هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

سزا داراییەکان زیان لە داهاتی حیزبوڵا دەدەن

تامر ئەبو زەید له‌ بەیروت

میلیشیای لوبنانی، حیزبوڵا، تووشی قەیرانێکی زۆری دارایی دەبێت بەهۆی کاریگەریی سزاکانی ئەمریکاوە. گروپەکە دەستیکردۆتەوە بە دروستکردنی ماددەی هۆشبەر و لەخۆگرتنی چالاکی تاوانکاری بۆ دەستکەوتنی داهاتی زیاتر.

میلیشیای لوبنانی، حیزبوڵا، تووشی قەیرانێکی زۆری دارایی دەبێت بەهۆی کاریگەریی سزاکانی ئەمریکاوە. گروپەکە دەستیکردۆتەوە بە دروستکردنی ماددەی هۆشبەر و لەخۆگرتنی چالاکی تاوانکاری بۆ دەستکەوتنی داهاتی زیاتر.

سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر حیزبوڵا، کە بانکەکانی لوبنان جێبەجێی دەکەن و پشتگیریی دەکەن، بوونەتە هۆی قەیرانێکی دارایی بۆ ئەو حیزبە، پسپۆڕان بە مەشارقیان وت.

وتیان بڕیاری رێگرتن لە [پاڵپشتیی] دارایی نێودەوڵەتی 2015 بۆ حیزبوڵا (H.R. 2297)، کە لەلایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە دەرکرا، زەبرێکی کوشندەی لە دارایی گروپەکە وەشاندووە.

سەرکردەی حیزبوڵا، حەسەن نەسروڵا، لە بایەخی کاریگەریی سزاکانی کەمکردەوە، بەوەی لە وتارێکی حوزەیرانی 2016دا بانگەشەی ئەوەیکرد "تا ئەوکاتەی ئێران پارەی هەبێت، ئێمە پارەمان دەبێت ... هیچ یاسایەك رێگری لە گەیشتنی بەدەستمان ناکات".

سەرکردەی بزووتنەوەی ته‌غیر، ئەیلی مەحفوز، بە مەشاریقی وت بەڵام سەرەڕای نکۆڵییکردنەکەی، هەندێك گروپەکە تۆمەتبار دەکەن بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی 12 حوزەیرانی 2016 له‌ بنکەکانی بەیروتی بلۆم بانكدا.

هێرشەکە بەشێوەیەکی فراوان وەك هۆشدارییەك دەبینرا بۆ کەرتی بانك لەبەر پابەندبوون بە یاسای دارایی دژە-تیرۆر، بەتایبەتی بەرامبەر سه‌پاندنی سزاکان دژی ئەو دەزگایانەی کە مامەڵە لەگەڵ حیزبوڵا دەکەن.

بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی، ریاز سەلامە، ئەوکات وتی سزاکان سەریانکێشاوە بۆ داخستنی 100 حسابی بانکی ئەندامانی گروپەکە.

مەحفوز وتیشی تەقینەوەکان ئامانجیان بوو "پەیامێك بۆ بانکەکانی لوبنان" بنێرن.

وتی بەڵام بانکە بازرگانییەکان بەشداریی سیاسەت ناکەن. هه‌روه‌ها وتیشی کە ئەوان ناتوانن سه‌واومامەڵە بکەن له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یان هه‌وڵی ئارامكردنه‌وه‌ی بده‌ن "چونکە لوبنان پابەندە بە چەند یاسایەکی توندی بانکییەوە و واژۆکاری رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانەوە کە ناتوانێت ده‌ستكارییان بکات".

سزاکان داهات کەمدەکەنەوە

مەحفوز وتی سزاکان بوونەته‌هۆی "کاریگەرییەکی ریشەیی لەسەر رەفتاری پارتەکە" و ستایشی بەرپرسانی لوبنانیشی کرد بۆ جۆری مامەڵەکردنیان لەگەڵ سزاکان.

وتی: "نمونەیەك سووربوونی نوێکردنەوەی سەرکردایەتیی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی، ریاز سەلامە، بوو، کە ئەزموون و متمانەی هەیە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا و بەتایەبتی بانکە نێودەوڵەتییەکان و بازاڕەکانی بۆرسە."

وتیشی دوای دەرکردنی بڕیاری رێگرتن لە [پاڵپشتیی] دارایی نێودەوڵەتی 2015 بۆ حیزبوڵا، سەلامە بڕیارێکی دەرکرد کە جەختی لە پابەندبوونی بانکە لوبنانییەکان کردەوە بە جێبەجێکردنی سزاکەوە.

مەحفوز وتی: "حیزبوڵا دەزانێت کە نە بەرپرسی بانکی ناوەندی لوبنان و نە بانکە لوبنانییەکان ناتوانن یاسای ئەمریکا پێشێلبکەن و بانکەکان ناچاردەبن خۆیان بەدووربگرن لە مامەڵەکردن لە هەر کەسێك پەیوەندی بە حیزبوڵاوە هەبێت."

وتیشی سزا داراییەکان دژی حیزبوڵا ئەو داهاتانەی كه‌مكرۆدته‌وه‌ كه‌ بۆ گروپەکە دێن.

وتی ئەمە بەهۆی ئەو بەربەستە توندانەوەیە كه‌ خراونه‌تەسەر ئەو پاڵپشتییە داراییەی بۆ پارتەکە دێن لە دەرەوە و ئەو ترسەی لە لوبناندا هەیە لەدژی ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ پارتەکەدا دەکەن کە تۆمەتباردەکرێن بە پارە شۆردنەوە و دەخرێنە لیستی پاڵپشتیکارانی دارایی تیرۆرەوە.

کەڵەکەبوونی کێشەی دارایی

لە راپۆرتێکی 28 نیساندا، رۆژنامەی دی ڤێلتی ئەڵمانی وەسفی کێشە کەڵەکەبووە داراییەکان دەکات کە تووشی حیزبوڵا بووە.

رۆژنامەکە رایگەیاند ئەم [سزایانە] پارتەکەیان ناچارکردنەوە کە زیاتر و زیاتر پشت بە چالاکی نایاسایی ببەستێت بۆ دەستکەوتنی پارە، وەك پارە شۆردنەوە، قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر، ساختەکاری، لەگەڵ ئەو موڵکە زۆرانه‌ی کە هەیەتی.

لەکاتێکدا پارتەکە کێشەی مامەڵەکردنی لەگەڵ ئەو قەیرانە داراییەدا هەیە، بڕیاری بە کشانەوە لە زنجیرەچیای خۆرهەڵاتی سەر سنووری لوبنان-سوریا دەنگۆی ئەوەی زیادکردووە کە دەکرێت پەیوەندیی هەبێت بە کەمبوونەوەی خەرجییەکانی پارتەکەوە.

شیکاروانی سیاسی، ئەحمەد عیزەدین، کشانەوەی پارتەکەی لە زنجیرەچیای خۆرهەڵاتەوە بەستەوە بە کەمبوونەوەی سەرچاوە [داراییەکان]یه‌وه‌.

عیزەدین بە مەشاریقی وت: "بەشێوەیەکی سروشتی، حیزبوڵا کە پێنج ساڵە [لە سوریا] شەڕدەکات، خەرجییەکی زۆری کردووە پەیوەست بەوانەی لە شەڕەکه‌دا مردوون یان برینداربوون، سەرەڕای خه‌رجیه‌ داراییه‌كانی شەڕەکە."

وتیشی: "بەڵام، هیچ گومانێك نیە کە شەڕی بەردەوامی حیزبوڵا لە سوریا، بەتایبەتی کە سەریکێشاوە بۆ باکوری سوریا لە باشووری سنووری سوریا-لوبنانەوە، پێویستی بە چەکداری زیاترە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500