له‌كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن له راماڵینی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) له موسڵ، گروپه‌كه به‌كارهێنانی ئه‌و تاكتیكانه‌ی زیاتركردووه كه به‌هایه‌كی ئه‌وتۆ بۆ ژیانی مه‌ده‌نییه‌كان دانانێن، به‌رپرسانی ناوخۆ به دیارونایان وت.
وتیان هه‌ندێك له تەقینەوەکانی کە بە ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو دەکرێن و هێرشه خۆكوژییه‌كانی داعش هه‌ڕه‌مه‌كین، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی تریان به‌ئه‌نقه‌ست سزای دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی له هێزه رزگاركه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن.
دانیشتویه‌كی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، زه‌رغام ئه‌میر، 29 ساڵ، به دیارونای وت كه برینداربووه كاتێك ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش ته‌قییه‌وه له‌نزیكی رێستۆرانێكی قه‌ره‌باڵغ له گه‌ڕه‌كی زهور له 10 شوبات.
وتی: "تێرۆریسته‌كان هه‌وڵیاندا خۆشحاڵیمان به رزگاركردنی ناوچه‌كه‌مان لێتێكبده‌ن." وتیشی ئێستا برینه‌كانی ساڕێژبوونه‌ته‌وه كه ده‌ره‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه بوون.
هه‌روه‌ها وتی ته‌قینه‌وه‌كان له دژی هه‌مووانن، كه دیاره ئامانجی گروپه‌كه كوشتنی هه‌رچی زیاتر خه‌ڵكه.
وتی: "تاوانه‌كانیان نیشانه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆیان."
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، لیوا نه‌جمه‌دین جبوری، دووشه‌ممه (8 ئایار) به دیارونای وت داعش له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانی هه‌رچی زیاتری خاك له خۆرئاوای موسڵ، هێرشه‌كانی به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و خۆكوژه‌كانی زۆر زیاتركردووه له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوودا.
وتی: "خۆكوژه‌كان دواهه‌مین سه‌رچاوه‌ی گروپه‌كه‌ن كه به‌كاریانده‌هێنێت له شه‌ڕی ناو شاره‌كاندا."
وتیشی له 18 نیساندا، 16 مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا پێنج ژن و چوار منداڵ، كوژران كاتێك ئۆتۆمبیلێك له‌لایه‌ن خۆكوژێكی داعشه‌وه ته‌قێندرایه‌وه له‌كاتێكدا گروپه‌كه له گه‌ڕه‌كی سه‌وره كشایه‌وه، كه هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه دوو ماڵیشی روخاند و چوار ئۆتۆمبیلی مه‌ده‌نیشی تێك‌شكاند.
تاكتیكی نوێ بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشه‌كانی داعش
پسپۆڕی ئه‌منی و به‌رپرسێكی پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، جاسم حه‌نون، وتی خۆكوژان "هێشتا كاریگه‌رترین چه‌كی دوژمنن، ته‌نانه‌ت دوای له‌ده‌ستدانی زۆر له تواناكانی شه‌ڕ و به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی".
حه‌نون به دیارونای وت هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی گروپه‌كه به ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو و چه‌كی قورس هه‌زاران مه‌ده‌نییان كوشتووه له موسڵ.
وتی ئه‌م تاكتیكه ئامانجی ئه‌وه‌یه "هێزه‌كانمان شەرمەزاربن له‌کاتێکدا جیهان تەماشادەکات و هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌كه‌ش ئاڵۆزتربكات".
وتیشی له‌كاتێكدا گروپه‌كه به‌ئاشكرا ئاماده‌یه زیانی كاره‌ساتئامێز به‌و نزیكه‌ی 300,000 مه‌ده‌نییه بگه‌یه‌نێت كه هێشتا له‌ناو موسڵدا گیریانخواردووه، هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی پێویستی به وریاییه‌كی بێئه‌ندازه هه‌یه.
هه‌روه‌ها وتی به خۆحه‌شاردان له‌پشت دانیشتوانه‌كه‌وه، داعش هه‌وڵیداوه رێبگرێت له به‌كارهێنانی هێزی ئاسمانی و تۆپخانه له‌دژی.
حه‌نون وتی به‌ڵام هێزه‌كانی عێراق تاكتیكی نوێ به‌كارده‌هێنن كه كاریگه‌رن له‌شه‌ڕدا دژی داعش، له‌وانه گه‌مارۆدان و دزه‌كردنه‌ناو ناوچه‌كانیه‌وه بۆ دواکەوتنی چه‌كداره‌كانی.
وتیشی: "سیستمێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی وردبینیش له شه‌ڕه‌كه‌دا خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاودێریكردنی جوڵه‌كانیان و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر یه‌كه سه‌ربازیه‌كان و مه‌ده‌نییه‌كان."
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، عه‌بدولڕه‌حمان وه‌كاع، به دیارونای وت: "مه‌ده‌نییه‌كان ئامانجێكی ستراتیژیی گروپه‌كه‌ن. به‌ئه‌نقه‌ست و هه‌ڕه‌مه‌كییانه هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێڵێكی ده‌ربازبوون بۆ ئه‌ندامه گیرخواردووه‌كانی."
وه‌كاع وتی پلانه سه‌ربازییه نوێكان ته‌ركیزده‌كه‌نه‌سه‌ر فێركردنی مه‌ده‌نییه‌كان چۆن خۆیان له‌و هێرشانه بپارێزن و هه‌رچی ده‌توانن خۆیان به‌دووربگرن له سه‌رچاوه‌كانی مه‌ترسی و هه‌روه‌ها زیادكردنی ژماره‌ی رێچكه‌كانی هه‌ڵهاتن بۆیان.
وتی هه‌روه‌ها ته‌ركیزده‌كه‌نه‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی سوك و فیشه‌كی به‌وردی ئاراسته‌كراو.
'هیچ كارتێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ یاریكردن'
په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، ماجد غه‌راوی، وتی سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕووی هێزەکانی عێراق ده‌بنه‌وه توانیویانه گه‌ڕه‌كه قه‌ره‌باڵغ و گرنگه‌كانی وه‌ك ته‌نه‌ك رزگاربكه‌ن.
غه‌راوی به دیارونای وت ئه‌مه "ئاماژه‌یه‌كی باشه، سه‌ره‌ڕای رێگرییه‌كان" و وتیشی "داعش شتی مه‌زه‌نه‌نه‌كراوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌دۆڕێت".
وتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌ته‌نیشت ماڵی خه‌ڵكه‌وه و به‌ئامانجگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییانه‌ی له شه‌ڕه‌كان هه‌ڵدێن، "یه‌كێكن له پیسترین و نزمترین تاكتیكه‌كانی بۆ به‌رگری".
وتیشی به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه پیشانده‌دات كه داعش "هیچ كارتێكی نه‌ماوه‌ته‌وه یاریی پێبكات".
هه‌روه‌ها وتی: "هێزه‌كانمان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وره‌یان داون و هێرشیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر و مه‌ده‌نییه‌كانیش هاوكاری پێشكه‌شده‌كه‌ن به به‌خشینی زانیاریی گرنگ ده‌رباره‌ی بنكه‌كانیان و كارگه‌كانیان بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو."
"له‌پێشڕه‌ویداین و سه‌ركه‌وتن نزیكه."