هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش لە رۆژئاوای ئەنبار ئەو سەربازانە دەکاتە ئامانج کە لە ئەرکدا نین

عەلاء حسێن لە بەغدا

هێزەکانی عێراق کۆبوونه‌ته‌وه‌ لەسەر رێگای نێودەوڵەتی لەنزیك روتبەی رۆژئاوای ئەنبار لەسەروبەندی شەڕی ئایاری 2016 بۆ رزگارکردنی شارۆچکەکە. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوكی ده‌زگای میدیای شه‌ڕ]

هێزەکانی عێراق کۆبوونه‌ته‌وه‌ لەسەر رێگای نێودەوڵەتی لەنزیك روتبەی رۆژئاوای ئەنبار لەسەروبەندی شەڕی ئایاری 2016 بۆ رزگارکردنی شارۆچکەکە. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی فەیسبوكی ده‌زگای میدیای شه‌ڕ]

له‌به‌رئه‌وه‌ی روبەڕوبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی عێراق پێناچێت بەباشی کۆتایبێت بۆ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، گروپەکە پەنایانبردۆتە بەر دەستنیشانکردنی سەربازانی بێچەك کە لەئەرکدا نین لە ناوچە دووردەستەکاندا، بەرپرسانی عێراقی بە دیارونایان وت.

لە رووداوێکی 25 نیساندا، شەڕکەرانی داعش رێگایەکی چەماوەیان گرت لەنزیك شاری روتبەی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار کە بە بیابان دەورەدراوە.

سەرچاوەکانی پۆلیسی عێراق رایانگەیاند چەکدارەکان چەکی ئۆتۆماتیکی و موشەكیان پێبوو، هێرشیانکردە سەر ئۆتۆمبێله‌كانی هاوڵاتیان و ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ سه‌ربازیانه‌ش کە ئەو سەربازانەیان دەگواستەوە لەئەرکدا نەبوون لە نزیك روتبە و بووە هۆی کوژرانی 10 سەرباز و برینداربوونی ئەوانی تر.

قایمقامی روتبە، عیماد دولەیمی، وتی: "هێرشکردنە سەر سەربازانی بێ ئەرك سروشتی تاوانکاری و خوێناویی گروپە تیرۆریستیەکە پیشاندەدات کە دەستیکردۆتەوە بە ئەنجامدانی تاکتیکی پارتیزانی لە بەئامانجگرتنی ئەندامانی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق و خەڵکی مەدەنیی عێراقی."

دولەیمی بە دیارونای وت: "ئەوان ئەو بیابانە گەورە و بەربڵاوە بەکاردەهێنن کە لەهەموو لایەکەوە دەورەی شاری روتبەی داوە وەك سەکۆیەك بۆ هێرشی خوێناوی تیرۆریستی."

وتیشی: "لەوێدا خۆیان لە حەشارگەی ژێرزەمیندا حەشاردەدەن بۆ خۆلادان لە دۆزینەوەیان لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه‌ و بەجلوبه‌رگی شوان و خه‌ڵكی پیاده‌وه‌ دەگەڕێن. بە گروپی پچوك دەجوڵێن و لە کەمپەکانی راهێنانی گروپە تیرۆریستیەکەدا مەشقدەکەن."

پلانێکی کاریگەرتر

دولەیمی بەدیارونای وت چارەسەر بە ئاسایشی ئاسایی و رێوشوێنی ئەمنی ناکرێت بەڵکو پێویستی بە پلانی ئەمنیی كاریگه‌رتر هەیە.

وتیشی لەو پلانانە دروستکردنی فرۆکەخانەیەکی سەربازیە لەنزیك روتبە و بەکارهێنانی هێزی هه‌لیکۆپتەر بۆ دابینکردنی چاودێریی ئاسمانی بەردەوام لەسەر ناوچە بیابانە فراوانەکەی رۆژئاوای ئەنبار.

وتی: "هێزی چاودێریی ئاسمانی دەبێت ئامادەبێت بۆ شوێنکەوتنی گروپە تیرۆریستیەکان لەگەڵ ساتی دەرکەوتنیاندا و نابێت کاتی پێویستیان پێبدات دووبارە ونبن لە بیابانەکەدا و لەناویانبەرێت بە هێرشی ئاسمانیی کاریگەر."

هەروەها داوای بەشداریپێکردنی پیاوانی خێڵەکانی کرد لە هەوڵی ئەمنی و سەربازیدا بۆ چاودێریکردنی بیابانی دەوروبەرەکە چونکە ئەوان دانیشتوی ناوچەکەن و شارەزای شوێنەکەن زیاتر لەهەرکەسێك.

وتیشی: "بەبێ ئەو رێوشوێنانە، هێرشی تیرۆریستی پێدەچێت دووبارە رووبدەنەوە، بەتایبەتی کە گروپە تیرۆرستیەکە درکی بەوەکردووە ناتوانێت براوەبێت لە روبەڕوبوونەوەی سەربازیدا و تەنها هەڵبژاردەی ئەنجامدانی شەڕی پارتیزانی و بێزارکردنە."

هێنانی هێز به‌رده‌وامه‌

رووداوەکەی 25 نیسان بەدووریی 70 کیلۆمەترلە رۆژهەڵاتی روتبەوه‌، یەکەم هێرشی لەوجۆرە نەبوو، به‌ڵكو داعش هێرشی هاوشێوەی ئەنجامداوە لەم هەفتانەی دواییدا، سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی شارۆچکەی روتبە، شێخ عەلی عەبد عەتیاوی، وتی.

عەتیاوی بە دیارونای وت: "گروپەکە سوود لەوە وەردەگرێت کە سەربازانی بێ ئەرك بەبێ چەك هاتوچۆدەکەن بە ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان و تاوان دژیان ئەنجامدەدات، له‌وانه‌ دوایین تاوانی تیرۆریستییان بوو."

عەتیاوی داوای لە فیرقەی یەکی سوپای عێراق كرد تا رێوشوێنی ئەمنی بەهێزبکەن لەناوچەکدا و ئاشکرایکرد کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پلانی هەیە هێزێکی زیاتری پێكهاتوو له‌ یەك لیوا بنێرێت لە فیرقەی 10ی سوپای عێراق.

وتەبێژی شەڕکەره‌ خێڵه‌كییه‌كانی ئەنبار، شێخ غەسان عیساوی، وتی هێزەکانی بەمزوانە هەموو شارۆچکەکانی ئەوپەڕی رۆژئاوای ئەنبار پاکدەکەنەوە بۆ سەپاندنی ئاسایش و ئارامی لەسەرانسەری پارێزگاکەدا.

عیساوی بە دیارونای وت: "بەهۆی شکستیان لەهەموو بەرەکاندا، گروپەکە بەرەو بیابان پاشەکشەیکرد. ئەندامانی وەك چەتە و دز کاردەکەن بۆ دەرخستنه‌وه‌ی وێنای خۆیان کە لەتوپەت بووە و ئەفسانەكه‌یان لە عێراقدا تێکشکاوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500