هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی سوریای دیموکرات بەتەواوی گەمارۆی رەققە دەدەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکەکانی نێو شارەکەدا پێشڕەویی دەکەن. لە 22 حوزەیراندا، هێزەکان سەرکەوتووبوون لە گەمارۆدانی شارەکە لەهەموو لایەکەوە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە گەڕەکەکانی نێو شارەکەدا پێشڕەویی دەکەن. لە 22 حوزەیراندا، هێزەکان سەرکەوتووبوون لە گەمارۆدانی شارەکە لەهەموو لایەکەوە. [خاوەندارێتی وێنە: هێزەکانی سوریای دیموکرات]

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە (22 حوزەیران) سەرکەوتووبوون لە گەمارۆدانی قه‌ڵاكه‌ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، شاری رەققە.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ ئێستا باڵی باشووریان داخستووە -- دوایین ناوچەی کراوە كه‌ دەکەوێتە باشوری رووباری فوراتەوە. --

بەشێكی ئەم رێچکەیە بۆ نێو شارەکە لەئێستادا بەتەواوی لەژێردەستی ئەم هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییەدایە، لەکاتێکدا بەشەکانی دیکە بەتەواوی لەبەردەم ئاگری شەڕدان.

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە دەستیانگرت بەسەر ناوچەی کەسەراتدا لە باشوری رەققە و گەیشتنە پردە نوێیەکە، بەمەش ئابڵۆقەکەیان لە هەر چوارلاوە تەواوکرد.

سێ بەشەکەی دیکە لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بوون.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، عەمید تەلال سەلۆ، پێنجشەممە وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ورد و هەستیار و درێژماوە ئەنجامدەدەن لە شاری رەققە، بە ئامانجی بنەبڕکردنی تیرۆریستان".

وتیشی هێزە رزگارکەرەکان هەوڵدەدەن ژیانی مەدەنییەکان بپارێزن و ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد كه‌ چەکداران هەندێکیان وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن.

سەلۆ داوای لە دانیشتوانی رەققە کرد خۆیان بەدووربگرن لە پێگەکانی داعش لەبەر سەلامەتی خۆیان و خۆیان لابدەن لە ئەگەری زیانی پێکدادانی چڕوپڕ.

فەرماندەی یەکەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات، غەسان ئیبراهیم، بە دیارونای وت بەپاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیان تاڕاده‌یه‌ك به‌ته‌واوی چواردەوری شاری رەققە بده‌ن، دوای نزیکبوونەوەیان لێی لەهەر چوار لاوە.

وتی بەم دواییانە لە باڵی باشوورەوە پێشڕەوییانکرد دوای گرتنی ناوچەی کەمپی تەلائیع.

ئیبراهیم وتی ناوچەی کەسرات، بە ناوچەی کەسرەت شێخ جومعە و کەسرەت فەرەجیشەوە، ئێستا لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە. وتیشی "ناوچەی پردە نوێیەکە لەڕووی سەربازییەوە کەوتووە چونکە له‌ مه‌ودای ته‌قه‌ی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چه‌كه‌ راستەوخۆكانیاندایە".

نزیکتر لە ناوه‌ندی شارەکە

ئیبراهیم وتی هەندێك بەشی شاری رەققە خۆی بەتەواوی لەژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان. هه‌روه‌ها دۆخه‌كه‌ی ئێستای بە "نایاب" لەقەڵەمدا.

لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی شارەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵمەت دەبەن بۆناو گەڕەکەکانی رومێلە و رەوزە.

وتی: "رێژەی پێشڕەوی هێواشبۆتەوە، چونکە هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکتردەبنەوە لە ناوه‌ندی شار و شەڕەکە بۆتە شەڕی دەستەویەخە."

وتیشی: "ئەمە یەکێکە لە سەختترین جۆری شەڕەکان و سەختتریش بووە بەهۆی بەکارهێنانی هەزاران مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی لەلایەن داعشەوە لە هەوڵیدا بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەویی هێزە رزگارکەرەکان و دۆزینەوەی رێچكه‌ی هەڵاتن لە شارەکە."

وتی له‌گه‌ڵ پێشڕەویی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، دەبێت چەکدارانی وریابن بەرامبەر ئەو تونێلانەی داعش لەژێرزەویدا هەڵیکەندوون، لەگەڵ ئەو رێچکانەی سەرزەوی کە دروستیکردووە بە کونکردنی دیوار تا رێ بە جووڵەی چەکدارانی بدات لە ماڵێکەوە بۆ ماڵێکی دیکە.

ئیبراهیم وتی دەبێت وریابن چونکە داعش بە سەدان مین و بۆمبی دەستکردی چاندووه‌ لە زۆربەی شەقام و ماڵەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500