هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دوای رزگارکردن، موسڵ نیازی وایە ئایدۆلۆژیای داعش بنەبڕبکات

خالید تائی

نوێژكه‌ران لە مزگەوتی خێری خۆرئاوای موسڵ گوێ لە رێنماییەکانی دیوانی وەقفی سوننی دەگرن لە 8 حوزەیراندا. [خاوەندارێتی وێنە: دیوانی وەقفی سوننەی نەینەوا]

نوێژكه‌ران لە مزگەوتی خێری خۆرئاوای موسڵ گوێ لە رێنماییەکانی دیوانی وەقفی سوننی دەگرن لە 8 حوزەیراندا. [خاوەندارێتی وێنە: دیوانی وەقفی سوننەی نەینەوا]

ئێستا کە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە موسڵ دەرکراوە، حکومەتی عێراق شەڕێکی جیاواز لە شارەکەدا دەکات.

ململانێ نوێیەکە سەربازی نیە بەڵکو "جەنگی بیرۆکەکانە"، چونکە پیاوانی ئایینیی خۆجێی و بەرپرسان هەوڵدەدەن بەسەر ئەو توندڕەوییەدا زاڵببن کە داعش هەوڵیدا لەنێو خەڵکەکەدا بڵاویبکاتەوە کاتێك موسڵی لەژێردەستدا بوو.

بەرپرسی دیوانی وەقفی سوننی ئەبوبەکر کەنعان بە دیارونای وت دیوانی وەقفی سوننی لە پارێزگای نەینەوا ئەم هێرشە ئایدۆلۆژییە دەکات لەڕێگەی چەند کارنامەیەکەوە کە نیازیان شەڕی توندڕەوی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییە دەربارەی مەترسیەکانی.

وتی: "چەندین هەنگاو نراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایدۆلۆژیای داعش، کە کرۆکی ئیسلام دەشێوێنێت. دوای دوایین سەرکەوتنی سەربازی لە موسڵ، خۆمان ئامادە دەکەین بۆ شەڕێکی نوێ بۆ بنەبڕکردنی کاریگەریی ئایدۆلۆژیی تیرۆریستان."

وتی بۆ ئەم مەبەستە، دیوان رێنمایی داوە بە هەموو وتاربێژ و ئیمامی مزگەوتەکان کە پابەندبن بە چەند رێنماییەکی دیاریکراوەوە لە وتار و وانەکانیاندا و تەرکیزبخەنە سەر "ئەو چەمکە ئایینییە گومانلێکراوانەی داعش بڵاویکردۆتەوە".

وتیشی: "ئەم وتاربێژانە بەرپرسیارێتیەکی گەورەیان لەسەر شانە بۆ رێنماییکردنی خەڵك بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان لە بابەتە ئایینییەکان و [روونکردنەوەی] ئەوەی چۆن ئیسلام ئاینێکی میهرەبان و میانگیر و ئاشتیخوازە. دەبێت ساختەکاری و هەڵەی تیرۆرستان بەدەربخەن."

بێدەنگکردنی گوتاری توندڕەوی

کەنعان وتی دیوان خولی راهێنان و کۆبوونەوەی نێو مزگەوتەکان و دیداری سەر ئینتەرنێتی رێکخستووە.

هەوڵیشدەدات "دەستنیشانی هەر گوتارێکی توندڕەوانە بکات کە هەوڵی وروژاندن و بڵاوکردنەوەی كینه‌ و دووبەرەکی دەدات یان یەکێتی نیشتیمانی دەشێوێنێت".

وتی: "داعش ناوێکی خراپی دا بە ئایین چونکە تاوانكاریی وەك لاقەکردن و ئەشکەنجەدان بەناویه‌وه‌ ئەنجامدەدات و هەموو جۆرێك لە پیرۆزییەکانیشی پێشێلکردووه‌. دەمانەوێت هەموو ریشەکانی [ئەم ئایدۆلۆژیایە] لەناوبەرین لەنێو مێشکی خەڵکدا."

ئیمام و وتارخوێنی مزگەوتی نەبی یونس له‌ موسڵ، محەمەد شەماع، بە دیارونای وت ئێستا وتارەکانی هەینی دەبێت پابەندی شێوازێکی تایبەت بن کە ئامادەکردن و چاپکردن و دابەشکردنی وتارەکان لەخۆدەگرێت بۆ وتارخوێنان پێشئەوەی وتارەکان بۆ نوێژكه‌ران بخوێنرێنەوە.

وتیشی: "وتارەکان تەرکیز دەخەنەسەر چەند بابەتێك وەك رووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و روونکردنەوەی بیری خەڵك لە بابەتە ئایینییەکاندا، هاوکات بە سەرکۆنەکردنی پێکدادان و هۆکارەکانی."

وتارەکان هەوڵدەدەن خەڵك پەشیمان بکەنەوە لە لەخۆگرتنی تیرۆریستان و هاندانیان بۆ دەستبەجێ ئاگادارکردنەوەی بەرپرسان دەربارەی حەشارگە و چالاکییەکانیان.

نەدانی مینبەر بە داعش

شەماع وتی دیوان هەوڵیشدەدات خولی راهێنان ئەنجامبدات بۆ وتاربێژی مزگەوتەکان تا توانای ئەوان بۆ بڵاوکردنەوەی بەها و بنه‌مای دروستی ئایینیی پەرەپێبدات لەنێو خەڵکی ناوچەکەدا.

هەنگاوی دیکە بریتین له‌ دەستنیشانکردن و داخستنی ئەو مزگەوت و ناوەند ئاینییانەی داعش توانیی لەکاتی داگیرکاریی موسڵدا دایانبمەزرێنێت.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، خەڵەف حەدیدی، بە دیارونای وت: "دەبێت ئەوەی لە دەستمانبێت بیکەین بۆ بنەبڕکردنی ئایدۆلۆژیای داعش."

حەدیدی وتی: "رزگارکردنی موسڵ تەواوبوو، تیرۆریزمیش شکستێکی خراپی هێنا. بەڵام ئێستا دەبێت شەڕێکی دیکە بکەین کە لەناوبردنی هەموو پاشماوەکانی ئایدۆلۆژیای داعش لەخۆدەگرێت."

وتیشی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەی موسڵ دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ بڵاوکردنەوەی بیری میانڕەوی، کە رێز لە ئازادی و مافی مرۆڤ و چەمکەکانی پێکەوەژیان و ئاشتی دەگرێت.

جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگیی راهێنانکردن بە وتارخوێن و ئیمامەکان و "هەموو ئەو کەسانەی کاریگەرییان هەیە لەسەر رای گشتی" بۆ ئەم ئەرکە.

هه‌روه‌ها وتی ئەم ئەرکە برەودان بە بەهاکانی میهرەبانی و برایەتی و یەکێتی لەخۆدەگرێت لە مەنهەجی خوێندنی ئیسلامی و مەدەنیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

5 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

داعش هیچ نیە جگە لە ئاکامی ئایدۆلۆژیایەکی توندڕەو کە مێشکی خەڵک دەشواتەوە و لە ئیمانەوە دەیانبات بەرەو کوفر بۆ تێکشکانی وڵاتانی موسڵمان. هەربۆیە، ئەولەویەت ئەوەیە کە لە ریشە دەربهێندرێت. ئەمە پشتڕاستکراوەتەوە لە وانەکانیدا لەسەر مەزهەب و مێژوو کە وتوێژ دەکات دەربارەی رەمز و دامەزرێنەرانی تەکفیر، کە خەواریجی ئەم چەرخەن، وەهابییەکان و شێخە گومڕاکەیان ئیبن تەیمییە. گەر دەتەوێت بەتەواوی و یەکجار لەناویان بەریت، تەنیا گوێ بۆ وانەکانی سەید حەسەنی سەرخی بگرە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

شکستهێنان بە ئایدۆلۆژیای داعش پێویستییە. بەڵام ئەو ئایدۆۆۆژیایە تەنیا بە بیری میانڕەو شکستدەهێنێت کە سەید سەرخی لەخۆی گرتووە لە لێکۆڵینەوەکانیدا، "هەڵوێست دەربارەی یەکبوونی ئەفسانەیی ئیبن تەیمیە" و توێژینەوەکانی دەربارەی دەوڵەتی کەڵەگا.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

پیاوانی ژیری ئوممەت دەبێت گوێ بۆ دەنگی میانڕەوی و بابەتیبوون بگرن کە لەلایەن مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینیی سەید سەرخییەوە نوێنەرایەتی دەکرێت. دەبێت گوێ بۆ ئەو خوێندەوارە هاوچەرخە بگرن، کە رووبەڕووی زۆر ئاستەنگ بۆتەوە تا ببێتە دەنگی ئیسلامی راستەقینە و میانڕەو کە هەموو شێوازەکانی توندڕەوی و تیرۆریزمی فیکری رەتدەکاتەوە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

سوپاستان دەکەین بۆ ئەم هەڵوێستە و لە هەمان کاتدا داواتان لێدەکەین سەیری ئەم هەڵمەتە رۆشنبیرییە بکەن بە رابەرایەتی دەسەڵاتداری ئایینی، سەید سەرخی حەسەنی، کە لە وانە بەنرخەکانیدا نەفامی و گومڕایی پشتیوانانی تەکفیری و تیرۆریزمی فیکریی ئاشکراکرد و ئایدیۆلۆژیای گومڕای بەدرۆخستنەوە کە وێنە راستەقینەکەی ئیسلام تێکدەدات. سەید سەرخی داوا لە خەڵك دەکات بگەڕێنەوە بۆ ئایین، باوەڕ، رەوشت، میهرەبانی و مرۆڤایەتی ... لە وانەی 20ه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی، سەید سەرخی حەسەنی، وتارێکی مرۆڤانەی دا بۆ کۆمەڵگای ئیسلامی بە گشتی و کۆمەڵگای عێراقی بە تایبەتی سەبارەت بە پێویستیی گەڕانەوە بۆ واقعی ئایین لەڕێگەی مامەڵەی مرۆڤانەوه‌ لەگەڵ ئەوانی تر و پیشاندانی سۆز و میهرەبانی به‌رامبه‌ر به‌ کوێرەوەری و تراژیدیاکان و ئازارەکانیاندا. ئەو باسی ئەوەی کرد کە روودەدات لەو کۆمەڵگا و ناوچانەدا کە هەستی جیاکاری و کەمیی بەزەیی و کەمیی هاوخەمی و کەمیی برایەتی و کەمیی رەوشت هەیە!!! لە هەمان کاتدا داواشی لە خەڵك کرد بگەڕێنەوە لای ئایین، باوەڕ، ئه‌خلاق، بەزەیی و مرۆڤایەتی ... مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی، سەرخی، لە وانەی 20ی لێکۆڵینەوەکەیدا بە ناونیشانی "هەڵوەستەکان لەگەڵ یەکبوونی ئەفسانەیی [وڕێنەی] ئیبن تەیمیە،" ئەفسانەی (35): یاخیبون ... سەرۆکی کوفر ... شاخی شەیتان!!! له‌ لێدوانیدا لەسەر ناوەڕۆکی ئیمامه‌تی و رێسای ئیبن قوتەیبە: ناوبردنی رەتکردنەوە بۆ عوسمان (خوا لێی رازی بێت): {{کاتێك خەڵك عوسمانی کوڕی عەفانیان رەتکردەوە، چووە سەر مینبەر و سوپاس و ستایشی خوای کرد و دواتر وتی، "هەمووشتێك کەموکوڕیی هەیە و هەموو خۆشییەکیش ناڕەحەتیەکی هەیە. کەموکوڕیی ئەم ئایینه‌ و ناڕەحەتیی ئەم رێبازەش ئەو خەڵکانەن کە سوکایەتی و هێر

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

یەکێك لە شتەکان کە ئێستا هەموو کەس دەیزانێت سەبارەت بە ئایدیۆلۆژیای ئیبن تەیمیە و داعش ئەوەیە کە توندڕەوە نەك لادەر بێت کە بیەوێت خەڵك و کۆمەڵگا و وڵاتان بباتەوە سەردەمه‌ تاریكه‌كانی یاسای جەنگەڵ. هەرکەسێك بوێرێت دژایەتیی ئەو ئایدیۆلۆژیایه‌ بکات دەکوژرێت و نە خوێن و شەرەف و پارە هیچ پارێزگاریەکی ناكات. کێشەکە لێرەدایە و قەیرانەکە لێرەیەدا کە دەبێت هەموو کەسێك روبەڕووی ببێتەوە و بۆ هه‌مووانی ده‌ربخات کە نابێت هیچ لانه‌یه‌ك هەبێت بۆ په‌روه‌رده‌كردنی خەڵکی گێل و ساویلکە. لەبەرئەوە مه‌رجه‌عیه‌تی ئایینی، سەید سەرخی، دژایەتی ئەو ئایدیۆلۆژیایه‌ی کردووە و هەفتانە دوو وانەی وتۆتەوە بۆ ئاگادارکردنەوەی هەمووان و رونکردنەوەی راستی بۆ ئەوانەی هەڵخەڵەتێنراون. ئایدیۆلۆژیا ناتوانرێت لەناوببرێت بە کوشتن و شەڕکردن، بەڵام بەو بیرەی کە راستی رووندەکاتەوە بۆ خەڵکی هەڵخەڵەتێنراو. ئەمە بەسە بۆ کۆتایهێنان بەو ئایدیۆلۆژیایه‌ بۆ زۆربەی خەڵك. ئەگەر گروپێکی بچوك بمێنێتەوە، لەناوبردنی ئاسان دەبێت لەڕێگەی چالاکیی سەربازییەوە. مێتۆدی زانستی چارەسەری کاریگەرە بۆ گروپی توندڕەوی لەمجۆرە. لەبەرئەوە هەنگاوی سەرخی زۆر سەرکەوتوو و تەواو بوو. داوا لە خوا دەکەین سەرکەوتنی پێببەخشێت. ئێمە سڵاوی لێدەكه‌ین. خودا بیپارێزێت بۆ ئەو هەوڵە مەزنە و ئه‌و بیرە رۆشنە.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌