هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

تەحریر شام لێپرسینەوە لە ژنانی خۆپیشاندەری ئیدلیب دەکات له‌ سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دانیشتوانی شاری مەعەرەت نوعمانی پارێزگای ئیدلیب بەشدارییانکرد لە خۆپیشاندانێكدا یەکشەممە (30 تەمموز)، لەوێدا ئاڵای شۆڕشی سوریا بەرزکرابووه‌وە. ئەندامانی تەحریر شام رووی چەکی قورسیان کردە خۆپیشاندەران. [خاوەندارێتی وینە: چالاکوان هانی نوعمان]

دانیشتوانی شاری مەعەرەت نوعمانی پارێزگای ئیدلیب بەشدارییانکرد لە خۆپیشاندانێكدا یەکشەممە (30 تەمموز)، لەوێدا ئاڵای شۆڕشی سوریا بەرزکرابووه‌وە. ئەندامانی تەحریر شام رووی چەکی قورسیان کردە خۆپیشاندەران. [خاوەندارێتی وینە: چالاکوان هانی نوعمان]

هاوپەیمانێتی توندڕەوی تەحریر شام -- کە لەلایەن بەرەی نوسرەی پێشووەوە پاوانکراوە -- بانگێشتی ژمارەیەك ژنی دەوروبەری ئیدلیبی کردووە بۆ ئامادەبوون بۆ لێپرسینەوە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

ئەمەش دوای بەشداریی ژمارەیەکی زۆری چینی ژنان دێت لە خۆپیشاندانی رۆژانەدا لەنێو شاری مەعەرەت نوعماندا بۆ دەربڕینی رەتکردنەوەیان بۆ فەرمانڕەوایی هاوپەیمانێتییەکە.

چالاکوان هانی نوعمان وتی "پۆلیسی ئیسلامی"ی سه‌ربه‌ تەحریر شام بانگێشتی 18 ژنی لە مەعەرەت نوعمان و شارۆچکەی حەزارینی باشوری ئیدلیب کردووە بۆ ئامادەبوون لە بنکەی پۆلیسی مەرعەیان بۆ لێپرسینەوە، دووشەممە (31 تەمموز).

نوعمان، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا لەبەر ترسی سەلامەتی، بە دیارونای وت ئەوان نەیانوت کە بۆچی داوایان لە ژن و کچەکان کردووە ئامادەبن.

دانیشتوویەکی پارێزگای ئیدلیب بانگێشتێكی بەرزکردۆتەوە کە لەلایەن "پۆلیسی ئیسلامی"ی سه‌ربه‌ تەحریر شامەوە نێردراوە بۆ ئامادەبوون بۆ لێپرسینەوە. [خاوەندارێتی وینە: چالاکوان هانی نوعمان]

دانیشتوویەکی پارێزگای ئیدلیب بانگێشتێكی بەرزکردۆتەوە کە لەلایەن "پۆلیسی ئیسلامی"ی سه‌ربه‌ تەحریر شامەوە نێردراوە بۆ ئامادەبوون بۆ لێپرسینەوە. [خاوەندارێتی وینە: چالاکوان هانی نوعمان]

وتی: "چالاکوانان لەوکاتەوە بەهۆی هەندێك ئەندامەوە زانیویانە کە پۆلیسی ئیسلامی بانگێشتی ئەو ژنانەیان کردووە کە بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانەدا کرد کە لە ناوچەکەدا کران بۆ دەربڕینی رەتکردنەوەی فەرمانڕەوایی تەحریر شام."

وتیشی مێردی هەندێك لەو ئافرەتانەی کە بانگێشتنامەکەیان بەدەستگەیشتووە چالاکانە بەشدارن لە رێکخستن و هەماهەنگیکردنی خۆپیشاندانەکاندا و وایدانا کە بانگێشتنامەکان بەمەبەستی فشارخستنە سەریانە بۆ وازهێنانیان.

سەرکوتکردنی مافە سەرەتاییەکان

نوعمان وتی خەڵکی ناوچەکە ئەم بانگێشتنامانەیان رەتکردەوە وەك سەرکوتکردنی مافە سەرەتاییەکانیان و خۆپیشاندانیان کرد دژیان لە یەکشەممە و دووشەممەدا، بەتایبەتی لە شاری مەعەرەت نوعماندا.

وتیشی: "خۆپیشاندانەکەی دووشەممە سەرکۆنەی بانگێشتنامەکانی کرد و ژنه‌ داواكراوه‌كان ره‌تیانكرده‌وه‌ كه‌ ئامادەبن لە بنکەی پۆلیس لەکاتی دیاریکراودا."

وتی لە بەرامبەردا، ئەندامانی تەحریر شام زۆرێك لە شەقامەکانی شارەکەیان داخست و چەکی قورسیان رووبەڕووی خۆپیشاندەران دانا.

هه‌روه‌ها تێبینیی ئەوەیکرد كه‌ ئەم وەڵامە توندە ئاماژەیە بە گۆڕانکاری لە دۆخی رابردوودا، "کاتێك چەکدارانی هاوپەیمانێتییەکە کشانەوە لە شەقامەکان تا بەر مەدەنییەکان نەکەون".

وتیشی خۆپیشاندەران ئاڵای شۆڕشی سوریایان بەرزکردەوە، کە لەلایەن هاوپەیمانێتییەکەوە قەدەغەکراوە و داوایانکرد ئەندامانی تەحریر شام ناوچەکە جێبهێڵن و رێ بە دەزگا مەدەنییەکانی کارگێڕی بدەن دەستبکەنەوە بە کار.

وتی داواشیانکرد شێخ ئەحمەد عەلوان بکرێتەوە بە سەرۆکی دادگای شەریعە و ئاماژەشیكرد بەوەی عەلوان لەلایەن تەحریر شامەوە لەسەرکار لابرا دوای ئەوەی لە 23 تەمموزدا شارەکەیان گرتەدەست، دوای کشانەوەی ئەحرار شام.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500