هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

سەرکردەی میلیشیایەکی سەر بە پاسداران لە سوریا کوژرا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

عەلی جەعفەری، یەکێك لە دامەزرێنەران و فەرماندە باڵاکانی لیوای فاتمیونی سەر بە ئێران، كه‌ ئەم هەفتەیە لە سوریا کوژرا. [خاوەندارێتی وێنە: حسابی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان]

عەلی جەعفەری، یەکێك لە دامەزرێنەران و فەرماندە باڵاکانی لیوای فاتمیونی سەر بە ئێران، كه‌ ئەم هەفتەیە لە سوریا کوژرا. [خاوەندارێتی وێنە: حسابی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان]

میلیشیایەك کە پەیوەندیی بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هه‌یه‌، یەکێك لە فەرماندە هەرە باڵاکان و دامەزرێنەرانی لە شەڕی سوریادا لەدەستدا، زەبرێك کە شیکاروانان پێیانوایە کاریگەریی توندی دەبێت لەسەر پەیکەربەندیی میلیشیاکە و ورەی چەکدارانی.

لیوای فاتمیون، کە پێکهاتووە لە بەکرێگیراوی شیعەی ئەفغانی، لەگەڵ حیزبوڵا و هێزە عێراقییەکانی دیکەی سەر بە پاسداران لە سوریا شەڕدەکات.

خوێندکاری دکتۆرا له‌ زانکۆی قاهیرە، شیار تورکۆ، کە توێژینەوە دەربارەی پاڵپشتی دارایی پاسداران دەکات وتی: "ئه‌كاونه‌ته‌كانی سه‌ر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەربە پاسداران و ئەندامانی لیوای فاتمییەکان پشتڕاستیانکردۆتەوە کە کەسی دووەمی لیوای فاتمییەکان، لە شەڕە بەردەوامەکانی سوریادا کوژراوە."

تورکۆ بە دیارونای وت جەعفەری لەكاتێکدا کوژرا کە شەڕیدەکرد هاوشان بە گروپەکانی سەر بە سوپای پاسداران.

لیوای فاتمیون، میلیشیایەکی شیعەی ئەفغانییه‌ کە لەژێر فەرماندەیی ئەفسەرە ئێرانییەکاندا شەڕدەکات، هاوشانی هێزەکانی سەر بەرژێمی سوریا شەڕدەکات لە ناوچەی بادیە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

لیوای فاتمیون، میلیشیایەکی شیعەی ئەفغانییه‌ کە لەژێر فەرماندەیی ئەفسەرە ئێرانییەکاندا شەڕدەکات، هاوشانی هێزەکانی سەر بەرژێمی سوریا شەڕدەکات لە ناوچەی بادیە. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

وتی ئاژانسی هەواڵیی فارسیش مەرگی ئەوی پشتڕاستکردەوە لە 12 تەمموزدا و وەسفیکرد بە فەرماندەیەك و دامەزرێنەرێکی لیوای فاتمیون.

تورکۆ وتی: "جەعفەری بووە بەهێزترین کەسایەتی لیواکە و فەرماندەی باڵای دوای مەرگی فەرماندەکەی عەلی توسلی لە 2015دا لە شەڕەکانی دەرعادا."

ئاژانسی هەواڵی ئێرانی، جەم نیوز، لە 9 تەمموزدا رایگەیاند كه‌ کەسی دیکەی بەناوبانگی لیوای فاتمییەکان بەمدواییانە لە سوریا کوژراون، لەنێویاندا فەرماندە محەمەد ئیبراهیمی کە لە شاری قومی ئێرانەوە هاتبوو.

لێدانی ورە

تورکۆ وتی: "ئاشكرایە هێزەکانی رژێم ئەم میلیشیایەیان هەڵداوەتە شەڕێکەوە کە ئەنجامەکەی بۆیان کارەساتبار بووە."

وتیشی: "ئەو جۆرە زەبرانە بەبێگومان کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر مۆراڵی ئەو میلیشیا تائیفیانە کە ئەندامانیان وەك بەکرێگیراو شەڕدەکەن."

هه‌روه‌ها وتی سەرەڕای ئەوەش، بەڵگەی زیاتر لەسەر بەشداریی ئێران پێشکەشدەکات لە شەڕی بەردەوامی نێو سوریادا، بە ئامادەیی راستەوخۆی ئەفسەرانی سوپای پاسداران لەسەر خاك یان لەڕێی پشتگیریی میلیشیا تائیفیەکانەوە.

تورکۆ وتی: "لیوای فاتمییەکان یەکێكە لە ملیشیا تائیفییەکان کە لەلایەن پاسدارانەوە [لە 2014] پێکهێنرا بۆ شەڕکردن لە سوریا بە پاساوی پاراستنی نزرگە پیرۆزەکان."

چەکدارانی بەشێوەیەکی سەرەکی لەنێو ئەو نزیکەی 3 ملیۆن ئەفغانییەدا رادەکێشێت کە لە ئێران دەژین.

بەگوێرەی میدیا ئێرانیه‌كان، نزیکەی 20,000 چەکداری هەیە و گەورەترین زیانی بەرکەوتووە لەنێو چەندین میلیشیای سەربە پاسداراندا کە لە سوریا شەڕدەکەن، بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان.

شەڕی سەخت لە بادیەی سوریا

ریاز شەحود، ئەفسەرێکی نیو سوپای سوریای ئازاد کە لە بیابانی سوریا کاردەکات، وتی "ئەگەری زۆرە کە عەلی جەعفەری، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە [شه‌ڕكه‌رانی] لیوای فاتمییەکان لە شەڕەکاندا کوژرابن" کە لە ناوچەی بادیەی سوریا دەکرێن.

شەحود بە دیارونای وت هێزەکانی رژێمی سوریا، پاڵپشت بە میلیشیای چەکداری و هێزی ئاسمانی و تۆپخانە، لە 7 تەمموزەوە هەوڵدەدەن لە ناوچەی بادیە پێشڕەویی بەدەستبهێنن.

وتی لایەنەکانی نێو سوپای سوریای ئازاد رێگرییان لێکردن و شەڕی سەختی بەدواداهات و وتیشی کە سوپای سوریای ئازاد زیانی گەورەی مرۆیی بە هێزەکانی رژێم و هاوپەیمانانیان گەیاند.

هه‌روه‌ها وتی: "لیوای فاتمییەکان یەکێك بوون لەو میلیشیایانەی کە بەشدارییان لەو شەڕانەدا کرد لەگەڵ سوپای رژێم، بە بەڵگەی ئەو جەستە و شمەکە تاکەکەسییانەی لە بەرەکانی شەڕدا دۆزراونەتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

لە دۆزەخدایە، بەپشتیوانی خوا، هیوام هەمان شتە بۆ خامنەئی و سولێمانی!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌