هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دانیشتوانی قەزای ئیدلیب بەرەی نوسرە و هاوپەیمانانی دەردەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خەڵکی خۆپیشاندان دژی بوونی بەرەی نوسرە و هاوپەیمانانی دەکەن لە مەعەرەت نوعمان لە 11 حوزەیراندا. [لاپه‌ڕه‌ی فەیسبوکی مەعەرەت نوعمان]

خەڵکی خۆپیشاندان دژی بوونی بەرەی نوسرە و هاوپەیمانانی دەکەن لە مەعەرەت نوعمان لە 11 حوزەیراندا. [لاپه‌ڕه‌ی فەیسبوکی مەعەرەت نوعمان]

دانیشتوانی مەعەرەت نوعمان لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا تەحریر شامیان دەرکردووە -- كه‌ هاوپەیمانێتیەکی لایەنە توندڕەوەکانە و بەرەی نوسرەشی تێدایە -- دوای چەند رۆژێك لە خۆپیشاندان و رووبەڕووبوونەوە، چالاکوانانی ناوخۆ وتیان.

چالاکوان هانی نوعمان، خەڵکی مەعەرەت نوعمان، وتی شارەکە ئاڵۆزبووە دوای ئەوەی ئەندامانی تەحریر شام وروژمیان هێناوە بۆی لە سەرەتای حوزەیراندا کاتێك دوای ئەندامانی فیرقەی 13 کەوتوون، کە لایەنێكی سەر بە سوپای سوریای ئازادە.

نوعمان کە ناوی خوازراوی بەکارهێنا بۆ شاردنەوەی شوناسی، بە دیارونای وت زۆرێك لە چەکدارانی فیرقەی 13 خەڵکی مەعەرەت نوعمانن، کە بوونی بەرەی نوسرە و هاوپەیمانانی رەتدەکەنەوە.

وتی تەحریر شام وروژمی هێنایە شارەکەوە "تا فیرقەی 13 لەناوبەرێت، کە چاودێریی کردوون تا رێگە لە پێشێلکاری و دەستگیرکردن بگرێت".

خۆپیشاندانی خەڵك دژی بەرەی نوسرە لە مزگەوتی گەورەی مەعەرەت نوعمان دەستیپێکرد لە 11 حوزەیراندا. [لاپه‌ڕه‌ی فەیسبوکی مەعەرەت نوعمان]

خۆپیشاندانی خەڵك دژی بەرەی نوسرە لە مزگەوتی گەورەی مەعەرەت نوعمان دەستیپێکرد لە 11 حوزەیراندا. [لاپه‌ڕه‌ی فەیسبوکی مەعەرەت نوعمان]

لە 8 حوزەیراندا، تەحریر شام بنکەکانی فیرقەی 13ی لە مەعەرەت نوعمان گرت، رۆژی دواتر رایگەیاند کۆنترۆڵی تەواوی شارەکەی کردووە.

لە 9 حوزەیراندا پێکدادان لە شارەکە دەستیپێکرد، دوای ئەوەی ئەندامانی تەحریر شام وروژمیان بردە سەر بنکەکانی پۆلیسی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە شارەکەیان بەڕێوەدەبرد.

خۆپیشاندانه‌كان به‌ توندوتیژیی وه‌ڵامدرانه‌وه‌

دوای ئەو رووداوە، خۆپیشاندانی هه‌ڕه‌مه‌كی لە مزگەوتی گەورەی مەعەرەت نوعمانەوە دەستیپێکرد.

دانیشتوانی گوند و شارۆچکەکانی ئەو دەوروبەرە، بەتایبەتی کەفروما، هاتنەناو خۆپیشاندەرانەوە و ئاڵای شۆڕشی سوریایان بەرزکردەوە و دروشمی "خەڵکی لە ئێوە بەهێزترە" و گوتاری دیکەیان دەوتەوە بۆ سەرکۆنەکردنی بەرەی نوسرە.

نوعمان وتی: "ئەندامانی بەرەی نوسرە بە تەقەکردن وەڵامیان دایەوە، پێنج کەسیان کوشت و زیاتر لە 20یان بریندارکرد."

وتیشی لەنێو ئەوانەی کوژران تەیسیر سەماحی بوو، سەرکردەی فیرقەی 13 کە وەك جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکە کاریدەکرد.

بەگوێرە مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەستی 11 حوزەیران، تەحریر شام قایلبوو بە وەستاندنی شەڕ لەگەڵ فیرقەی 13، گوایە دەبێت گروپەکە بکشێتەوە.

نوعمان وتی: "رێککەوتننامەکە داوای جێهێشتنی تەواوەتیی شارەکەی دەکرد لەلایەن تەحریر شامەوە و كێشانه‌وه‌ی ئەندامانی لە خاڵەكانی پشکنینی دەوروبەر و جێهێشتنی فیرقەی 13."

وتیشی: "بەڵام هێشتا ململانێ زۆرە لە شارەکە و هەندێك گوندەکانی دەوروبەریدا دوای پێکدادانەکان."

هه‌روه‌ها وتی: "دۆخەکە زۆر توندە و دەکرێت هەرکاتێك بێت بتەقێتەوە."

ئەو دوو لایەنە چەندین جار پێکیانداداوە، بەتایبەتی لە 2016، دوای هەوڵەکان بۆ سەپاندنی شێوازێکی توندی شەریعە کە سزای تێدابوو بۆ پێشێلکاری وەك جێبەجێنەکردنی رێسای توندی پۆشاکی ئیسلامی و جگەرەکێشان.

چالاکیی سیاسییش قەدەغەکراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500