چالاکوانانی سوری بە دیارونایان وت ناو و وێنەی ئەو ئەندامانەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بڵاودەکەنەوە کە لە گروپەکە رایانکردووە بە ئامانجی راوەدونان و لێپرسینەوەیان لەبەردەم یاسادا.
ههڵهاتن ئێجگار زۆرە دوای تێکشکانی قورس لە سوریا و عێراق و بەرتەسکبونەوەی سنوری ژێردەستی داعش و کاڵبوونەوەی هەژمون و پارە و دەسەڵاتی -- ئەو فاكتهرانهی سەرنجی شەڕکەرانی راکێشا لەسەرەتادا.
چالاکوانی بواری میدیا لە حەڵەب، فەیسەڵ ئەحمەد، کە یارمەتی ئەو هەوڵە دەدات بۆ شوێنهەڵگرتنی هەڵهاتووان، وتی چالاکوانانی سوری بەوردی چاودێریی هەواڵی ئەندامانی داعش دەکەن کە لە چەند بەشێکی دێرە زوور و رەققە هەڵدێن کە لەژێردەستی گروپەکەدا ماون.
ئەحمەد بە دیارونای وت: "ژمارەی راکردووان زۆر زیادیکرد هاوتەریب لەگەڵ ئەو شکستەی گروپەکە توشی هاتووە لە سوریا و عێراق" و ئاماژەشیدا بهوهی ژمارەیەکی زۆریان گەیشتوونەته ناوچە ئازادکراوەکانی باکوری سوریا.
وتیشی ئەوان توانیویانە هەڵبێن بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ گروپە چەکدارەکانی تر کە دەیانپارێزن یان رۆیشتنیان بۆ رێکدەخەن لە سوریاوە بۆ وڵاتە دراوسێکان.
وتی راپۆرتەکان دەڵێن هەندێکیان هەڵهاتوون بۆ سێكوچكهی سنوریی نێوان سوریا و عێراق و ئەردەن، لە نزیك کەمپی روکان و ئاماژەشیدا بهوهی زۆربەی گروپەکە لە شەڕکەرانی بیانی پێكدێت.
پەشێوی لەناو داعشدا
ئەحمەد وتی: "بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی راکردوانی داعش، چالاکوانان ئامانجیان راوەدونانی داعشە لەو ناوچانەی بۆیان هەڵهاتوون و ههروهها وهبیرهێنانهوهی ههموومانیش لەو تاوانانەی ئەنجامیانداوە کاتێك لە ریزەکانی داعشدا بوون."
ئاماژەشیدا بهوهی كه ئەو شەڕکەرانە هەڵهاتوون تەنیا دوایئەوەی دڵنیابوون لە لەناوچوونی گروپی بەناو "خەلافەت" و لەدەستدانی ئەو ناوچانەی داگیریکردن و دواتریش لەدەستدانی دەسەڵات و پارە.
ئەحمەد وتی چالاکوانان زانیویانە کە پەشێوی و دڵەڕاوکێ ریزەکانی داعشی لاوازكردووه و دهستیكردۆته ئهنجامدانی ئۆپەراسیۆنی چڕ بۆ رێگرتن لە هەڵهاتنی شەڕکەرانی و چاودێریکردنی وردی ناوچەکانی شەڕ و رێگاکانی قاچاخ.
وتیشی بۆ خستنە ژێرچاودێریی بەردەوامی شەڕکەرانهوه، داعش بەجێهێشتنی ئەرکی قەدەغهکردووە و "شەڕكهرانی داعش قاچاخچیەکانیان لە دێرە زوور و رەققە و یەرموك کردۆتە ئامانج کە گومانلێکراون بە دابینکردنی رێگای هەڵهاتن بۆ راکردووان."
هەروەها وتی: "چالاکوانان پشتڕاستیانکردۆتەوە داعش 10 شەڕکەری سوری و عێراقیی خۆی لە دەوروبەری باکوری رەققە کوشتووە کە دهركهوتووه پلانی هەڵهاتنیان داناوە و چەندینی تریشیان بەدیلگرتووە به تۆمهتی پیلان و هەوڵی هەڵهاتن گیراون.
ئەحمەد وتی لەنێویاندا "نەواف ئیبراهیم موحسین عەزاوی هەیە لە دێرە زوور کە پەشیمانبونەوەی خۆی راگەیاند لە بڕیاری بەیعەتدان بە گروپەکە و نیازی بەجێهێشتنی ناوچەکە."
لیستی درێژی راکردوان
ئەحمەد وتی لیستی پشتڕاستکراوەی راکردووەكانی داعش درێژە و بەشێوەیەکی رێكوپێك نوێدەکرێتەوە.
وتیشی لەنێو ئەوانەی ناسنامەیان پشتڕاستکراوەتەوە بەرەکات موتەلیب هەیە کە ناسراوە بە قسورە عیشاری؛ سەیار عەمود بەیینی، کە ناسراوە بە ئەبو فیدا و بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەکان و چەکی قورسە کە گەیشتە ئیدلیب بە بەکارهێنانی ناسنامەیەکی ساختە بەناوی عەبدولڕەحمان عەلی جاسمهوه.
وتی هەروەها عەبدولحەمید عەبدول لەتیف حەلومیش لە لیستەکەدایە کە بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی داعشە لە ناوچەی عەشارە لە دێرە زوور لەگەڵ ئەبو رەبەح موهاجیری بەرەگەز عێراقی کە لەگەڵ چوار یاریدەدەری هەڵهات بۆ ناوچەی ئیدلیب کە ژمێریاری داعش بووە لە دەوروبەری دێرە زوور.
هەروەها وتی ئەوانی تر کە زانراوە لە دەوروبەری رۆژهەڵاتی دێرە زوور هەڵهاتوون سێ برایان تێدایە کە لە بەشی ئەمنی کاریانکردووە: عەبدولخەلیل ئەحمەد عومایر، محەمەد ئەحمەد عومایر و عەبدولڕەزاق ئەحمەد عومایر و خێزانەکانیان.
هاوکات بەرپرسی باڵای میدیای داعش، محەمەد ئیبراهیم، "ئەبو عەبدولڕەحمان رەقاوی"، بەپێی راپۆرتەکان گەیشتۆتە تورکیا لەگەڵ جێگری ئەمیری مەکتەبی حیسبەی گروپەکە ("پۆلیسی ئاینی")، حەمید نوری، کە بە ئەبو حەمزە قەرعانی ناسراوە و بەشار مەددەح ئیبراهیم خەلیل بەندەر و مەحمود کەسوبە.
بهخوا نیوهی ئهوهی بڵاوكراوهتهوه راست نیه. ئهمانه تهنها كێشهی بڵاوكردنهوهی ههواڵن و دهزانین كێ لهپشت بڵاوكردنهوهی ئهم جۆره درۆیانهوهن، بهتایبهتی ئهوهی دهربارهی سێ براكه بڵاوكراوهتهوه. ئهوه ههمووی درۆیه و خهڵكی زیبان باش دهیانناسن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت