هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش قاچاخچێتی به‌ کاپتاگۆنه‌وه‌ ده‌كات بۆ خه‌رجیی چالاکییەکانی

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ترامادۆڵ، کە مادەیەکی هۆشبەرە، یەکێکە لەو مادانەی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)یەوە بەکاردەهێنرێت. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا بالی]

ترامادۆڵ، کە مادەیەکی هۆشبەرە، یەکێکە لەو مادانەی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)یەوە بەکاردەهێنرێت. [خاوەندارێتی وێنە: مستەفا بالی]

دەمێکە ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) مادەی نایاسایی وەك کاپتاگۆن بەکاردەهێنن، دروستیدەکەن، قاچاخچێتی و مامەڵەی پێوەدەکەن بۆ نەهێشتنی شەکەتیی شەڕ و پەیداکردنی داهات بۆ گروپەکە، بەرپرسانی سوری بە دیارونایان وت.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان داعش هەوڵیداوە پاساو بۆ ئەم چالاکییە نایاساییە بهێنێتەوە بە دەرکردنی فه‌توایەك کە رێگەده‌دات بە بەکارهێنانی ئەم وزەبەخشە بەپاساوی ئەوەی "ئاسانکاری بۆ جیهاد دەکات".

چەکداران حەزیان لەم حەبەیە چونکە هەستێکی خۆشیان پێدەبەخشێت و زۆر کاریگەره‌ لە هێشتنه‌وه‌یاندا به‌ وریایی بۆ ماوەیەکی درێژ، بەوته‌ی ئەوانەی بە حەبەکە ئاشنان. تاڕاده‌یه‌كیش دروستكردنیان ئاسانه‌.

مەروان شیهابی کە فەرماندەی لایەنێکی نێو سوپای سوریای ئازادە لە باب، وتی: "بەهۆی درێژبوونەوەی شەڕ لە سوریاوە، زۆر ئافات لە چەند ناوچەیەكی وڵاتەکە بڵاوبووه‌تەوە، لەنێویاندا خووگرتن بە مادەی هۆشبەرەوە."

پۆلیسی سوریا ئه‌و حه‌بی کاپتاگۆنانه‌ پیشانده‌ده‌ن كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووە لە بنکەی روبەڕوبوونەوە له‌گه‌ڵ مادە هۆشبەره‌كان لە دیمەشق، لە 4 کانونی دووەمی 2016. ئەم مادە نایاساییە بەهۆی پاشاگەردانیی شەڕی سوریاوە بڵاوبووه‌تەوە. [لوئەی بیشارە / ئاژانسی فرانس پرێس]

پۆلیسی سوریا ئه‌و حه‌بی کاپتاگۆنانه‌ پیشانده‌ده‌ن كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووە لە بنکەی روبەڕوبوونەوە له‌گه‌ڵ مادە هۆشبەره‌كان لە دیمەشق، لە 4 کانونی دووەمی 2016. ئەم مادە نایاساییە بەهۆی پاشاگەردانیی شەڕی سوریاوە بڵاوبووه‌تەوە. [لوئەی بیشارە / ئاژانسی فرانس پرێس]

وتی ئەمە بەتایبەت لەنێو چەکداراندا باوە، ژمارەیەکی زۆریان کاپتاگۆن بەکاردەهێنن تا به‌وریایی بمێننەوە و ترامادۆڵیش بۆ نەهێشتنی ئازاری برینه‌كانیان. وتیشی ئەو خۆشییەی حەبەکە دەیبەخشێت هەستی دەسەڵاتی رەها بە چەکداران دەبەخشێت.

شیهابی وتی حەبی کاپتاگۆن بەتایبەتی لەنێو چەکدارانی داعشدا باوە، چونکە "بەکارهێنانی قەدەغە نیە، لەبەرئەوەی بەگوێرەی ئەوان یارمەتییان دەدات جیهاد بکەن".

دروستکردن و دابەشکردن

شیهابی وتی پێشتر ئەمیرەکانی داعش لەڕێگەی ئەو میانگیرانەوە حەبەکانیان بەدەستدەهێنا کە بە قاچاخ دەیانهێنان بۆ سوریا و بەسەر ئەندامە ئاساییەکانی گروپەکەدا دابەشیاندەکردن.

وتی: "بەڵام ئاشکرا دیارە گروپەکە توانیویەتی کارگەی دروستکردنی خۆی دابمەزرێنێت بەهۆی ئەو ئابڵۆقە نیمچە تەواوەی لەسەریەتی."

وتی دروستکردنی ئەم حەبانە زه‌حمه‌ت نیە، چونکە ئەو مادە خامانەی لە دروستکردنیدا بەکاردەهێنرێن بەشێوەیەکی رێژەیی بۆ به‌ده‌ستهێنانیان ئاسانه‌.

شیهابی وتی زانیاریی هه‌یه‌ کە ئەو حەبانەی لەلایەن داعشەوە دروستکراون سەرەتا لە عێراقەوە دەهاتن و بەشێوەیەکی نافەرمی بە حەبی "فەلوجە" ناسرابوون، وەك ئاماژەدان بە سەرچاوەکەیان.

وتیشی: "بەرەبەرە ئەو حەبانە لە بازاڕدا دیارنەمان و جۆرێکی نوێ لە بازاڕدا دەرکەوت کە لە سوریا دروستده‌كران، هاوشێوەی حەبەکەی پێشوو، تەنیا ئەوەبوو رەنگی زەردباو بوو."

وتی زۆربەی کارگەکانی دروستکردنی حەب دەکەونە دێرەزوورەوە، کە لەوێ زۆر دەفرۆشرێت و بەشێوەیەکی نیمچە ئاشکراش لەلایەن ئەو قاچاخچییانەوه‌ کە لە داعشی دەکڕن.

لە دەیان دۆخدا، ئەوکاتانەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناوچەیەکی باکوری سوریایان رادەماڵی کە لە داعش ئازادکرابوو، وه‌ك چەکداری هێزەکە وائیل جەبار وتی، قوتوی کاپتاگۆنی دۆزیوەتەوە کە لە بنکەکانی داعش بەجێماون و لە ماڵی چەکدارەکانیشیدا.

ناوباراو کە خەڵکی حەسەکەیە بە دیارونای وت: "كیسه‌ی بچوكیش کە 10 بۆ 15 حەبی کاپتاگۆنی تێدایه‌ لە گیرفانی چەکدارانی كوژراوی داعشدا دۆزراونەته‌وە."

وتی زۆر چەکداری داعش ئاماژەی ئازارچەشتنیان تێدا دەرنەدەکەوت هاوتا بێت لەگەڵ ئەو بریندارییەی هەیانە. وتیشی لە کارمەندانی تەندروستییەوە زانیویەتی هۆکارەکەی ئەوەبووە جەستەیان بەتەواوەتیی بەدەرمان سڕکراوە.

'حەبی جیهاد'

بەگوێرەی کارمەندی فریاگوزاریی کەمپەکە، تاریق نوعێمی، ئاسایشی کەمپی روکبان، کە نشینگەیەکی نافەرمیی ئاوارەکانە لە ناوچەی سەربازیی نێوان ئەردەن و سوریا، بەمدواییانە پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە حەبی کاپتاگۆنی فرۆشتووە.

نوعێمی بە دیارونای وت فرۆشیارەکە وتی حەبەکان لە ناوچەکانی ژێردەستی داعشەوە بەدەستهاتوون و دەریخستووە "گروپەکە ئەم حەبانە بە نرخێکی زۆر کەم دەفرۆشێت به‌و كه‌سانەی دەیانەوێت لە کەمپەکە" یان لە شوێنی دیکە بیانفرۆشنەوە.

نوعێمی وتی فرۆشیارەکە دەریخستووە کە قاچاخچییەکان ئەم حەبانە لە دەرەوەی سوریاش دەفرۆشن بە بڕی گەورە.

وتی: "بازرگانیی حەبەکە بۆتە کاری سەرەکیی قاچاخچییەکان، بەهۆی ئاسانیی بەدەستهێنانییه‌وه‌ لەو کەسانەوە کە لە گروپەکەوە نزیکن یان لە ئەندامانی گروپەکە خۆیان."

وتیشی کاپتاگۆنی دروستکراو لە ناوچەکانی ژێردەستی داعش کە بە "حەبی جیهاد" ناسراوە، "جیادەکرێتەوە بە رەنگە زەردباوەکەی، جیاواز لەو حەبانەی پێشتر لە دەرەوەی ناوچەکانی داعشەوە دەهاتن کە رەنگیان سپی بوو".

نرخەکان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاوازن و فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان ئەو حەبە بە 1 دۆلار لە کەمپەکاندا ده‌فرۆشن و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 2 دۆلار لەو ناوچانەدا کە دەوڵەمەندترن.

نوعێمی وتی: "نرخی كیسه‌یه‌كی 10 دەنکی له‌ حه‌به‌كه‌ لە 30 بۆ 50 دۆلاردایە، بەگوێرەی بڕ و ئەو ناوچەیەکی کە تیایدا گواستراوەتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

زۆر سوپاس

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌