هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ئەندەنوسییەکان سەرکۆنەی 'درۆکان'ی داعش دەکەن دوای هەڵاتن لە رەققەی سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس

لەگەڵ بەرگریکردنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' لە قەڵاکەی پێشووی، ژمارەیەك ئەندەنوسی سەرکۆنەی 'درۆکان'ی دەکەن دوای هەڵاتن لە رەققەی سوریا.

کاتێك لیفا لە ئەندەنوسیاوە کۆچیکرد بۆ رەققە، قەڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە سوریا، وتی پێیوابووە بەرەو بەهەشتی سەرزەمین بۆ باوەڕداران دەچێت.

ئەو و خێزانەکەی وێنای ئەوەیانکردبوو بە باوەڕداری راستەقینە دەوریان بگیرێت و پێشبینیی خزمەتگوزاریی تەندروستی خۆڕایی و ئیشی وا کە موچەکەی لە ئەندەنوسیا، چڕترین وڵاتی زۆرینە موسڵمان لەڕووی دانیشتوانەوە، تەنیا بەخەون هەبێت.

بەڵام ئێستا، لەکاتێكدا داعش شەڕی بەرگری لە شارەکە دەکات، لیفا و 15 ئەندەنوسی دیکە لەنێو ئەو هەزاران کەسەدان کە هەڵاتوون.

لە کەمپێکی ئاوارەکان لە عەین عیسا نیشتەجێ بوون، 50 کیلۆمەتر باکوری رەققە، چاوەڕوانی زانینی چارەنوسیان دەکەن لەکاتێكدا هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنێو شارەکەدا پێشڕەوی دەکات.

لیفا کە حیجابێکی سەوزی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ دەگاتە کەمپی عەین عیسا لە باکوری رەققە، لەگەڵ چەند ئەندەنوسییەکی تردا، دوای هەڵاتن لە بنکەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' لە سوریا لە 13 حوزەیراندا. [ئەیهام محەمەد / ئاژانسی فرانس پرێس]

لیفا کە حیجابێکی سەوزی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ دەگاتە کەمپی عەین عیسا لە باکوری رەققە، لەگەڵ چەند ئەندەنوسییەکی تردا، دوای هەڵاتن لە بنکەی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' لە سوریا لە 13 حوزەیراندا. [ئەیهام محەمەد / ئاژانسی فرانس پرێس]

چەند ئەندەنوسیەك لە کەمپی عەین عیسا پشوودەدەن، دوای گەیشتیان لە 13 حوزەیران دوای هەڵاتن لە رەققە، کە کۆچیان بۆ کردبوو بەهیوای ژیانێکی باشتر لە "خەلافەت"ەکەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا.

چەند ئەندەنوسیەك لە کەمپی عەین عیسا پشوودەدەن، دوای گەیشتیان لە 13 حوزەیران دوای هەڵاتن لە رەققە، کە کۆچیان بۆ کردبوو بەهیوای ژیانێکی باشتر لە "خەلافەت"ەکەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا.

لیفای 38 ساڵ و هاوڕێکانی، کە توانای قسەکردن بە عەرەبییان کەمە، دان بەوەدا دەنێن خۆیان گەشتیان بەرەو ناوچەکانی داعش کردووە، کاتێك ده‌رباره‌ی بەناو "دەوڵەتی ئیسلامی" ده‌بیستێت لەگەڵ ئەو سودانه‌ی گروپه‌كه‌ ئیدیعای به‌خشینی ده‌كات بە پاڵپشتکارانی لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

وتی "کێشەی تەندروستیم هەیە، پێویستم بە نەشتەرگەرییەکە بۆ ملم و زۆر زۆریش گرانە لە ئەندەنوسیا." وتیشی کە بۆ ناوچەكانی داعش راکێشراوە بەهۆی باوەڕەکەی و ئەو بانگەشەیەوه‌ كه‌ دەوترا خزمەتگوزاریی تەندروستی "هەمووی خۆڕاییە، هەمووی خۆڕاییە".

'هەمووی درۆیە'

لیفا پچڕ پچڕ روونیدەکاتەوە کە لەڕێی ئینتەرنێتەوە لەگەڵ ئەندامانی داعش لە سوریا پەیوەندیی هەبووە، کە پێیانوتووە ئەوانەی دەگەنە رەققە قەرەبووی بلیتی فڕۆکەکەیان بۆ دەکرێتەوە و ژیانێکی خۆش دەژین.

بەڵام بە گەیشتنیان، بینیان دۆخەکە زۆر جیاوازە لە چاوەڕوانییەکانیان.

لیفا بۆی دەرکەوت ئەو نەشتەرگەرییەی پێویستێی خۆڕایی نویه‌ و بێ چارەسەر مایەوە.

نور، 19 ساڵ، ئەندەنوسییەکی دیکە لە عەین عیسا، وتی "هەمووی درۆیە" و ئاماژەی بەوەکرد لەنێو ناوچەکانی ژێردەستی داعشدا، شتەکان بەوشێوەیە نەبوون کە پێشتر تێیانگه‌یاندبوون.

نور وتی ئەو و خێزانەکەی پێشبینیی ئەوەیانکردبوو كه‌ پیاوانی ناو گروپەکە ئیشیان هەبێت. بەڵام کاتێك گەیشتین، پێیانوترابوو هەموو پیاوان ناچارن پەیوەندی بکەن بە ریزەکانی داعشەوە وەك چەکدار.

وتی دواتر پیاوانی خێزانەکەی زیندانی کرابوون.

نور وتیشی بەردەوام چەکدارانی داعش بەدوایەوە بوون و هەوڵی هاوسەرگیرییان لەگەڵ دەدا.

وتی: "زۆر پیاو هاتنە ماڵەکەم و بە باوکمیان وت، کچەکەتم دەوێت." هه‌روه‌ها وتی تەنانەت براکەی لەلایەن کەسێکی نەناسیاوەوە لەنێو بازاڕی رەققەدا راگیراوە و لێی پرسیوە "کچێك یان خوشكێكت هەیە، ژنم دەوێت".

بە توڕەییەوە وتی: "لەهەموو شوێنێك باسی ژن دەکەن."

'فێڵیان لێکرا'

ئەو چیرۆکانەی لەلایەن ئەندامانی ئەو گروپەوە دەگێڕدرێنەوە، لەنێویاندا هەشت ژن و سێ منداڵ و پێنج پیاو، ئەستەمە پشتڕاستبکرێنەوە.

بەڵام کاتێك رووداوەکان وەكیەك دەگێڕنەوە لەگەڵ بیانییەکانی دیکەدا کە لە ناوچەکانی داعشەوە هەڵاتوون و باسی فریودانیان دەکەن له‌ڕێگای ئه‌و وێناكردنانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئینتەرنێت كه‌ زۆر جیاوازن لەو واقیعەی بینیانه‌وه‌ لەکاتی گەیشتنیاندا بە "خەلافەتە" خود-راگەیەندراوەکەی گروپەکە.

بەرپرسێك لە کەمپی عەین عیسا، فەیروز خەلیل، وتی چەکدارانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەئێستادا پێشڕەوی دەکەن لەنێو رەققەدا و لێکۆڵینەوە لە ئەندامانی ئەو گروپە ئەندەنوسییە دەکەن، بەڵام پێشبینی دەکەن ئازادیان بکەن.

وتیشی: "ئەوەی من لێیان تێگەیشتبم... ئەوان فێڵیان لێکراوە."

هه‌روه‌ها وتی: "بۆیاندەرکەوت ئەو وێنەیەی داعش نیشانیداون ساختەبووە. له‌ماوەی 10 مانگی رابردوودا هەوڵی هەڵاتنیان داوە، بەڵام تەنیا چەند رۆژێك لەمەوپێش توانیویانە هەڵبێن."

هێزەکانی سوریای دیموکرات پلانیان وایە ئەو گروپە ئەندەنوسییە بنێرن بۆ هەولێر لەڕێی سنوورەوە و بیانده‌نه‌ دەست باڵیۆزخانەی ئەندەنوسیا.

بەگوێرەی کاربەدەستانی ئەندەنوسیا، دەوترێت نزیکەی 500-600 ئەندەنوسی لەئێستادا لە سوریان. نزیکەی 500ی دیکە هەوڵی گەیشتن بە سوریایان داوە بەڵام پێش ئەوەی بگەنە خاکی داعش، سنورداشکراونەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500