حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە دامەزراندنەوەی ئەندامانی پێشووی پۆلیسی نەینەوا کە لەکار دابڕان دوایئەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پارێزگاکەی داگیرکرد لە حوزەیرانی 2014.
چاوەڕواندەکرێت بڕیارەکە سوود بە زیاتر لە 13,000 ئەندامی هێزی پۆلیس بگەیەنێت کە پێشتر لەکارلابرابوون دوایئەوەی وەك ئامادەنەبوو لەخزمەتکردن ئەژمارکران، بەرپرسان بە دیارونایان وت.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا، مەحاسین حەمدون، وتی زۆربەی ئەندامانی هێزه ئهمنیهكان ئارەزوویان دەربڕیوە بۆ گەڕانەوە بۆ ئەرکەکانیان و خزمەتکردنی وڵاتیان.
حەمدون بە دیارونای وت: "زۆربەی ئەو خەڵکانە ماڵەکانیان لەدەستدا و ئاوارەبوون بەهۆی تیرۆرەوە و بەمدواییانە توانیویانە بگەڕێنەوە دوایئەوەی ناوچەکانیان ئازادکران."
وتیشی لەگەڵ سەرهکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، کۆبووهتەوە سێ مانگ لەمەوبەر بۆ ئاگاداركردنهوهی له خواستی ئەو ئەندامانەی پۆلیس بۆ دەستبەکاربوونەوە.
وتیشی سەرهکوەزیران "وەڵامی پێبوو بۆ داواکە" و ئاماژەشیدا بهوهی كه چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچووه و دواتر رازیبوون بە دامەزراندنەوەی ئەندامانی لەکارلادراو.
ههروهها وتی: "بەگشتی، 13,430 ئەندامی ناوخۆی پۆلیس و بەرگری شارستانی و هاتوچۆ هەن" کە لەکارلابراون.
حەمدون وتی وەزارەتی ناوخۆ دەستیکردووە بە پرۆسەی راستاندنی ناوەکانیان و دڵنیابوونهوه لهوهی هیچ پێشێلکارییەکی ئەمنییان لەسەر تۆمارنەکراوە.
وتیشی گرنگە "دڵنیابین کە هیچ ئەندامێکی دامەزراو پەیوەندیی لەگەڵ هیچ گروپێکی تیرۆریستی نهبووبێت یان هیچ جۆرە تاوانێکی ئەنجامنهدابێت بۆ رێگرتن لە پێشێلکاریی ئەمنی لە داهاتوودا."
ئەندامانی پۆلیسی زیاتر پێویستن
لەوکاتەوەی رزگاركردنی رۆژهەڵاتی موسڵ لە داعش راگەیەندرا لەسەرەتای ئەمساڵدا، پۆلیسی نەینەوا 12 بنکەی پۆلیس و بەڕێوەبەرایەتیی کردۆتهوه لە پارێزگاکەدا. ئۆتۆمبێلی پاسەوانانی پۆلیس، بە رەنگە سەوزە تایبەتەکەیانەوە، دووبارە دهستیانكردهوه به سوڕانەوە بە شەقامهكانی ناوچە ئازادکراوەکاندا.
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی له ئەنجومەنی پارێزگا، محەمەد ئیبراهیم، وتی دامەزراندنەوەی ئەندامانی پۆلیس، ئاسایش و ئارامی لە پارێزگاکەدا پتەودەکات.
ئیبراهیم بە دیارونای وت: "ئێستا 12,000 ئەندامی هێزی پۆلیسی نەینەوا هەن، بەڵام ئەو ژمارەیە بەس نیە بۆ جێبهجێكردنی هەموو ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان لە پارێزگاکەماندا."
وتیشی: "لەگەڵ نزیکبونەوەی ئازادکردنی تەواوی شاری موسڵ، ناونوسکردنی ئەندامی زیاتری ئەمنی پێویستدەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە ئازادکراوەکان و دابینکردنەوەی ئارامی بۆیان."
ئیبراهیم وتی ئەندامانی لەکارلادراو ئەزمونی زۆریان هەیە "نەك تەنها کاتێك باسی کێشە ئەمنیەکان و بەرەنگاربوونەوەی تاوان دەکرێت، بەڵکو لەرووی ئیدارییەوە وەك دەرکردنی ناسنامە و نوسینی راپۆرتی پۆلیسی."
ئاسایشی ناوچە ئازادکراوەکان 'کاری هەرە لەپێشینەیە'
سەرۆکی ئەنجومەنی قهزای موسڵ، بەسمە بەسیم، بە دیارونای وت کردنەوەی بنکەی پۆلیس و دامەزراندنەوەی ئەندامانی پۆلیس "پهیامێكی ئاسودەیی بۆ مەدەنییهكان دەنێرێت کە ئاسایشی ناوچەکانیان کاری هەرە لەپێشینەی حکومەتە."
وتیشی هێزەکانی دژە تیرۆر، سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی هەموویان کاریان پاراستنی ناوچە ئازادکراوەکانی موسڵ بووە.
وتی: "لەگەڵئەوەشدا، ئێمە دەبێت ئێستا ژمارەی هێزی پۆلیسی ناوخۆ زیادبکەین و ئۆتۆمبیڵ و کەلوپەلی سەربازییان بۆ دابینبکەین بۆئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بەجێبهێنن دوایئەوەی هێزە ئازادکەرەکان دەکشێنەوە."
بەسیم وتی پۆلیسی نەینەوا هەماهەنگی دەکات لەگەڵ دانیشتوان بۆ گرتنی ئەو تیرۆریستانەی لەشارەکەدا خۆیان حەشارداوە.
وتیشی: "هەموو کەسێك ئەمڕۆ کاردەکات بۆ پاراستنی ئەو سەرکەوتنەی بەدەستهاتووە."