هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی ژنان

دوای داعش، ژنانی ئەنبار دەگەڕێنەوە بۆ کارکردن

سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

ژنانی عێراقی لە کارگەیەکی خشتدا کاردەکەن نزیك نەجەف لە 26 ئایاری 2014. لەهەندێك بەشی وڵاتەکەدا، رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) رێگریی لە کارکردنی ژنان دەکرد. لەوەتەی لە چەندین ناوچە دەرکراوە، دەستیانکردووە بە گەڕانەوە بۆ کارکردن. [حەیدەر حەمدان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنانی عێراقی لە کارگەیەکی خشتدا کاردەکەن نزیك نەجەف لە 26 ئایاری 2014. لەهەندێك بەشی وڵاتەکەدا، رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) رێگریی لە کارکردنی ژنان دەکرد. لەوەتەی لە چەندین ناوچە دەرکراوە، دەستیانکردووە بە گەڕانەوە بۆ کارکردن. [حەیدەر حەمدان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژمارەیه‌كی زۆرلەو ژنانەی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە لێیان قەدەغەکرابوو ماڵەکانیان جێبێڵن یان کاربکەن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناو هێزی کار لە ئەنبار لەوەتەی گروپەکە لە ناوچەکانیان دەرکراوە، بەرپرسانی ناوخۆ رایانگەیاند.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئیبتیسام محەمەد دەرب بە دیارونای وت: "دۆخەکە بەرەو باشتر گۆڕاوە لەوەتەی ناوچەکانی ئەنبار لەدەست داعش رزگارکراون."

وتی: "ئەمڕۆ، ژنانی ئەنبار لە چەندین پیشە و کاردا ئیشدەکەن،" لەوانه‌ بەڕێوبردن یان کارکردن لە دوکانی پۆشاك و جانتا و عەتر و هۆڵی رازاندنەوە و دیکۆراتی هاوسەرگیری یان کارگه‌ی چنین.

وتیشی ژنانی ئەنبار كاری حکومیشیان هەیە لە بەڕێوبەرایەتیە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و تەندروستیی ئاژەڵ.

چالاکوانی مافی ژنانی ئەنبار سارا عەلی وتی: "ژنانی ئەنبار لە زۆر بواردا کاردەکەن. هەندێکیان لە کارگه‌کانی چنین و ئەوانیدیکە لە دوکان و مۆڵەکاندا، لەکاتێکدا ژنانی تر لە ماڵەوە کاری نەخش ده‌كه‌ن یان خواردن ئاماده‌دەکەن و بە دوکانەکانی دەفرۆشن."

ناوبراو بە دیارونای وت ئێستا دۆخی ئەمنیی ئەنبار سەقامگیربووە، هەندێك ژنی گەنج ئیشی بچوکیان دەستپێکردووە وەك باخچەی ساوایان.

كاركردن بۆ 'ژیانێکی پڕکەرامەت'

خاوەنی دوکانێكی پۆشاک له‌ رەمادی، هەدیر محەمەدی، بە دیارونای وت: "کارکردن لە دوکانی تایبەت بە ژناندا بۆ هەندێك نامۆ دەردەکەوێت، بەڵام پێشوازیی لێدەکرێت لەو ناوچانەی وێرانبوون و روخێنراون و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاوارەبوون."

وتی: "کارکردنم لەم دوکانە لە 9ی بەیانییەوە دەستپێدەکات و 5ی ئێوارە کۆتایی دێت. موچەیەکی 400,000 دیناری (340 دۆلار) مانگانەم پێدەدرێت، بڕێکی زۆر نیه‌، بەڵام یارمەتیم دەدات ژیانێکی خاوەن کەرامەت بژیم لەگەڵ سێ منداڵەکەمدا، چونکە مێردەکەم نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر مرد."

وتیشی: "بەهیواین حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پشتگیریی ژنان بکەن بە پێشکەشکردنی دەرفەتی کار بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆڕییان."

محەمەدی وتی ژمارەیەکی زۆری ژنان بێوەژن کەوتوون بەهۆی شەڕی دژی داعشەوە، وتیشی بەهیوایە حکومەت موچە ببڕێتەوە بۆ ئەو ژنانە و ئەوانیدیکە کە تووشی دۆخێکی سەخت هاتوون.

دانیشتووی فەلوجە، هەنا مەتلەب شەممەری، بە دیارونای وت: "زۆرێك لەو کێشانەی ژنانی فەلوجە تووشی بوون بەهۆی داعشەوە بووە." ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ زۆرێکیان ئێستا بۆ کار دەگەڕێن، بەتایبەتی لەگەڵ رێکخراوە مرۆییەکاندا.

شه‌ممه‌ری بە دیارونای وت: "ماوەی ساڵێکە لەگەڵ رێکخراوێکی مرۆییدا کاردەکەم كه‌ ناسراوە بە یەنابیع سەلام (کانییەکانی ئاشتی) کە لە کەمپی عامریەت فەلوجە کاردەکات."

وتی: "بەڵام کاره‌كه‌ی من و 14 ژنی دیکە کە لەگەڵمدا بوون دوو رۆژ لەمەوبەر هەڵپەسێردرا بەهۆی نەبوونی پاڵپشتیی دارایی لە حکومەت و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە."

شەممەری وتی زۆر پرۆژە هەیە کە دەکرێت کار بدەن بە ژنانی ئەنبار، لەنێویاندا کارگەکانی چنین یان ئەوانەی شیرینی دروستدەکەن.

وتیشی ژنان دەتوانن کاری ورد و پوخت بکەن لەم بوارانەدا، کە یارمەتییان دەدات داهاتێکی په‌سه‌ند بەدەستبێنن و خۆیان لەگەڵ دۆخە سەختەکاندا بگونجێنن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئێران عێراق داگیردەکات. خەڵکی ئێران رەگەزپەرستن و رقیان لە عەرەبە و جوێنیان پێدەدەن. ئەوان بە عەرەب دەڵێن زۆرخۆر و کوله‌ و لادێیی، یان بەدەوی پێپەتی و خەڵکێك کە تەرکیزیان لەسەر ورگ و بەشی خوار ورگیانە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌