لەکاتێکدا هیوا زۆرە بەوەی رێککەوتنێك بۆ دامەزراندنی "ناوچەی هێوركردنهوه" لە توندوتیژترین ناوچەکانی سوریا رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ چارەسەرێکی سیاسی، ئەو شیکاروانانەی لەگەڵ دیارونا دوان وتیان رهنگه هێشتا زووبێت بۆ دهربڕینی هیوایهك.
رێککەوتنی 4 ئایار، کە لە ئهستانهی پایتەختی کازاخستان بەسترا لەنێوان روسیا و تورکیا و ئێراندا، جەختیكردهوه لەوهی واژۆكاران بهسهختی "پابەندن به سەروەری و سەربەخۆیی و یەکێتیی خاکی سوریاوه".
لایەنەکان قایلبوون بەوەی چوار "ناوچەی ئارام" لە ناوچەکانی باکور و ناوەند و باشوری سوریا دابمەزرێنن و ویستی خۆیان دەربڕی بۆ کەمکردنەوەی ململانێی سەربازی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ مەدەنییەکان.
رێککەوتنەکە ئەم ناوچانهی هێوركردنهوهی خوارەوەی دامەزراند، کە "ئامانجی کۆتاییهێنان بە توندوتیژییان هەبوو، باشترکردنی دۆخی مرۆیی و دروستکردنی دۆخێکی خوازراو بۆ پێشڕەویی رێککەوتنی سیاسی لە شەڕی سوریادا":
- پارێزگاکانی ئیدلیب و هەندێك بەشی لازقیە، حەمما و حەلەب
- چەند بەشێکی باکوری پارێزگای حومس
- غۆتەی خۆرهەڵات لە دەرەوەی دیمەشق
- چەند بەشێکی باشوری سوریا، لەنێویاندا دەرعا و قونێترە
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، "دروستکردنی ناوچەی هێوركردنهوه هەنگاوێکی کاتییە، کە ماوە سەرەتاییەکەی شەش مانگە و دواتر راستەوخۆ درێژدەكرێتەوە لەسەر بنەمای کۆدەنگیی [لایەنە] جێبەجێکارەکان".
'چارەسەری سیاسی هێشتا بەدەستنەهاتووە'
بهڵام بەگوێرەی پسپۆڕی سەربازی و ئەفسەری خانەنشینی سوپای لوبنان، عەمید خەلیل حەلۆ، "بهستنهوهی ناوچە ئارامهكان بە چارەسەری سیاسییەوە هێشتا كاتی نههاتووه".
حهلۆ بە دیارونای وت رێککەوتنەکە تەنیا ئاماژەیەکە بەو ماندووبوون لە شەڕ کە لایەنە نێودەوڵەتییەکانی بەشدار لە پێکدادانی سوریادا ئەزموونی دەکەن.
روونیشیکردەوە كه لەکاتێکدا رێککەوتنەکە بەرژەوەندیی هاوبەش لە سنووردارکردنی شەڕەکە لەخۆدەگرێت، "دەستڕاگەیشتن بە چارەسەر پرۆسەیەکی درێژی دەوێت، چونکە هاوسهنگیی هێز بهمانای ئامادەیی هیچ لایەنێك نایهت بۆ سازشکردن".
حەلۆ وتی: "رژێمی [سوریا] ئامادەنیە دهستوور ههمواربكات، قایلبێت بە رۆیشتنی ئەسەد و قایلبێت بە رێگەدان بە ئۆپۆزسیۆن بە بەشداریکردن لە پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا."
وتی هاوكات، پێیوایە ئێران کات دەکوژێت بۆ دەستڕاگەیشتن بە ئەنجامێك کە زیاتر لە بەرژەوەندیی ئەودا بێت.
وتیشی: "ئۆپۆزسیۆن، سەرەڕای ئەو دابەشبوونەی پەرتیکردووە، سەلماندوویەتی [لایەنەکان] هێشتا توانایان هێندە ماوە کە رژێم نەتوانێت لەناویانبەرێت،" کە وادەکات راڕابێت لە سازشکردن بۆ چارەسەرێکی سیاسی.
ههروهها وتی: "پێموانیە ئەم ناوچانە دەرگایەکی دانوستان بکەنەوە کە سەربکێشێت بۆ چارەسەری سیاسیی لەماوەی کورتمەودادا. هەمووان کات دەکوژن تا دەگەنە دۆخێك کە لەبەرژەوەندیی خۆیاندا بێت."
زۆر پرسیار ماوە
شیکاروانی سیاسیی، تۆنی عیسا، بە دیارونای وت: "گفتوگۆکردن دەربارەی ناوچەی ئارام دەکرێت دەرگایەك بێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی."
وتی بەڵام رێککەوتنەکە پرسیاری ئەوە دێنێتهپێشهوه ئاخۆ سوریا دەگەڕێتەوە دۆخی پێش هەڵگیرسانی شەڕ یان ناوچەکانی هێوركردنهوه دەبنە ناوچەی کاریگەری بۆ هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
وتیشی: "دەوترێت کە ناوچە رێککەوتن لەسەر کراوەکان بە مانای هێوركردنهوهی ململانێكان دێت و رێگە بە ئاوارەکان دەدەن بگەڕێنەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، چۆن ئەمە بەدەستدێت؟"
عیسا وتی: "پێموانیە چارەسەرێکی سیاسی کە کۆتایی بە شەڕەکە بێنێت نزیك بێت، بەڵام شەڕی سەرەکی و پێکدادانی سەرەکی لەنێوان هێزەکاندا کۆتایی هاتووە."
وتیشی: "گەیشتووینەتە قۆناغی شەڕ و کوشتاری بچوك کە رەنگە بۆ چەند ساڵێك بەردەوامبێت و بەکاربهێنرێت بۆ گەڵاڵەکردنی چارەسەرێکی سیاسی."
عیسا وتی رێککەوتنەکە و دۆخی گشتیی سوریا وایکرد حیزبوڵا -- کە ئامانجی سەرەتایی پشتگیریی پێگەکانی رژێم بوو -- بە پلانەکانی سوریایدا بچێتەوە.
وتیشی کشانەوەی گروپەکە لە پێگەکانی کە لەسەر سنووری خۆرهەڵاتی لوبنان لەگەڵ سوریا دایمەزراندبوو ئاماژەن بە کۆتایی شەڕە گەورەکە.
ئامانجە سەربازیە سهرهكییهكان
بەڕێوەبەری ناوهندی حەدەس بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، بەها ئەبو کەروم، وتی: "رێککەوتن لەسەر ناوچە [ئارامەکان] یەکێکە لە قۆناغەکانی شەڕی سوریا و هەندێك لایەن مەبەستیانە بەوهۆیەوە گفتوگۆکانی ئهستانە بەرەوپێش بەرن."
وتیشی رێککەوتنی ناوچەی ئارام "چارەسەرێکی خوازراو نیە"، چونکە چارەسەری سیاسی پێویستی بە گۆڕانکارییە لە سیستمی سیاسییدا.
ههروهها وتی چارەسەر لە گفتوگۆکانی جنێفدایە، "چونکە ئەوە پرۆسە نێودەوڵەتییەکەیە کە هەموو ئهو لایەنە پەیوەندیدارانهی لەدۆخی سوریاوە تێوەگلاون بەشدارن".
ئەبو کەروم وتی ئامانجی سەربازی هەیە لە دیاریکردنی ناوچە ئارامەکاندا.
وتیشی ئەم ناوچانە بە "ئارام" لەقەڵەمنادرێن لەلایەن ئەو رێکخراوانەوە كه گرنگی بە ئاوارەکان دەدەن و هانی ئاوارەکانیشی نەداوە بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانە.
وتی هەربۆیە هێشتا تاقیدەکرێنەوە.
پرۆفیسۆری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی بەیروتی عەرەبی، سەنا حەمودی، بە دیارونای وت: "ئەم ناوچانە بە 'ناوچەی هێوركردنهوه' ناودەبرێن و بەتەواوی ئارام نین و هەربۆیە تەواو ئامادەنین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان."
وتی ئەو [ناوچانە] ئاکامی "رێککەوتنێکی سیاسیین لەنێوان چەند لایەنێکی بەشداردا کە چاوەڕوانی ئاکامی پێشهاتە سەربازییەکانن، لەکاتێکدا گەڕانەوەی ئاوارەکان پێویستی بە رێککەوتنێکی ئاشکرا هەیە".