هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراقیەکان ستایشی پاڵەوانێتی پۆلیسێکی کوژراو دەکەن

خالید تائی

وەزیری ناوخۆی عێراق قاسم ئەعرەجی سەرەخۆشی لە عەبدولحسێن جەنابی، باوکی پۆلیسی کوژراو عەلاء دەکات کە لە 26 حوزەیران کوژرا کاتێك رێگرییکرد لە كردنه‌ ئامانجی مزگەوتێكی قه‌ره‌باڵغ لەلایەن خۆکوژێكەوە لە پارێزگای بابل. [خاوەندارێتی وێنە: قاسم ئەعرەجی]

وەزیری ناوخۆی عێراق قاسم ئەعرەجی سەرەخۆشی لە عەبدولحسێن جەنابی، باوکی پۆلیسی کوژراو عەلاء دەکات کە لە 26 حوزەیران کوژرا کاتێك رێگرییکرد لە كردنه‌ ئامانجی مزگەوتێكی قه‌ره‌باڵغ لەلایەن خۆکوژێكەوە لە پارێزگای بابل. [خاوەندارێتی وێنە: قاسم ئەعرەجی]

دە رۆژ دوای ئەوەی تاقە کوڕەکەیان خۆیکردە قوربانی بۆ رێگریکردن لە خۆکوژێك لە خۆتەقاندنەوە لەنێو مزگەوتێكی قه‌ره‌باڵغی بابلدا، دایك و باوکی سەربازی عێراقی، عەلاء جەنابی، سەبوورییان دێت بەهۆی پاڵپشتیی بەردەوامه‌وه‌ لەلایەن هاوڕێیان و دەرودراوسێ و بەرپرسانی عێراقەوە.

عەلاء، پۆلیسێکی بابل و باوکی چوار منداڵ، بە دەیان کەسی رزگارکرد لە 26 حوزەیراندا کاتێك رێگرییکرد لە خۆکوژێك کە بەنیازبوو بە هۆی ماتۆڕێکی نەفەرهەڵگرەوە خۆی بکات بە مزگەوتەکەدا لە قەزای موسەیب لە بابل.

مزگەوتەکە جەنجاڵ بوو بە هاتنی دەیان خواپەرست کە بەشدارییان لە بۆنەی جەژنی رەمەزاندا دەکرد.

ئەفسەرەکە باوەشی کرد بە خۆکوژەکەدا تا رێگریی لێبکات لەوەی بچێتە مزگەوتەکەوە، بەڵام دوای ئەوە تیرۆریستەکە پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەی تەقاندەوە و هەردووکیان کوژران.

باوکی قوربانییەکە، عەبدولحسێن عەباس حەسەن جەنابی، بە دیارونای وت: "کوڕەکەم لەسەر کاره‌كه‌ی بوو لە خاڵێکی پشکنینی نزیك مزگەوتی موسەیب کاتێك رێگریی لە هێرشبەرێك کرد."

جەنابی وتی خۆکوژەکە لە ماتۆڕێکی نەفەرهەڵگردا بوو کە کەسێکی دیکە لێی دەخوڕی و پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستبوو، هەوڵیدا لە خاڵی پشکنینەکە دەربچێت.

وتی "کاتێك کوڕەکەم هەستیکرد ئه‌و كه‌سه‌ له‌ باش نه‌ده‌چوو، خێرا هەوڵیدا بیوەستێنێت،" بەڵام خۆکوژەکە هه‌ر له‌ویادا خۆی تەقاندەوە.

عەلاء و خۆکوژەکە و شۆفێرەکە هەموویان لە هێرشەکەدا کوژران، پۆلیسێکی دیکەش برینداربوو.

جەنابی وتی: "سوپاس بۆ وریایی و ئازایەتیی کوڕەکەم، کارەساتێکی تۆقێنەر رێگریی لێکرا کە دەکرا بە دەیان نوێژكه‌ر بکوژێت."

پاڵەوانێتی بەڕووی تایه‌فەگه‌ریدا

جەنابی وتی ئامانجی هێرشبەرەکە ئەنجامدانی هێرشێکی گەورەبوو لە جەژندا کاتێك خەڵکی سروشی ئایینییان جێبەجێدەکرد تا بتوانێت لە یەکێتیی عێراقییەکان بدات و تایه‌فەگه‌ری لەنێویاندا بچێنێت.

وتی: "ئەوەی کوڕەکەم کردی مەدالیای شەرەف بوو بۆ خێزانەکەی و خێڵەکەی و هەموو عێراقییەکان."

وتیشی: "شانازی بە قوربانیدانیەوە دەکەین، کە نمونەیەکی دیکەیە لەوەی هێزە ئەمنییەکانمان چەند ئازان و ئامادەن بۆ قوربانیدان بەخۆیان تا خەڵکەکەیان بپارێزن."

هه‌روه‌ها وتی هەموو هەوڵێك دەدات "تا کوڕەزاکانی بەخێوبکات و وابکات وڵات و خەڵکی خۆیان خۆشبوێت".

جەنابی ستایشی نیشاندانی پشتگیریی کرد لەلایەن خەڵکەوە بۆ مەینەتیی خێزانه‌کەی لەمکاتەدا: "زۆر بەرپرسی دەوڵەت پەیوەندییان پێوەکردم، ئەفسەر، ناسیاو و هاوڕێیان."

جەنابی وتی حکومەتی عێراق موچە و پشتگیریی دارایی بۆ خێزانەکەی بڕیوەتەوە.

سەرچاوەی شانازی

خالیدە جەدۆ، دایکی قوربانییەکە، بە دیارونای وت کوڕەکەی بۆتە "رەمزی نیشتیمانی" و "خوێنی ئەو ژیانی خەڵکی بێتاوانی رزگارکرد و رێگریی کرد لە کارەسات بۆ دەیان خێزانی دیکە".

جەدۆ بە دەنگێکی بێپچڕانەوە وتی: "کوڕەکەم بۆ وڵاتەکەی مرد و هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ ئەو پاڵەوانانەی لە بەرەی شەڕدا دەمرن بۆ رزگارکردنی ئێمە لە تیرۆریستان تا ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکەدا فەراهەمبێت."

وتیشی: "کوڕەکەم سەرچاوەی شانازی بوو لەکاتی ژیانیدا و بەردەوامدەبێت دوای شەهیدبوونیشی."

پەرلەمانتاری عێراقی، مەجید غەڕاوی، کە لە لیژنەی ئەمنی و بەرگرییە، وتی: "ئەم کردە پاڵەوانکارییە نمونەیەکی دیکەیه‌ لە ئازایه‌تی چەکدارەکانمان و ئامادەییان بۆ بەقوربانیکردنی خۆیان تا هاوڵاتییەکانیان بپارێزن."

غەڕاوی بە دیارونای وت ئەمە بەرزترین ئاستی "بەخشین و مرۆڤدۆستییە".

وتیشی قوربانیدانی عەلاء "پەیامێکی روون دەنێرێت بۆ تیرۆریستان کە عێراقییەکان بەهەموو پێشینەیەکەوە یەکگرتوون سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ تێکدانی یەکێتی نەتەوەیی و هەڵگیرساندنی ململانێی تائیفیی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500