http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/features/2017/05/05/feature-01

×
×
تێرۆریزم |

هیت بە نمایشی سەربازی ئاهەنگی رزگاربوون لە داعش دەگێڕێت

لەلایەن سەیف ئەحمەد لە ئەنبار

شاری هیت لە پارێزگای ئەنبار بە نمایشێکی سەربازی 23 نیسان ئاهەنگی یەکەم ساڵیادی رزگاربوونی لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەگێڕێت. [سەیف ئەحمەد/دیارونا]

شاری هیت لە پارێزگای ئەنبار بە نمایشێکی سەربازی ئاهەنگی یەکەم ساڵیادی رزگاربوونی لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) گێڕا.

یەکەکانی سوپا و پۆلیس و هێزە خێڵەکیەکان و هێزەکانی ئامادە و پۆلیسی هاتوچۆو هێزەکانی بەرگری شارستانی لەگەڵ تیمەکانی تەندروستی پێکڕا بەشداریان لە بۆنەکەدا کرد.

فەرماندەی جەزیرە و بادیە لیوا قاسم موحەمەدی بە دیارونای وت هیت یەکەم شارە لە پارێزگاکە نمایشی سەربازی بکات "بۆ دیسان گەڕانەوەی رەوشی ئاسایی لە شارۆچکە رزگارکراوەکانی پارێزگاکە".

وتی: "نمایشە سەربازیەکە لە ناوەراستی هیت کرا، 70 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای رەمادی، بە بەشداری تەواوەتی هێزەکانی عێراق و شەڕکەرانی خێڵەکان."

موحەمەدی وتی نمایشکردنی هێزی سەربازی بۆ ئەو مەبەستە بوو کە خەڵكی پارێزگاکە دڵنیابکرێنەوەو پەیامێکی بەرگریش بنێردرێت بۆ داعش، کە بەم زوانە لە هەندێك شوێنی رۆژئاوای پارێزگاکە دەردەکرێن.

فەرماندەی فەوجی 29 ی سوپای عێراق عەمید نەجیب خەلیفاوی وتی هێزە سەربازیەکان ئوتومبیلەکانیان نیشاندان و چەندین نمایشی دیکەیان کرد، لەکاتێکدا منداڵەکان ئاڵاکانی عێراقیان دەشەکاندەوە بۆ ئەوەی سڵاویان لێبکەن.

لە لێدوانیدا بۆ دیارونا ناوبراو وتی: "خەڵك ئێستا ئازادبوون لەدەستی ئەو شەڕخوازانە."

سەرۆکی شارەوانی کاتی هیت موحەمەد هیتی بە دیارونای وت لەکاتی بۆنەکەدا ئەو رۆژە چەندین پارچە شیعر خوێندراونەتەوە و بەرهەمێکی شانۆش لەلایەن قوتابخانەی کچانی هیتەوە پێشکەشکراوە.

وتی: "نمایشی شانۆیی قوتابخانەکەی کچان ئازایەتی و قوربانیدان و چەرمەسەری شەڕکەرە خێڵەکیەکان و قارەمانی سەرباز و ئەفسەرەکانی پۆلیسی نیشاندا لە کاتی شەڕی rزگارکردنی شارۆچکەکانی ئەنباردا."

وتی زیاتر لە سەدا نەوتی 90٪ ی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی داعشەوە ئاوارە بوون گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە هیت دوای ئەوەی گروپەکە لە شارۆچکەکە دەرکرا.

وتیشی خزمەتگوزاریە گشتیەکانی وەك ئاو و دەزگاکانی وزە ئێستا کەوتونەتەوە کارکردن و زۆر دوکان و مارکێت دەستیان کردۆتەوە بە بازرگانیکردن.

سەرۆکی شارەوانی هیت موهەنەد زەبار لە لێدوانێکدا بۆ دیارونا وتی: "دانیشتووانی هیت ئاهەنگ دەگێڕن و هەڵدەپرن بە ئاوازە فۆلکلۆریەکان لە ساڵیادی کۆتایهاتنی ماوەیەکی تاریك لە سایەی گروپی چەتەکانی بێباوەڕی و کوشتن و تاوان."

وتی ئێستا خەڵك خۆشحاڵن بە ئاسایش و ئارامی لە سایەی هێزە عێراقیەکانەوە.

وتیشی: "لە رۆژانی داهاتوودا شەڕی رزگارکردنی بەشی رۆژئاوا دەستپێدەکات کە ناوچەکانی قائیم و راوە و ئەناح دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵك بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان و کەمپەکانی ئاوارەیی بەجێبهێڵن کە ژیانی منداڵەکانیانی تێکداوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
1

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha