هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

عێراقییەکان فرت و فێڵی راکێشانی داعش فەرامۆشدەکەن

خالید تائی

بەرپرسان وتیان دووکەڵ بەرزدەبێتەوە له‌گه‌ڵ پێشڕەویی هێزەکانی دژە-تیرۆردا بەرەو گەڕەکی نەجار لە خۆرئاوای موسڵ لە 22 ئایار و لەکاتی هەڵمەتی دەرکردنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). سەرکەوتنی عێراقییەکان لە موسڵ هەوڵەکانی گروپەکەی بۆ راکێشان لاوازکردووە. [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

بەرپرسان وتیان دووکەڵ بەرزدەبێتەوە له‌گه‌ڵ پێشڕەویی هێزەکانی دژە-تیرۆردا بەرەو گەڕەکی نەجار لە خۆرئاوای موسڵ لە 22 ئایار و لەکاتی هەڵمەتی دەرکردنی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش). سەرکەوتنی عێراقییەکان لە موسڵ هەوڵەکانی گروپەکەی بۆ راکێشان لاوازکردووە. [ئەحمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

سەرەڕای پەنابردن بۆ هەڕەشە و گوڕەشە بۆ راکێشانی چەکداری نوێ دوای شکستە لەکارخەرەکانی لە موسڵ، رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) سەرکەوتنی ئەوتۆی به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ لە بەهێزکردنی ریزەکانیدا، بەرپرسانی عێراق بە دیارونایان وت.

خەڵکی ناوچەکە دەڵێن گروپەکە لەڕێی بڵندگۆی مزگەوتەکان و بنکەکانیەوە نزیك بە سنوری سوریا داوا لە گەنجانی عێراق دەکات خۆیان ناونوسبکەن.

بەڵام ئەم داوایانە وەڵامیان نادرێتەوە له‌لایه‌ن ژمارەیەکی کەمی خەڵکه‌وه‌ نه‌بێت.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار نەعیم كه‌عود بە دیارونای وت پەیوەندیی بە خەڵکی ئەو ناوچەیەوە کردووه‌ کە بەهۆی داعشەوە لەسەر سنوری سوریا گیریانخواردووە، وەك قائیم و ئەلبو کەمال.

وتی: "ئەم خەڵکانە پێماندەڵێن تیرۆستان و سەرکردەکانیان لە پێگەیەکی خراپدان بەهۆی زیانی گیانی و شکستی سەربازییەوە لە موسڵ کە بەهۆی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە تووشیان بووە."

وتیشی لەکاتێکدا هەوڵدەدات ریزەکانی بەهێزبکات، گروپەکە "هەوڵدەدات هاندەر و هەڕەشە بۆ ئەندامە نوێکان بەکاربهێنێت بەتایبەتی هەرزەکاران و لاوان، تا پەیوەندی بکەن بەشەڕەکەوه‌ و ژمارەی لە شەڕدا زیادبکات".

کێشەی راکێشان

كه‌عود وتی بەگوێرەی خەڵکە گیرخواردووەکە، گروپەکە تووشی بەربەستی زۆربووە لەڕووی راکێشانی ئەندامەوە.

وتیشی ئەمە سەرەڕای کۆبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ راکێشان لە رێی مزگەوت و نوسینگەی میدیاییەوە، کە داوای زۆر لە خەڵك دەکەن پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکەن لە موسڵ.

كه‌عود وتی: "چەکداران پەنا بۆ تاکتیکی تیرۆرستانە و بڵاوکردنەوەی هەڕەشە دەبەن تا خەڵکەکە ناچاربکەن خۆبەخشانە شەڕبکەن، بەڵام تەنانەت بەوشێوەیەش، کەس وەڵامی داواکانیان ناداتەوە جگە لە ژمارەیەکی کەمی پیاوان."

وتیشی: "خەڵکی ئێستا ئاگادارن لە سروشتی راستەقینەی داعش و ئەو ساخته‌كارییانه‌ی بڵاویاندەکردەوە و ئامادەنین پەیوەندی بکەن یان پشتگیریی گروپەکە بکەن، تەنانەت گەر ئەمە ببێتە هۆی گیان لەدەستدانیشیان."

گروپەکە خەریکی کەمپینێکی بانگەشە بۆخۆکردنە، کە ڤیدیۆی سەر ئینتەرنێت لەخۆدەگرێت کە راکێشان و راهێنانی ئەندامانی نوێ پیشانده‌دات.

كه‌عود وتی: "لەڕێی ئەم ڤیدیۆیانەوە، داعش هەوڵدەدات ورەی ئەندامەکانی ئێستای بەرزبکاتەوە و وەهمی ئەوە دروستبکات کە هەر بەهێزە و دەتوانێت چەکداری نوێ رابکێشێت و هێرش ئەنجامبدات."

نەبوونی سەرچاوەی هێز

راوێژکاری ئەمنی، فازل ئەبو رەغیف، وتی لەکاتێکدا داعش هەوڵدەدات خۆی وەك هێزێکی لەبننەهاتوو نیشانبدات، راستیی بابەتەکە ئەوەیە کە "هیچ سەرچاوەیەکی هێز"ی نەماوە.

ئه‌بو ره‌غیف بە دیارونای وت: "په‌یوه‌ندی لەنێوان ئەندامانی داعش و خەڵکی ئەو ناوچانه‌ی له‌ژێرده‌ستیدایه‌ لە عێراق سوریا مردووە و چەکدارەکان ناتوانن زیندووی بکەنەوە."

وتی: "خەڵکی هەست بە رق و توڕەیی دەکەن بەرامبەر تیرۆریستان و خەڵکەکە چیتر نایانەوێت له‌پاڵ چەکداراندا شەڕبکەن، ئیتر چەندێك هەڕەشەبکەن، فشار بخه‌نه‌سه‌ریان یان بیانتۆقێنن."

وتیشی ئاستی کەمیی راکێشان بۆتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی ریزەکانی گروپەکە.

ئەبو رەغیف وتی داعش لەئێستادا تەنیا چەند هەزار چەکدارێکی ماوە کە بەناو شار و شارۆچکەکانی ژێردەستیدا بڵاوبوونەتەوە، وەك حەویجە، خۆرهەڵاتی شەرگات و قائیم.

وتی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان سەرچاوەی داهاتی گروپەکەیان کردۆتە ئامانج کە بۆتە هۆی کاریگەری بۆسەر توانای راکێشانی چەکدار و بەتایبەتی چەکداری بیانی.

وتیشی پارە هاندەرێکی گەورە بوو بۆ چەکداری بیانیی، بەڵام ئێستا گروپەکە "مایەپوچە و ناتوانێت موچەی زۆر بدات یان پشتگیریی دارایی خێزانەکان بکات".

هاوکات، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، ئەسال فەهداوی، وتی مەدەنییەکان لە خۆرئاوای ئەنبار کە هێشتا لەژێردەستی داعشدایه‌، "باجێکی گەورە دەدەن" لەبەر رەتکردنەوەی پەیوەندیکردن بە گروپەکەوە و یارمەتیدانی ئەندامانی.

فه‌هداوی بە دیارونای وت: "گروپەکە هەرکەسێك یاساکانی بشکێنێت دەستبەجێ دەیکوژێت یان زیندانیی دەکات."

وتی خەڵکە هەڵاتووەکە چیرۆکی بێوێنەی توندوتیژی بەدەستی گروپەکە دەگێڕنەوە، وتیشی کە "دەبێت زوو هەنگاوبنێین و خەڵکە گیرخواردووەکە رزگاربکەین".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500