هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

پیاوێکی ئاینیی رادیکاڵی سعودی لە هەوڵێكی تیرۆرکردن لە سوریا رزگاری دەبێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

دەوترێت ئەمە وێنەی ئۆتۆمبیلە تەقێنراوەکەی عەبدوڵا موحەیسنییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆوە، دوای هەوڵی تیرۆرکردنی لە 16 حوزەیراندا. [خاوەندارێتی وێنە: ئه‌كاونتی تویتەری پشتگیریکارانی تەحریر شام]

دەوترێت ئەمە وێنەی ئۆتۆمبیلە تەقێنراوەکەی عەبدوڵا موحەیسنییە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆوە، دوای هەوڵی تیرۆرکردنی لە 16 حوزەیراندا. [خاوەندارێتی وێنە: ئه‌كاونتی تویتەری پشتگیریکارانی تەحریر شام]

پیاوێکی ئاینیی رادیکاڵی سعودی کە پەیوەندی بە قاعیدەوە هەیه‌، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو، هه‌ینی (16 حوزەیران)، کە خۆکوژێك هێرشیکردە سەر ئۆتۆمبیلەکەی لەکاتێكدا مزگەوتی ئەبی زەڕ غەفاری جێدەهێشت لە شاری ئیدلیبی سوریا.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە، عەبدوڵا موحەیسنی پشتڕاستیکردەوە کە لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە. وتی خۆکوژەکە کوژراوە لەکاتێکدا ئەو و کەسانی نێو ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکە هیچ زیانێكیان لەو تەقینەوەیەدا بەرنەکەوت.

چالاکوانێكی بواری میدیا له‌ ئیدلیب، مەحمود حاجی کامل، بە دیارونای وت هێرشبەرەکە، کە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، پێشبینی دەکرێت سەر بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بووبێت.

موحەیسنی کە لە سعودیە لەدایکبووە، ئەندامی دامەزرێنەری تەحریر شامە، كه‌ هاوپەیمانێتیەکی نێوان لایەنە توندڕەوەکانه‌، له‌نێویاندا بەرەی نوسرەی پێشوو، هه‌روه‌ها لە ئەنجومەنی شەریعەكه‌یدا کاردەکات، حاج کامل وتی.

لە ڤیدیۆیەکه‌دا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە، عەبدوڵا موحەیسنی پشتڕاستیکردەوە کە لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە. [خاوەندارێتی وێنە: ئه‌كاونتی تویتەری پشتگیریکارانی تەحریر شام]

لە ڤیدیۆیەکه‌دا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆوە، عەبدوڵا موحەیسنی پشتڕاستیکردەوە کە لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە. [خاوەندارێتی وێنە: ئه‌كاونتی تویتەری پشتگیریکارانی تەحریر شام]

ناوی موحه‌یسنی لە لیستی ئەو 59 کەس و 12 دەزگایەدایە کە تۆمەتبارکراون بە دابینکردنی دارایی بۆ رێکخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان و پێگەیشتنی پاڵپشتی لە قەتەرەوە، كه‌ لە سەرەتای ئەم مانگەدا و بەهاوبەشی لەلایەن سعودیە، شانشینی یەکگرتووی عەرەبی، میسر و بەحرەینەوە بڵاوکرایەوە.

لە تشرینی یەکەمی 2016، وەزارەتی دارایی ئەمریکا مه‌حه‌یسنیی خستە لیستی تیرۆریستانەوە "له‌سه‌ر کارکردن یان نوێنەرایەتیکردن و دابینکردنی پشتگیریی دارایی و خزمەتکردن یان پاڵپشتیکردنی بەرەی نوسرە".

وەزارەتەکە رایگەیاند موحەیسنی ئەندامێکی قبوڵکراوی بازنەی ناوەندیی سەرکردایەتیی بەرەی نوسرە بوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیكرد بەوەی لە 15 حوزەیرانی 2015 وە، وەك راوێژکاری ئاینیی گروپەکە کاریکردووە و نوێنەرە لە ژووری ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پارێزگای ئیدلیب.

وەزارەتەکە رایگەیاند: "ئەو تێوەگلاوە لە راکێشانی چەکداری نوێ بۆ نێو بەرەی نوسرە و رێخۆشکردن بۆ پێکهێنانی 'دەوڵەت'ێکی نوێی بەرەی نوسرە لە باکوری سوریا. لە نیسانی 2016، موحەیسنی کەمپینێکی دەستپێکرد بۆ راکێشانی 3,000 سەربازی منداڵ و لاو لە باکوری سوریاوە بۆ نێو بەرەی نوسرە."

وەزارەتەکە رایگەیاند موحەیسنی رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ بەرەی نوسرە و ئاماژەیکرد بەوەی لەنێوان 2013 و 2015دا "بە ملیۆنان دۆلاری پەیداکرد بۆ پرۆژە کارگێڕییەکەی بەرەی نوسرە لە پارێزگای ئیدلیب" و لە 2015دا "چەند دەزگایەکی دامەزراند بۆ پاڵپشتیکردنی دارایی گروپە تیرۆرستییەکان".

ململانێی بەهێز لەنێو لایەنەکاندا

چالاکوانی ئیدلیب، حاج کامل، وتی هەوڵی کوشتنی موحەیسنی لە دەمی ململانێیەکی بەهێزی لایەنەکانی ناوچەکەدایە، لەکاتێکدا گروپە توندڕەوەکان لە شەڕێکی ناوخۆیی دڕندانەوە تێوەگلاون.

لەکاتێکدا داعش تابێت تووشی زیانی زیاتر دەبێت لە عێراق و سوریا، قاعیدە و هاوپەیمانانی بەئاشکرا کاردەکەن بۆ راکێشانی چەکدارە بێبه‌شكراوكانی گروپەکە بۆ نێو ریزەکانیان.

دانیشتوانی شارۆچکەی مەعارەت نوعمانی پارێزگای ئیدلیب هەفتەی پێشوو تەحریر شامیان لە شارۆچکەکە دەرکرد دوای چەند رۆژێك لە خۆپیشاندان و رووبەڕووبوونەوە.

حاج کامل ئاماژەی بەوە کرد كه‌ دۆخی ئەمنیی شاری ئیدلیب و دەوروبەری زۆر خراپە، چونکە تیرۆرکردن، بۆمبی دەستکرد، رفاندن و دزی بۆتە شتێکی ئاسایی.

وتی رۆژی هەوڵی کوشتنەکەی موحەیسنی، شێخ ئیبراهیم ساڵح، قازییەکی شەرعیی دادگای ئیسلامیی دانا لە پارێزگای ئیدلیب کە ناسراوە بە یەکلاییکردنەوەی ژمارەیەك کێشە لەنێوان لایەنەکاندا، تیرۆرکرا.

وتیشی هەمان رۆژ دوو بۆمب لە شارەکەدا تەقینەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500