هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق پێگه‌ ماوەکانی داعش تێکدەشکێنن لە سەڵاحەدین

عەلاء حسێن لە بەغدا

هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپەراسێۆنێکی یەك هەفتەییان ئەنجامدا، کە لە 26 نیسان دەستیپێکرد، بۆ تێکشکاندنی هەموو مۆڵگه‌ ماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە موتەیبیجە و ناوچەکانی دەوروبەری لە پارێزگای سەڵاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزە هاوبەشەکانی عێراق ئۆپەراسێۆنێکی یەك هەفتەییان ئەنجامدا، کە لە 26 نیسان دەستیپێکرد، بۆ تێکشکاندنی هەموو مۆڵگه‌ ماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە موتەیبیجە و ناوچەکانی دەوروبەری لە پارێزگای سەڵاحەدین. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا بە پشتیوانیی هێزەکانی حەشدی عەشایەری، سوپای عێراق دوایین مۆڵگه‌ی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان تێکشکاند لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەرپرسان بە دیارونایان وت.

ئۆپەراسیۆنە یەك هەفتەییەکە لە 26 نیسان دەستیپێکرد بۆ بەئامانجگرتنی هەموو مۆڵگه‌ ماوەکانی داعش لە موتەیبیجه‌ لە رۆژهەڵاتی تکریتی ناوەندی پارێزگاکە و ناوچەکانی دەوروبەری.

ئەو ناوچانە لەلایەن ئه‌و ئه‌ندامه‌ ماوه‌كانی داعشەوه‌ بەکاردەهاتن وەك بنکەی هێرشەکانیان بۆسەر پارێزگاکە.

ئەندامی لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین، خالید خەزرەجی، بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە لە سێ ناوچەی گرنگ دەستیپێکرد بە پشتیوانیی هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین، سامەرا و دیجلە و پۆلیسی سەڵاحەدین و دیالە بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی عێراق.

وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 70 ئەندامی داعش، دەستبەسەرداگرتنی تەقەمەنی و چەکی سوك و مامناوەند و کۆنتڕۆڵکردنی تەقینەوەی چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو.

هەروەها وتی: "ئەوەی زیاتر گرنگ بوو ئەوە بوو کە هێزە هاوبەشەکان توانیان بەتەواوی موتەیبیجە بپارێزن، پاکیبکەنەوە لە شانەی تیرۆریستی و رێگاكانی کۆمەکیان لێبگرن كه‌ به‌ره‌و ناوجەرگەی پارێزگای سەڵاحەدینیان ده‌بات."

خەزرەجی وتی: "تەواوی پارێزگاکە ئێستا پارێزراوە و لە مۆڵگه‌كانی تیرۆرستان پاککراوەتەوە جگە لە بەری چەپی شەرگات لە باکوری سەڵاحەدین،" کە دەروازەیەکە بەرەو شاری موسڵ.

وتیشی کاتێك رۆژئاوای موسڵ بەتەواوی ئازادکرا، هێزەکانی عێراق چاوده‌بڕنه‌ گرتنەوەی شەرگات لەدەستی داعش.

هەواڵگری نیوەی شەڕەکەیە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، لیوا عیماد زوهەیری، وتی ئۆپەراسیۆنەکە بووەهۆی دەستبەسەرداگرتنی بەڵگەنامە و زانیاریی گرنگ.

زوهەیری بە دیارونای وت ئەمە زانیاری دەداتە هێزە ئەمنیەکان لەسەر كاروباری گروپە تیرۆریستیەکان و رێگەیاندەدات شانە نوستووەکان ئاشکرا بکەن هەریەکەو لە شوێنی بەرپرسیارێتی خۆیان.

راوێژکاری ئەمنی، فازڵ ئەبو رەغیف، وتی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری سەڵاحەدین چەندین هەوڵی داعشیان پوچەڵکردۆتەوە.

وتیشی هێزە ئەمنیەکان لە ئازاردا پیلانێکی گەورەی داعشیان پوچەڵکردەوە کە دەیویست مەزارگەیەکی پیرۆزی شیعە بکاتە ئامانج لە سامەڕا بە بەکارهێنانی 15 ئەندامی داعش لەڕێگەی چوار ئۆتۆمبیلی بۆمڕێژکراوەوە.

هەروەها وتی: "ئەو وریاییەی ئەنجامدراوە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە پشتیوانیی هەواڵگریی بەهێز رێگەیدان هەموو تیرۆرستەکان بکوژن و ئۆتۆمبیلەکانیش بتەقێننەوە پێشئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان لە سامەڕا."

وتی: "هەروەها به‌رپرسانی هەواڵگری لە پارێزگاکەدا زانیاریی بەنرخ دەدەنە هێزە ئەمنیەکان بۆ کردنەئامانج و ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆسەر ماڵەکانی داعش کە گروپەکە شەڕکەران و خۆکوژانی تیایاندا کۆدەکاتەوە."

ئەبو رەغیف وتی سەڵاحەدین جیاوازە لە ڕوانگەی ئەمنییەوە، ئاماژەشیدا به‌وه‌ی کە بە پێنج پارێزگا دەورەدراوە -- کەرکوك، نەینەوا، ئەنبار، بەغدا و دیالە -- کە بوونی تیرۆرستانیان بەخۆوە بینیوە، لەکاتێکدا هەندێکیان هێشتا نائارامن بەهۆی مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500