ئەبو بەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) توانای لەدەستداوە بۆ کۆکردنەوەی شەڕکەران، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.
پسپۆڕان رایانگەیاند هەڵمەتی "لبوا النداء" (وەڵامی بانگەوازی ئەرك بدهنهوه)ی گروپەکە لە ناوچە گوندنشینەکانی رەققە و دێرە زوور بۆ داواکردن لە گەنجان تا لە ریزەکانیدا بجەنگن دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەزۆری پشتگوێخراوه.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکی 29 حوزەیراندا سهرنهكهوتنی ئهم هەڵمەتهی راگهیاند، کە له بانگهشهیهكی بەغدادییهوه سهرچاوهی گرتبوو بۆ شەڕکەران تا بچن بۆ رەققە و "بەرگری لە خاکی خەلافەت بکەن".
سەرەڕای بڵاوکردنەوەی بهرفراوانی بهیاننامه و پەخش لە مزگەوتەکاندا بۆ گەیاندنی پەیامەکەی، وەڵامدانەوەیەکی کەمی هەبوو لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە.
رۆژنامهوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا، بە دیارونای وت ئەمە جێی سەرسوڕمان نەبوو "چونکە راستیهكان دەربارهی گروپەکە و بانگەشەکانی سەبارەت بە راگەیاندنی دەوڵەتی ئیسلامی ئاشکرابوون".
وتیشی هەواڵی نەهامەتیەکانی گروپەکە دژی خەڵکی مەدەنی لە هەموو ماڵێکدا بڵاوبۆتەوە و ئەوانەی لە رابردوودا رەتیانکردۆتەوە پەیوەندی بە داعشەوە بکەن -- سەرەڕای لەخشتەبردن و گوشارەکانی -- ئێستا هەر پێناچێت ئەوە بکەن.
عەبدوڵا وتی: "رزگاربوون لە دەسەڵاتی داعش تەنیا پەیوەندیی بە کاتەوە هەیە لە سوریا چونکە ئەو ناوچەیەی گروپەکە کۆنترۆڵی کردبوو بچوك بووەتەوە بۆ بەشێکی بەرتەسك."
هەروەها وتی بەگوێرەی بارودۆخی ئێستا بانگهشهی بەغدادی بۆ مەدەنییان تا بۆی بجەنگن ئەوە پیشاندەدات "توشی وەهمی خۆبەگەورەزانین بووه."
هیچ کەسێك گوێ ناگرێت
چالاکوانی میدیایی دەوروبەری دیرەزور، محێدین عەقیدی، وتی: "دانیشتوانی ناوچەکانی تری ژێردەستی گروپەکە بە گاڵتەجاڕی و خەمساردییەوە پێشوازییان لە بانگەشەکەکرد."
عەقیدی بە دیارونای وت: "هیچ کەسیك نەزانراوە وەڵامی داواکەی دابێتەوە بۆ شهڕكردن لە ریزی گروپەکەدا بۆ بەرگریکردن لە رەققە کە لەلایەن مزگەوت و دابەشکردنی بهیاننامهوه لە شەقامەکاندا بڵاوکراوەتهوه."
هەروەها وتی گروپەکە "خامۆشییەکی میدیایی سەپاندووە لەو ناوچانەی ژێردەستیدا و هەموو هۆکارەکانی پەیوەندیکردن و دەستڕاگەیشتنی بەو هەواڵانه قهدهغهكردووه كه پهیوهندییان ههیه بە شکستەکانیهوه، بەهۆی ترسی لەدەستدانی کۆنترۆڵی بەسەر خەڵکی مەدەنی و شەڕکەرانیەوە."
داعش سامی لەدەستدەدات
وتی بەڵام هەواڵی شکستەکانی هێشتا دەگاتە شارەکە بە وردی لەگەڵ چیرۆکەکانی گروپەکە سەبارەت بە بەکارهێنانی مەدەنییان وەك قەڵغانی مرۆیی.
شیکاری سەربازی و پسپۆڕی کاروباری رێکخراوی ئەلقاعیدە و لیوای خانەنشین لە سوپای میسر، عەبدولکەریم ئەحمەد، وتی شکستهێنانی بانگهشهكهی بەغدادی بۆ چەکهەڵگرتن "بە هیچ شێوەیەك جێی سەرسوڕمان نیە چونکە گروپەکە سامی ههڕهشهكردنهكانی لەدەستداوە."
گروپەکە توشی کێشەی دابەشبوون و هەڵگەڕانەوەی ناوخۆیی بووە، کە ژمارەیەك شەڕکەری داعش پاشەکشەیانکردووە لە پاڵپشتیکردنی بەغدادی و پەیوەندییانکردوه بە ریزەکانی قاعیدە و گروپە چەکداریەکانی ترهوه کە لایەنگری هەمان بیری توندڕهوی دەکەن.
ئەحمەد بە دیارونای وت تەنیا خەڵكێك کە لە ریزەکانی داعشدا شهڕبكهن لەم قۆناغەدا "ئەندامانی بیانی و عەرەبن کە هیوای گەڕانەوەیان لەدەستداوە بۆ وڵاتەکانیان".
هەروەها وتی لەنێو ئەمانەدا شەڕکەری سوری هەن کە تێوەگلاون لە ئازاردان و کوشتنی بە ئاشکرا "کە ناسنامەیان ئاشکرا بووە."
"مانەوەی [ئەوان] بەندە بە مانەوەی گروپەکەوە."
هەروەها وتی: "شکستهێنانی گروپەکە له پاراستنی بەناو دەوڵەتهكهی بێگومان بووه هۆی نائومێدیی ئەندامانی، بەتایبەتی ئەندامانی بیانی کە وڵاتی خۆیان بەجێهێشتووە و ئێستا ناویان لەسهر زۆربەی لیسته رەشه نێودەوڵەتیهكانی تیرۆریزمن."