هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئایین

پەنابەرانی سوری لە تورکیا له‌ سنور ده‌په‌ڕنه‌وه‌ بۆ جەژنی رەمەزان

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

دانیشتوانی کۆبانێ، کە لە دەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) رزگاركرا لە 2015، نوێژی جەژن ئەنجامدەدەن لە مزگەوتی حاج خالید له‌ شارەکە. [خاوەنی وێنە: ساڵح محەمەد]

دانیشتوانی کۆبانێ، کە لە دەست رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) رزگاركرا لە 2015، نوێژی جەژن ئەنجامدەدەن لە مزگەوتی حاج خالید له‌ شارەکە. [خاوەنی وێنە: ساڵح محەمەد]

زیاتر لە 100,000 ئاوارەی سوری رژانەسەر سنور لە تورکیاوە لە کۆتایی هەفتەدا بۆ ئه‌نجامدانی جەژنی رەمەزان لە ماڵه‌كانیاندا لەگەڵ خێزانەکانیان لە ناوچە ئازادکراوەکاندا.

سەرەڕای بەردەوامیی شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، سوریەکان ئاهەنگی جەژن دەگێڕن لە هەموو ناوچە ئازادکراوەکاندا بۆ بەجێگەیاندنی نەریتە ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان کە پێش داگیرکردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن گروپەکەوه‌ ئه‌نجامیانده‌دا.

بازرگانێكی خه‌ڵكی كۆبانێ، محەمەد سڵێمان، 40 ساڵ، بە دیارونای وت دانیشتوانی کۆبانێ و دەوروبەری جەژنی رەمەزانیان بە دڵخۆشی كرد ئەمساڵ.

وتیشی سەرەڕای فشاری شەڕ دژی داعش، جوانكرارییه‌كان شەقامەکانیان رازاندۆته‌وە و بازاڕی شارەکە لێوان لێوبوو لە فرۆشیار کە شیرینی و یاریی منداڵانیان دەفرۆشت.

کۆبانێ بنکەی سەرەکیی هێزەکانی سوریای دیموکراتە و زۆربەی دانیشتوانی شارەکە لە بەرەکانی شەڕ دەجەنگن.

مستەفا جام، 35 ساڵ، خه‌ڵكی رەققە، کە لە تورکیا ژیاوە بۆ نزیکەی دوو ساڵ، بە دیارونای وت گەڕاوەتەوە سوریا بۆ بەسەربردنی پشوی جەژن لەگەڵ ئەو خزم و دۆستانەی كه‌ هێشتا لە شاری عەین عیسان.

وتی بیر لە مانەوە لە سوریا دەکاتەوە، چونكه‌ شاری رەققە نزیك له‌ رزگارکردن بووه‌ته‌وه‌ لەدەست داعش، کە شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئێستا لەهەموو لایەکەوە دەورەیانداوە.

زۆرترین ژمارەی گەڕاوەکان

ئه‌مجه‌د شەحرور، کە لە دەروازەی باب هەوا لە سەر سنوری تورکیا-سوریا کاردەکات، وتی زیاتر لە 130,000 سوری لە سنور پەڕیونەته‌وە بۆ سوریا لە رێگەی باب هەوا و باب سەلامەوە بۆ بەسەربردنی جەژنی رەمەزان لە سوریا.

شەحرور بە دیارونای وت: "ئەمە گەورەترین ژمارەی پەڕینەوەی سنورە کە تۆمارکرابێت لەوەتەی کراوەتەوە کە له‌ حاڵه‌تی ئاساییدا ژمارەی ئەوانە به‌رزه‌ کە دەڕۆن نەك بە پێچەوانەوە."

وتیشی ئەمە بووەهۆی قەرەباڵغی لەسەر سنور و هەندێك لەوانەی ناچارکرد کە دەیانویست بچنە سوریا دوو یان سێ شەو بەسەربەرن لە ناوچەی سنورەکە پێشئەوەی بتوانن لەوێوە بپه‌ڕنه‌وه‌.

هەروەها وتی: "لەگەڵ ئەوەشدا خۆشیی گەڕانەوە بۆ جەژن هەمووشتێکی بیربردەوە."

شەحرور ئەو ژمارە زۆرەی گەڕاوه‌كانی گەڕاندەوە بۆ گەشەکردنی بارودۆخی ئەمنی لەهەندێك ناوچەدا و ئاماژەیدا به‌وه‌ی ناوچەکانی ژێردەستی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەته‌وە.

لەگەڵ ئەوەشدا بۆ زۆربەی پەنابەرە گەڕاوەکان مانەوە لە سوریا کاتی دەبێت.

شەحرور، بەگوێره‌ی گفتوگۆی لەگەڵ پەنابەرە گەڕاوە سورییه‌كاندا، وتی: "بۆ هەندێکیان ئه‌م ماوه‌یه‌ تاقیکردنەوەیەكه‌ بۆ گەڕانەوەی هەمیشەیی."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500