هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

چەکداران هێرشدەکەنە سەر خاڵێکی پشکنینی داعش لە دێرە زوور

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

ئەندامانی داعش شەقامێکیان تەنیوە لە ناوچەی پیشەسازیی ئەلبو کەمال کە له‌وێ خاڵێکی پشکنینی گروپەکە کەوتەبەر هێرشەکە لە 8 ئاب. [خاوەنی وێنە: ئەیهەم عەلی]

ئەندامانی داعش شەقامێکیان تەنیوە لە ناوچەی پیشەسازیی ئەلبو کەمال کە له‌وێ خاڵێکی پشکنینی گروپەکە کەوتەبەر هێرشەکە لە 8 ئاب. [خاوەنی وێنە: ئەیهەم عەلی]

گروپێك كە خۆی بە 'قەعقاع' ناوناوە، هێرشێکی سێشەممە (8 ئاب)ی گرتۆتە ئەستۆ بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەنزیك شاری ئەلبو کەمالی سوری لە دێرە زوور، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

چالاکوانێك کە خاوەنی په‌یجی فەیسبوکی گۆشەی رەسەنی ئەلبو کەمالە، ئەیهەم عەلی، وتی ئەو هێرشەی بەرەبەیان خاڵێکی پشکنینی کردە ئامانج لەنزیك دەروازەی شارۆچکەی جەلعە لە ناوچەی پیشەسازی.

عەلی بە دیارونای وت چەکدارەکان نزیکەی 10 شەڕکەریان کوشتووە و بریندارکردووە کە پاسەوانی خاڵی پشکنینەکە بوون و ئاماژەشیدا لەکاتی رووداوەکەوە داعش بەسەختی هەوڵدەدات بۆ دۆزینەوەی چەکدارەکان.

وتیشی: "لانیکەم دوو ئەندامی داعش کوژران، لەنێویاندا پیاوێك کە بە خەتاب دەیر ناسرابوو."

عەلی وتی بەگوێرەی دانیشتوانه‌كه‌ دەنگی ئەو شەڕەتەقە سەختە نزیکەی کاتژمێر 2:30 بەیانی دەستیپێکرد و بۆ نیو کاتژمێر بەردەوام بوو.

هەر زوو دوای ئەوە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی داعش بەرەو ناوچەکە چوون.

وتیشی: "دوابەدوای هێرشەکە گروپەکە ئەندامانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیووە لە ناوچەکەدا و چەندین خاڵی پشکنینی داناوە کە ناسنامەكانیان دەپشکنی."

هەروەها وتی ئەندامانی داعش چەند پێگەیەکیشیان چۆڵکرد، لەنێویاندا ئەوانەی قوتابخانەی ناوەندی جەلعە و ناوچەی نەزل بەڕانی.

دوای هێرشەکە ژمارەیەك پێگەی ئەلیکترۆنیی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و چالاکوانانی بواری میدیا بەیاننامەیەکیان بەدەستگەیشت کە لەلایەن گروپێکەوه‌ بڵاوکرابووه‌وە، ناوی خۆی ناوە قەعقاع و بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، هێرشەکە خاڵێکی پشکنینی کرده‌ ئامانج کە لەژێر فەرماندەیی سەرۆکی دیوانی سەحە (نوسینگه‌ی تەندروستی) داعش، ئەبو موعتەسیم حەنەفی ئیبراهیمدا بوو، هه‌روه‌ها ئاگریان لە چوار بارهەڵگری گروپەکەش بەردا.

لە بەیاننامەکەیدا گروپەکە رایگەیاند رۆژانە هێرشی هاوشێوە ئەنجامدەدات بۆ داواکردن له‌ داعش تا گوشارەکانی لەسەر دانیشتوانی ئەلبو کەمال کەمبکاتەوە.

هەروەها داوایکرد داعش بڕیاری سەربازگیریی زۆرەملێیی رابگرێت و ئه‌و بڕیاره‌شی كه‌ ده‌بێت مامەڵەکردن به‌ پاره‌وه‌ ته‌نها بە بەکارهێنانیدراوه‌كه‌ی خۆی بێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500