هه‌واڵه‌كانی عێراق
رەمەزان

بە وێنە: رەمەزان لە فەلوجە ساڵێك دوای ئازادکردنی

سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

کوڕێکی گەنجی عێراقی سینیه‌ك خۆراكی هەڵدەگرتووه‌ بۆ دابەشکردنی لەگەڵ هاوسێکانیدا دوای رۆژوو شکاندنیان، نەریتێکی رەمەزان کە عێراقیەکان پاراستویانە.

یاریکەران و بینەران چێژوەردەگرن لە یاریی کەلەپوری موحەیبیس لە کاتی رەمەزاندا تا کاتژمێرەکانی بەرەبەیان.

دانیشتویەکی فەلوجە درەختەکانی سەر شەقامی شارەکەی ئاودەدات کە بە چەند هەڵمەتێکی سەرەکی پاککردنەوە و ئاسایکردنەوەدا رۆیشتووە دوای وەدەرنانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) لە حوزەیرانی 2016.

نانەواخانەیەك لە شەقامی مەساریف لە گەڕەکە هەرە قەرەباڵغەکانی فەلوجەدا نان پێشکەشی به‌ڕۆژوان دەکات دوای بەربانگ.

خێزانەکان لە فەلوجە دەچنەدەرەوە بەشەو دوای شکاندنی رۆژووەکانیان بۆ چێژوەرگرتن لە دۆندرمە. دوکانی دۆندرمەی فەیروز، کە دەکەوێتە سەر شەقامی موحەمەدیە لە ناوەڕاستی فەلوجەدا، یارییش پێشکەشی منداڵان دەکات.

کۆمەڵێكی زۆر عێراقی کۆبوونه‌ته‌وه‌ لە دوکانێکی دۆندرمەدا دوای بەربانگ.

عێراقیەکان بە کۆمەڵ بەرەو مزگەوتی عەبدولعەزیز دەڕۆن لە گەڕەکی نەزالی فەلوجە دوای بەربانگ بۆ نوێژی تەراویح.

نانی تەنوری بەناوبانگی عێراقی لە فڕنێکی قوڕدا دروستدەکرێت لە نانەواخانەیەك لە شەقامی مەساریف لە یەکێك لە گەڕەکە هەرە قەرەباڵغەکانی فەلوجەدا.

خێزانەکانی فەلوجە چێژوه‌رده‌گرن لە چوونەدەرەوەی ئێواران و چالاکیەکان لە شارەکەدا ئەم ساڵ دوای شکاندنی رۆژوی رەمەزان.

ئەمە بۆ یەکەمین جارە لە چەند ساڵدا کە دانیشتوانی ئەم شارەی پارێزگای ئەنبار ئاهەنگی ئەم مانگە پیرۆزەی موسڵمانان بگێڕن بەبێ سەپاندنی هیچ رێسایەك بەسەریاندا لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە.

ئەم وێنانەی خوارەوە لە 26 ئایارەوە گیراون، یەکەم رۆژی رەمەزانی ئەمساڵ، کە تا 24 حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500