هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

ژنان و منداڵان دەمرن لە هەوڵیاندا بۆ هەڵاتن لە دێرەزوور

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەمبارێکی ئاو لە شاری دێرەزوور لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە کەوتووە. تێکشکاندنی عەمبارەکانی ئاو سەریکێشاوە بۆ کورتهێنانی ئاو لە ناوچەکەدا، کە ئێستا رووبەڕووی پلەی گەرمای بەرز بۆتەوە. [خاوەندارێتی وێنە: هودا عەبدوڵا]

ئەمبارێکی ئاو لە شاری دێرەزوور لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)ەوە کەوتووە. تێکشکاندنی عەمبارەکانی ئاو سەریکێشاوە بۆ کورتهێنانی ئاو لە ناوچەکەدا، کە ئێستا رووبەڕووی پلەی گەرمای بەرز بۆتەوە. [خاوەندارێتی وێنە: هودا عەبدوڵا]

ئەو چالاکوانە سورییانەی لە ناوچەکانی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵدێن رووبەڕووی مامەڵەی خراپ و مەرگ دەبنەوە گەر بمێننەوە لەو ناوچانەی لەژێردەستی گروپەکەدان، بەڵام هەمان مەترسی رووبەڕوویان دەبێتەوە گەر هەوڵبدەن هەڵبێن، چالاکوانێکی سوری وتی.

چالاکوانی گروپی دێرەزوور لەژێر ئاگردا، مەحمود نادر، کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا بۆ پاراستنی شوناسی، بە دیارونای وت دوو ژن و منداڵێك بەهۆی وشکهەڵاتنەوە مردن کاتێك هەوڵیاندا لە شاری مەیادینی دێرەزوور هەڵبێن بۆ شاری حەسەکە لەكاتێكدا پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

ئەو سێ کەسە -- به‌ناوی زەهرا سایل (ئوم ناجی)، غەسون محەمەد عارف ئالوسی و کچە سێ ساڵانەکەی یه‌مامه‌ -- بەشێك بوون لە کاروانێکی 20 کەسی، هەندێکیان لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدا بوون کاتێك گەیشتن.

ناسر وتی "کاروانەکە بەرگەی پلەی سه‌دیی 50ی گرت لەکاتی گەشتەکەیاندا" و وتیشی کە رزگاربووان ئێستا چارەسەریان پێدەگات.

چالاکوانێك بە دیارونای وت رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) دیواری دەوری ئەم خوێندنگەیەی لە دێرەزوور رووخاند بە پاساوی ئامادەکاری و پێداویستیی سەربازی. [خاوەندارێتی وێنە: هودا عەبدوڵا]

چالاکوانێك بە دیارونای وت رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) دیواری دەوری ئەم خوێندنگەیەی لە دێرەزوور رووخاند بە پاساوی ئامادەکاری و پێداویستیی سەربازی. [خاوەندارێتی وێنە: هودا عەبدوڵا]

رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) خوێندنگەی دەبوس و عەمبارێکی ئاوی لە گوندی قوریە لە دەوروبەری دێرەزوور تەقاندەوە. [خاوەندارێتی وێنە: هودا عەبدوڵا]

رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) خوێندنگەی دەبوس و عەمبارێکی ئاوی لە گوندی قوریە لە دەوروبەری دێرەزوور تەقاندەوە. [خاوەندارێتی وێنە: هودا عەبدوڵا]

وتیشی لە شوێنەکانی دیکەی پارێزگاکەدا، چەکدارانی داعش چوارشەممە (19 تەمموز) نزیکەی 50 خێزانیان کۆکردەوە لە شارۆچکەی مەعدەنی دەوروبەری دێرەزوور.

وتی: "داعش خێزانەکانی تۆمەتبارکرد بە هەوڵدان بۆ جێهێشتنی خاکی خەلافەت و ناچاریکردن لە شاری دێرەزوور بمێننەوە."

هه‌روه‌ها وتی "هۆکاری راستەقینە بۆ دەستگیرکردنە بەکۆمەڵەکە ئەوەبوو مەدەنییەکان بکەنە قەڵغانی مرۆیی" و وتیشی ژمارەی زۆری مەدەنییەکان داعش لە هێرشە ئاسمانیەکان دەپارێزێت.

نادر وتی هاوکات، بە پاساوی لێکۆڵینەوە لە هەڵاتوانی ناوچەکانی ژێردەستی داعش، هەندێك لایەنی باکوری سوریا -- فەیلەق شام و جەبهە شامیە بەتایبەتی -- مەدەنییەکان زەلیل دەکەن و مامەڵەی خراپیان لەگەڵدا دەکەن.

وتیشی شمەکە تایبەتەکانیان دەدزن لەگەڵ هەر ئاڵتون یان پارەیەك کە پێیانبێت، "هەرچەندە هەندێك رێیانپێدەدرێت بڕۆن دوای پێدانی بەرتیل یان لەڕێگەی مامەڵەی پێشترەوە لەگەڵ قاچاخچیەکان، کە لە ناوچەکەدا چالاکن".

لەنێوان دوو ئاگردا

نادر وتی: "خەڵکی دێرەزوور بە ژمارەیەکی زۆر هەڵدێن و نائومێدانە هەوڵی هەڵاتن لە ناوچەکە دەدەن سەرەڕای ئەو مەترسیانەی رووبەڕووی دەبنەوە."

وتیشی تووشی دۆخێکی سەخت دەبنەوە.

هه‌روه‌ها وتی گەر لە شوێنی خۆیان بمێننەوە، "رووبه‌ڕووی دڕنده‌یی داعش و نرخی هێجگار بەرز و هەڕەشەی دەستبەسەرکردن و گواستنه‌وه‌یان بۆ بەرەکانی جەنگ ده‌بنه‌وه‌".

وتیشی: "ئەوان دەکرێت ببنه‌ قوربانیی ئه‌و هێرشە ئاسمانیانه‌ش کە پێگەکانی داعش دەکەنە ئامانج، چونکە ئەندامانی داعش بەهەموو شەقام و ماڵەکاندا بڵاوبوونەتەوە بۆ خۆشاردنەوە لەنێو مەدەنیەکاندا."

ده‌شێت تۆڵه‌سه‌نده‌وه‌ له‌ "هاوکاریکردن"ی هێزەکانی هاوپەیمانان توند بێت.

چوارشەممە، داعش محەمەد ساتام حەمیدی بە "زەندیق" لەقەڵەمدا و لە مەیدانێکی گشتیدا لەسێدارەیدا لە شارۆچکەی قوریەی دەوروبەری دێرەزوور.

نادر وتی سزاکە مانای وایە تۆمەتبار دژایەتیی گروپەکەی کردووە و هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات.

وتیشی داعش چەکدارانی سەر بە رژێمیشی لەسێدارە دا لەبەردەم دانیشتوانی ئەلبو کەمالدا و پاسەوانه‌كانی بە خەڵکی چەند ناوچەکیان وتووە، بەتایبەتی ناوچەی نزیك بە عەمبارەکانی ئاو، کە دەبێت بۆ هەمیشە ئەو شوێنانە جێبهێڵن.

ماوەیەکە داعش ئەمباری ئاو و دیواری بەرزی دەوری خوێندنگەکان و ماڵ و کارگەکان دەڕوخێنێت، تا بەکارنەهێنرێن وەك خۆپاراستن لەلایەن هێزە هێرشبەرەکانەوە کاتێك شەڕەکە دەگاتە دێرەزوور.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500