هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدادەدەن لە بابی سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازیی باب و چەکدارانی فەوجی یەك پێکدادەدەن لە دەشتی باب. [خاوەنداری وێنە: چالاکوانی بواری میدیا، تاریق ئەحمەد]

ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازیی باب و چەکدارانی فەوجی یەك پێکدادەدەن لە دەشتی باب. [خاوەنداری وێنە: چالاکوانی بواری میدیا، تاریق ئەحمەد]

فەرماندە سەربازیەکان بە دیارونایان وت گرژی لە زیادبوندایە لە شاری بابی سوری لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، دوای ئەوەی پێکدادانی خوێناوی لەنێوان گروپە لۆکاڵیەکانی ئۆپۆزسیۆندا چەندین چەکدار و مەدەنیی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

پێکدادانەکان لەنێوان گروپە میانڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆن و ئەو فراکسیۆنانەن کە بەیعەتیان داوە بە تەحریری شام، هاوپەیمانێتیەك کە بەرەی نوسرە یان "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تیادایە.

فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی باب، محەمەد تاویل، ناسراو بە "ئەبو ئیبراهیم"، وتی: "هەتاوەکو شەڕ دژی تیرۆر لە سوریا سەختتر بێت گرژیەکان زیاتر دەبن لەو ناوچانەی کە گروپە بچوکەکانی لێن کە بەیعەتیان داوە بە تەحریری شام و داعش."

ناوبراو بە دیارونای وت: "ئەمە لەبەرئەوەیە کە ئەم گروپانە دەیانەوێت هەنگاو بنێن بۆ دانانی بەربەستی لەپێشینە و دەستێکی ئاسنین دابگرنەوە بۆ ئەوەی هەموو ئەو گروپانە دەربکەن کە هەواداری سوپای سوریای ئازادن و تیرۆریزم و توندڕەوی رەتدەکەنەوە."

چەکدارەکان پاسەوانیی بازگەیەك دەکەن لە دەروازەی شاری بابی سوری لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، لەو شوێنەی پێکدادان لەنێوان گروپە دژبەیەکەکانی ئۆپۆزسیۆن سەریانهەڵداوە. [خاوەنداریی وێنە: چالاکوانی بواری میدیا، تاریق ئەحمەد]

چەکدارەکان پاسەوانیی بازگەیەك دەکەن لە دەروازەی شاری بابی سوری لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، لەو شوێنەی پێکدادان لەنێوان گروپە دژبەیەکەکانی ئۆپۆزسیۆن سەریانهەڵداوە. [خاوەنداریی وێنە: چالاکوانی بواری میدیا، تاریق ئەحمەد]

وتی رەوشەکە لە ناوەوه‌ و دەرەوەی باب "ماوەیەکە گرژبۆتەوە، لەبەرئەوەی چەندین فراکسیۆنی لێیە." هه‌روه‌ها ئاماژەشی بۆ ئەوە کرد کە فراکسیۆنە لۆکاڵی و دانیشتوانەكه‌ توندڕەوەکان و رەفتارەکانیان رەتدەکەنەوە.

هەڵگیرسانی شەڕی ناوبەناو

تاویل وتی: "پێکدادان بە چەکی سوك پێنجشەممە (15 حوزەیران) روویدا لەنێوان ئەنجومەنی سەربازیی باب و چەکدارانی هەواداری فەوجی یەك لە دەشتاییەکانی باب."

وتی: "ئەمانە درێژکراوەی ئەو شەڕانەن کە هەفتەیەك لەمەوبەر روویاندا لە 11 حوزەیران کاتێک گروپێکی فەوجی یەك دروشمی پشتگیریان بۆ تەحریری شام و سەرۆکەکەی، [ئەبو موحەمەد] جۆلانی".

وتیشی: "کاتێك مەدەنیەکان و چەند چەکدارێکی ئەنجومەنی سەربازی هەوڵیاندا بیانوەستێنن، گروپەکە تەقەیان کرد و پێنجیان کوشت، کە دووانیان مەدەنی بوون."

لە ئەنجامی ئەوەشدا پێکدادانەکان بەناو شارەکە و دەوروبەریدا بڵاوبوونەوە.

ئەنجومەنی سەربازیی باب، کە چەندین فراکسیۆنی میانڕەوی ئۆپۆزسیۆنی تێدایە، هەڵیانکوتایە سەر بارەگا و بازگەکانی فەوجی یەك.

تاویل وتی: "فەوجی یەك گروپێکی ئۆپۆزسیۆنن و ناسراون بەوەی بەیعەتیان داوە بە ئەحراری شام، بەڵام ئەحراری شام لەدوای ئەم پێکدادانە لە بەیاننامەیەکدا وتی گروپەکەیان دەرکردوە دوای ئەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەرەی نوسڕە ئاشکرا بووە."

بارگرژی لەئارادایه‌

تاویل وتی پەیمانی راوەستاندنی شەڕ سێشەممە (13 حوزەیران) کەوتە جێبەجێکردنەوە، بەڵام رەوشەکە هێشتا گرژە، وتیشی هەموو فراکسیۆنەکان لە ناوچەکە لە کۆکردنەوەی شەرڤانەکانیاندان و تەحریری شام خەریکی جموجۆڵێکی زۆرە.

وتیشی ئەمە ئاماژەیه‌كه‌ بۆ بوونی ئەگەرێکی بەهێز بۆ پێکدادانی چەکداریی دیکە، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە بەرەی نوسرە بەڕوونی رەتدەکرێتەوە لەلایەن فراکسیۆنە ناوخۆییه‌كان و دانیشتوانەکەوە.

تاویل وتی: "لانیکەم 30، زۆربەیان سەر بە فەوجی یەك، بەڵام لەنێویشیاندا مەدەنی، کوژران و زۆری تریش برینداربوون بەهۆی پێکدادانەکانەوە."

ئەنجومەنی سەربازیی باب هاوپەیمانێتییەکە لە حەوت فراکسیۆنی بچوك پێکهاتووە کە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتە و لە ئابی ٢٠١٦ بۆ رزگارکردنی شارەکە لە داعش دامەزراوە و لە مانگی شوبات لەوهەوڵەیاندا سەرکەوتوو بوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500