هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

مۆم هەڵدەکرێت بۆ قوربانیانی کەمپی سپایکەر

خالید تائی

گەنجێکی موسڵ بەشداریدەکات له‌ هەڵمەتی داگیرساندنی مۆمدا بۆ پیشاندانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کەمپی سپایکەر لە 12 حوزەیرانی 2014. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی موسڵ]

گەنجێکی موسڵ بەشداریدەکات له‌ هەڵمەتی داگیرساندنی مۆمدا بۆ پیشاندانی هاوخەمی بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژیی کەمپی سپایکەر لە 12 حوزەیرانی 2014. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوکی موسڵ]

گەنجانی موسڵ دووشەممە (12 حوزەیران) هەڵمەتێکی داگیرساندنی مۆمیان ئەنجامدا بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکەی کەمپی سپایکەر سێ ساڵ دوایئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) زیاتر لە 1,500 خوێندکاری سەربازیی هێزی ئاسمانی عێراق کوشت.

ئەو گەنجانە بۆ ساتێك بێدەنگی کۆبوونەوە لە شەقامێکی گشتیدا لە گەڕەکی زوهوری رۆژهەڵاتی موسڵ و مۆمیان داگیرساند بۆ رۆحی ئەو قوربانیانەی لە کەمپەکەدا کوژران لە دەرەوەی تکریت، له‌ پارێزگای سەڵاحەدین.

چالاکوانێكی نەینەوا، هۆشیار قاسم، کە بەشدار بوو له‌ مۆم داگیرساندنەکەدا، وتی: "گەنجانی موسڵ لەسه‌ر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کۆبوونەوە و بڕیاری مۆم داگیرساندنیان دا بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیه‌كه‌ی کەمپی سپایکەر و پیشاندانی هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیەکان."

قاسم بە دیارونای وت: "چەندین لاو لە هەموو نەتەوە و نەژادێك هاتن بۆ شەقامی سەرەکی لە گەڕەکی زوهور بۆ ساتێك بێدەنگی و داگیرساندنی مۆم بۆ قوربانیەکان."

ژنێکی عێراقی پۆستەرێکی هەڵگرتووە کە وێنەی خزمەکانی لەسەرە و پێدەچێت لە کۆمەڵکوژیەکەی کەمپی سپایکەردا کوژرابن، لەکاتی خۆپیشاندانێكدا لە بەغدا بۆ داواکردنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە پیاوە ونبووەکان لە 28 ئەیلولی 2015. [حەیدەر محەمەد/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنێکی عێراقی پۆستەرێکی هەڵگرتووە کە وێنەی خزمەکانی لەسەرە و پێدەچێت لە کۆمەڵکوژیەکەی کەمپی سپایکەردا کوژرابن، لەکاتی خۆپیشاندانێكدا لە بەغدا بۆ داواکردنی زانیاری زیاتر سەبارەت بە پیاوە ونبووەکان لە 28 ئەیلولی 2015. [حەیدەر محەمەد/ئاژانسی فرانس پرێس]

وتیشی: "لەڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، ئێمە ویستمان سەرکۆنەکردنی خۆمان دەرببڕین بۆ هەموو کۆمەڵکوژی و تاوانێك کە تیرۆریستان ئەنجامیاندا کاتێك شارەکەمانیان داگیرکرد سێ ساڵ لەمەوبەر و هێشتاش ئەوە ئەنجامدەدەن."

هەروەها وتی: "بەم کارە ویستمان ئەوە دووپاتبکەینەوە کە خوێنمان یەکە. تیرۆریستەکان زیانیان لە هەموومان داوە و هیچ جیاوازیەکیان لەنێوان پێکهاتەیەك و یەکێکی تردا نەکردووە لەم وڵاتەدا."

"پەیامی ئێمە ئەوەیە کە ئێمە یەك خەڵکین، لەیەك نیشتیماندا دەژین ناوی عێراقە."

یادکردنەوەی زیاتر به‌رێوه‌یه‌

قاسم وتی: "ئەم هەڵمەتە سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ چەندین هەڵمەتی تر کە ئەنجامدەدرێن بۆ پیشاندانی هاوخەمیمان، یەکەم وەك عێراقی و دووەمیش وەك دانیشتوانی موسڵ دژی داعش."

سەرۆکی تیمی هاوخەمیی لاوانی نەینەوا، دونیا عەمار، بە دیارونای وت کە بەشداریی مۆم داگیرساندنەکەی کردووە لەگەڵ زیاتر لە 150 پیاو و ژنی لاودا لە موسڵ.

وتیشی مۆم داگیرساندنەکە یادکردنەوەیەکی گرنگە بۆ قوربانیەکان.

هەروەها وتی: "لەم گردبوونەوەیەدا، ئێمە وەك لاوان ئەوەمان پیشاندا کە چۆن به‌شداریبكه‌ین له‌ ئازارەکانی خەڵکه‌كه‌ماندا لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور کە کوڕەکانیان لەدەستداوە لەو کۆمەڵکوژیە ترسناکەدا."

وتیشی: "ئێمە بە کەسوکاری قوربانیەکان دەڵێین کە برینی ئەوان برینی ئێمەشە، کە قوربانیدانی کوڕەکانیان جێی شانازیی هەموومانە و هەمیشە لەناو دڵماندا دەمێننەوە و هەرگیز ئەو خوێنە خۆشەویستە لەبیر ناکەین."

عەمار ئارەزوی تیمەکەی دەربڕی "بۆ سەردانیکردنی کەسوکاری قوربانیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی و پیشاندانی هاوخەمی بۆیان و سەلماندنی ئەوەی کە شەڕ دژی تیرۆریزم هەموو عێراقیەکانی یەکگرتوو کردووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500