هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش فه‌رمانده‌كات به‌ دانیشتوانی خۆرئاوای موسڵ لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە دوای کوشتنی چەندین کەس

خالید تائی

هەڵهاتوانی رۆژئاوای موسڵ دەڵێن ئەوان "دووبارە لەدایكبوونەوە" دوایئەوەی توانییان لە گەڕەکی زەنجیلی هەڵبێن کە 'رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) دانیشتوانی رێی له‌ دانیشتوان گرتووه‌ شاره‌كه‌ بەجێبهێڵن.

"رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) یەکشەممە (3 حوزەیران) چەندین مەدەنیی کوشت کە لە ناوچەکانی ژێردەستیان هەڵهاتن لە رۆژئاوای موسڵ، بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت.

هەرکە خێزانەکان هەوڵیاندا لە گەڕەکی زەنجیلی هەڵبێن، چەکدارانی داعش تەقەیان لێکردن، روداوێك کە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بەنیان جەربا، بە "كوشتارێكی ترسناك" ناوزەندیکرد.

جەربا بە دیارونای وت: "چەکداران هه‌ر خێزانێکیان کردە ئامانج کە هەوڵی راکردنیان دا لە ماڵەکانیان لە ناوچەکانی شەڕ بەرەو هێزە ئەمنیەکان."

وتیشی لە نێوان کاتژمێر 3 بەیانی، کاتێك یەکەم دەنگی تەقە بیسترا و 10 بەیانی کاتێك چەکەکان لەکۆتاییدا بێدەنگکران، شەڕکەرانی داعش مەدەنیە هەڵاتووەکانی کردە ئامانج بە چەکی قەناس و بیکەیسی و رومانە.

سێ ژن توانییان هەڵبێن لە رۆژئاوای موسڵی ژێردەستی داعش لەگەڵ منداڵەکانیان و سەرکەوتوبوون لە گەیشتن بە بەری رۆژهەڵاتی شارەکە کە لەژێردەستی هێزە ئەمنیەکاندایە. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق]

سێ ژن توانییان هەڵبێن لە رۆژئاوای موسڵی ژێردەستی داعش لەگەڵ منداڵەکانیان و سەرکەوتوبوون لە گەیشتن بە بەری رۆژهەڵاتی شارەکە کە لەژێردەستی هێزە ئەمنیەکاندایە. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق]

ئەو عێراقیانەی هەڵدێن لە گەڕەکی زەنجیلی لە رۆژئاوای موسڵ، یەکشەممە (3 حوزەیران). هەمان رۆژ شەڕکەرانی 'رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) چەندین کەسیان لەو خێزانانە کوشت کە لە ناوچەکە هەڵهاتن. [کەریم ساحیب/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەو عێراقیانەی هەڵدێن لە گەڕەکی زەنجیلی لە رۆژئاوای موسڵ، یەکشەممە (3 حوزەیران). هەمان رۆژ شەڕکەرانی 'رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) چەندین کەسیان لەو خێزانانە کوشت کە لە ناوچەکە هەڵهاتن. [کەریم ساحیب/ئاژانسی فرانس پرێس]

هەروەها وتی: "لانیکەم 250 مەدەنی، لەنێویاندا ژن و منداڵ و خەڵکی پیر، لەو هێرشانەدا کوژران. ژمارەکە رەنگە بەرزتریش ببێتەوە."

"لاشەی زۆربەی قوربانیەکان هێشتا لە سەرشەقام و نێو کۆڵانەکاندان."

نیشانەی بێهیوایی

جەربا وتی: "گروپەکە دەستیکردووە بە لەدەستدانی عەقڵی له‌كاتێكدا ناوچەكانی ژێردەستی بچوکبوونه‌ته‌وە و هەموو توانا و سەرچاوەکانی لەدەستداوه‌."

وتیشی: "كوشتاره‌كه‌ ئاگادارکردنەوەیەکی روونە" و ئاماژەشی دا به‌وه‌ی کە "داعش گرەو لەسەر ژیانی خەڵك دەکات بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئەو كه‌مه‌ کاریگەریەی هه‌شتا هه‌یه‌تی".

"وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریهێناون و ئێستاش بە کۆمەڵ دەیانکوژێت."

هەروەها وتی: "هێزە رزگارکەرەکان پێشڕەویدەکەن لە به‌شی دێرنی شاره‌كه‌دا كه‌ دوایین قه‌ڵای بەهێزی داعشه‌ لە موسڵدا و پێدەچێت شەڕەکە بەیەکجاری و بۆ هەتاهەتایە کۆتایی پێبێت لە چەند رۆژێکدا. بەڵام دەبێت وریابین نەوەکو داعش تاوانی دڕەندانەتر دژی دانیشتوان ئەنجامبدات وەك تۆڵەکردنەوەی شکستەکانیان."

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت هێزەکانی عێراق بە تەواوی گەڕەکەکانی شیفا و سیحەیان پاککردۆتەوە لە مینی چێندراو و ماشماوەکانی داعش و ئێستاش %65 زەنجیلی لەژێردەستیاندایە.

داعش لە رێگەی بڵندگۆکانەوە داوای لە دانیشتوانی زەنجیلی کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و هەڕەشەی کوشتنی ئەو خێزانانەی کردووە کە هەوڵی هەڵهاتن ده‌دەن. هاوکات نیشانگره‌كانیان ئەوانەیان کردۆتە ئامانج کە هەوڵی هەڵهاتن دەدەن.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، عەبدولڕەحمان وەکاع وتی: "داعش بەرەو لەناوچوون دەچێت لەبەرئەوە دەیەوێت دانیشتوان ناچاربکات بمێننەوە بۆ دواخستنی ئازادکردنەکە هەتا بتوانێت."

وتیشی: "ئەمە یەکەمجار نیە تیرۆریستان خێزانە هەڵاتووەکان بكه‌نه‌ ئامانج، بەڵام بەو ژمارە زۆرە نه‌بووه‌." روداوەکەی زەنجیلیشی وەك "جینۆساید" ناوزەندکرد.

هەروەها وتی: "داعش هەرکەسێكی ده‌كوشت كه‌ هەوڵیبدایه‌ هەڵبێت، بەڵام ئێستا بەکۆمەڵ دەیانکوژێت چونکە بێهیوایە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

زۆر باشە!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌