیاریی ئاینیی کردۆتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەو و برەوپێدانی لێبوردەیی و میانگیریی، کە کرۆکی ئیسلامن".

موده‌ریس بە دیارونای وت ناوه‌نده‌كه‌ رێنمایی ئیمام و وتارخوێنانی وەقفی سوننە دەکات بۆ برەودان بە گوتاری میانڕەوی ئایینی و روبەڕوبوونەوەی گوتاری رق و کینە و لادانی مەزهەبی.

وتی کاریشدەکات بۆ تیماركردنی خەڵك له‌ ئایدۆلۆژیای توندڕەو و رێکخستنی بەرنامەی پەروەردەیی لەسەر بنەمای بیری ئایینیی میانڕەو، وتیشی ناوه‌نده‌كه‌ بیری میانڕەو برەوپێدەدات لە مەنهەجی خوێندنگەکاندا و لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەمیش.

مودەریس وتی: "گروپە تیرۆریستیەکان لە بەرەی شەڕدا شکاون، بەڵام ئایدۆلۆژیای تیرۆیستی هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر کۆمەڵگە."

وتیشی: "ئێمە، وەك بیرمەند و دەزگای ئایینی، پێویستە لەسەرمان زۆر کاربکەین بۆ روبەڕوبوونەوەی و بنیاتنانی مەزهەبی گونجاو و پەیکەربەندیی ئایدۆلۆژیی."

کارمەندان تاقیکردنەوەیان پێدەکرێت

دووشەممە (7 ئاب)، بە رێنمایی نوسینگەی وەقفی سوننە، بەڕێوبەرێتیەکە دەستیکرد بە تاقیکردنەوەی وتارخوێن و ئیمام و کارمەندانی دیکە، لەنێویاندا موئه‌زین (بانگدەران)، قورئان خوێن و ئەوانەی لە مزگەوت کاردەکەن.

مودەریس وتی: "ئەم تاقیکردنەوانە چەندین پرسیار لەخۆدەگرن دەربارەی ئایدۆلۆژیا و مەزهەبی ئیسلامی."

وتیشی ئامانجەکە هەڵسەنگاندنی بیر و تێگەیشتنی کارمەندانە لە چەمکە ئایینیەکان و ئەوەی ئایا کاریگەریی ئایدۆلۆژیای توندڕەویان لەسەرە.

هه‌روه‌ها وتی: "هەڵسەنگاندنی پرسیارەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە ئەمجامدەدرێت کە پێکهاتووە لە زانایانی پله‌باڵا و پرۆفیسۆری شەریعەت و فیقهی ئیسلامی."

لە قۆناغی یەکەمدا، تاقیکردنەوەکان بۆکادره‌كانی بەڕێوبەرێتی وەقفی سوننەی کەرکوك بوون كه‌ وەك ئیمام و وتارخوێن و رێنماییکاری ئایینیی ئافرەتان کاردەکەن.

وتی: "هەموو کادرەکانمان ئەم تاقیکردنەوەیە دەکەن. تائێستا تاقیکردنەوەی دوو گروپمان تەواوکردووە و هێشتا 10 گروپی دیکەمان لەپێشە."

وتیشی هەر گروپێك لانیکەم 50 کارمەندی بەڕێوبەرێتیەکەی تێدایە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500