بیرۆکەیەك بۆ نیشاندانی هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی موسڵ و لەکاتی جەژندا، لە قاوهخانهیهكی بەغدا هاتبوون، گۆڕاوە بۆ پرۆژەیەکی کۆمەڵگەی مەدەنی کە 300 هونەرمەند و بیرمەندی لە تەواوی شارەکانی عێراقەوە کۆکردۆتەوە.
رۆژنامەنووس حامید سەیید بە دیارونای وت: "بیرۆکەکە تەواو خۆڕسکانە سهریههڵدا کە بڕیارمدا سەردانی هاوڕێیەکم بکەم لە موسڵ."
دوو هاوڕێ حەزی خۆیان نیشاندا لەگەڵیدا بچن، لەنێویاندا دەرهێنەری فیلم محەمەد دەڕاجی، کە پێشنیازی ئەوەیکرد دەتوانێت یەکێك لە فیلمەکانی لە موسڵ وێنەبگرێت.
سەیید وتی: "لەوێوە تروسکەی بیرۆکەیهك دەرکەوت و پێمانوابوو بیکەینە چالاکییەکی نیشتیمانی و کەمپینێکی فراوان تا جەژن ببەینە موسڵ."
سهیید و هاوڕێکانی چالاکیی "جەژن لە موسڵ"یان رێکخست لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەماوەی نیو کاتژمێردا تۆڕە كۆمهڵایهتیهکانی تەنییەوە و تەنیا لەماوەی دوو رۆژدا زیاد لە 1,600 کەس داوایانکرد ببنە بەشێك لە گەشتهكهیان بۆ موسڵ.
وتی بەهۆی کێشەی لۆجستییەوە، بڕیاریاندا تەنیا 300 کەس لەگەڵ خۆیان ببەن -- هونەرمەندان، رۆژنامەنووسان و بیرمەندان لەهەموو توێژەکانی کۆمەڵگە.
گروپەکە سێشەممە (27 حوزەیران) لە بەغداوە دەستیانپێکرد بە رۆیشتن بەرەو موسڵ تا بەرنامەیەکی خۆشگوزهرانی ببەنە شارەکە کە بۆ پتەوکردنی یەکێتیی نیشتیمانی داڕێژرابوو.
پاڵپشتیی حکومەت
کاتێك چالاکییەکە سەرنجی زۆر خهڵكی راکێشا، سەیید داوای لە حکومەتی عێراقی کرد بۆ دابینکردنی هۆكانی گواستنەوە و دابینکردنی ئاسایش بۆ کاروانەکە.
وتی وەزارەتی گواستنەوە رازیبوو بە دابینکردنی 14 پاس و لە کاتژمێر 6ی بەیانیی سێشەممەدا خۆبەخشان بەغدایان بەرەو موسڵ جێهێشت.
وتیشی: "چالاکییەکە پێش ههموو شتێك نمایشێكه بۆ پشتگیرییكردنی موسڵ تا بە جیهان نیشانبدات ئێمە لەگەڵ شارەکەین."
ههروهها وتی ئهم بەرنامە خۆشگوزهرانیه نمایشکردنی فیلمێکی دوو کاتژمێری لەخۆگرتبوو -- کە لە 2003وە یەکەمجارە لە موسڵ ئەمە دەکرێت -- لەگەڵ خوێندنەوەی شیعر، گۆرانی فۆلکلۆری لەلایەن چەندین هونەرمەندی میللی و چالاکیی کلتووری دیکەش.
سەیید وتی زۆرێك لە خەڵکی موسڵ لەترسی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئامێرە مۆسیقییەکانیان شاردبووهوە و ئێستا دەریاندەهێننەوە و دەچنە نێو ئاهەنگەکانی موسڵەوە.
پەیامێك بۆ موسڵ
یەکەمین وەستانی کاروانەکە لە زانکۆی موسڵ بوو، لەوێ کەمپینی"من عێراقیم، دەخوێنمەوە" کە بەشێك بوو لە کاروانەکە، 20 کتێبی پێشکەش بە زانکۆکە کرد دەرهێنەری فیلمهكه، دەڕاج، وتی.
وتیشی دواتر بڕیاربوو کاروانەکە سەردانی مەزاری نەبی یونس بكات و دواتریش سەردانی کەنیسە، پێشئەوەی ئاهەنگەکان دەستپێبکەن لەسەر شانۆ لە خۆرهەڵاتی موسڵ.
ههروهها وتی چەندین فیلمی ناوهندی سەربەخۆی عێراق نمایشکران، کە یەکێکیان خۆی دەرهێنەری بوو، باسی لە کێشەی توندڕەویی توندوتیژانه دهكرد و بانگەوازی بۆ ئاشتی و ئارامی دەکرد.
دەڕاج وتی: "گەورەترین ئاڵای عێراق لەسەر شانۆکە هەڵکرابوو لەکاتی ئاهەنگەکاندا تا دووبارە بەسەر شارەکەوە بشەکێتەوە."
وتیشی: "بە گەشتەکەی موسڵ، کاروانەکە بەنیازە پەیامێك بۆ شارەکە بنێرێت بەوەی بەشێکی دانەبڕاوی عێراقە و شاری کلتور و شارستانیەتییه و بەردەوام دەبێت لەسهر لەخۆگرتنی بۆنە کلتورییەکان."