لەنێو قولەی خۆشی و لێدانی تەپڵدا، چەندین ئێزیدی گومهزه نهخشینهكهی هەلیلیان بەرزکردەوە و لەسەر لوتکەی بەرزترین گومەزی مەزارگەی شێخ بابەکیان جێگیرکرد لە شارۆچکەی بەعشیقەی پارێزگای نەینەوا.
مەراسیمەکەی 21 نیسان هاوکات بوو لەگەڵ تەواوبوونی بنیاتنانەوەی مەزارگەکە، کە دوو ساڵ لەمەوبەر خاپورکرا لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)هوه.
مەزارگەکە، کە بەشێوەی پێشوی بنیاتنرایەوە و گومەزێکی قوچەکی هەیە لەشێوازی مەزارگەکانی ئێزیدی کۆندا، بنیاتنرایەوە بە کۆمەکی ماددی خەڵکی شارەکە و پشتیوانیی پیاوانی ئایینیی ئێزیدیەکان و خێزانە دەوڵەمەندەکان.
عێراقیەکانی سهربه هەموو رێباز و نەتەوەکان، لەنێویاندا مەسیحی و موسڵمان، بەشداربوون لە دەربڕینی خۆشیی کردنەوەی مەزارگەکەدا.
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حاجی کەندۆر، کە نوێنەری کۆمەڵگەی ئێزیدیەکانە، وتی: "ئێزیدیەکان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە دژی تیرۆریزم کاتێك گەڕاونەتهوە شارەکانیان و مەزارگەکانیان بنیاتناوەتەوە بەدەستی خۆیان."
وتیشی: "هەرچەندە ئێزیدیەکان بەوە ناسراون کە خەڵکێکی ئاشتیخوازن لە خاك و وڵاتیاندا، هەرگیز چۆکدانادەن بۆ تیرۆریستان جا هەرکەسێك بن و مەبەستیان هەرشتێك بێت."
چهندین سهده له پێکەوهژیان
بەڕێوەبەری شارۆچکەی بەعشیقە، سانۆن یونس یوسف، بە دیارونای وت بەشداریکردنی مەسیحی و موسڵمانان لە خۆشیی ئێزیدیەکاندا لە کردنەوەی مەزارگەی شێخ بابەكدا جارێکی تر روحی پێکەوەژیان دەسەلمێنێت کە لە بەعشیقەدا ههبووه لە سەردەمە دێرینەکانەوە.
وتیشی: "[بەعشیقە] نمونەی هەموو عێراقە لەڕووی فرهنەتەوەیی و قەوارەی ئایینییەوە کە هەموویان لە شارۆچکەکەدا ژیاون بە هاوئاههنگی و ئاشتی بەبێئەوەی هیچ رووداوێکی توندوتیژی لەنێوانیاندا رووبدات."
وتی ئەم پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانهیە بەردەوامبوو تا داعش هات لە 2014.
یوسف وتی هەرچەندە داعش شارەکەی گڵاوكرد، دانیشتوانی مەسیحی و ئێزیدی وەدەرنا و شەرەفی ژنانی پێشێلکرد، دوای ئازادکردنی دانیشتوانی شارەکە جارێکیتر یەکیانگرتهوه و هیچ شتێك ناتوانێت بكهوێته نێوانیانهوه.
وتیشی: "پێنج مانگ لەمەوبەر مەسیحی و ئێزیدی بەشداربوون لە ئاهەنگی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەددا، دواتر موسڵمان و ئێزیدی بەشداربوون لە ئاهەنگێکی برا مەسیحیەکاندا لە کەنیسەی بەهزانی، ئێستاش هەمووان بەشداریدەکەن لە کردنەوەی مەزارگەی شێخ بابەكدا."
ههروهها وتی: "سەردەمی فەرمانڕەوایی داعش نەبووەتە هۆی هیچ رق و کینەیەك لەنێوان پێكهاته هەمەجۆره ئایینی و نەتەوەییهكانی شارەکەدا." ئاماژەشیدا بهوهی کە "هیچ رق و کینەیەكیش لەنێوانیاندا نابێت لە داهاتوودا، چونکە هەموویان ئامادەن بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە."
پارێزگاری نەینەوا، نەوفەل حەممادی، بە دیارونای وت بۆنەی وەك کردنەوەی مەزارگەی شێخ بابەك دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی پێکەوە و پتەوکردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکەدا.
حەممادی لەکاتی قسەکردندا لە پەراوێزی کۆبونەوەیەکی مەسیحیەکاندا لە بەرتلەی نزیك بەعشیقە، وتی هەموو ئایینەکان دەبێت یەکتر پهسهندبکەن بۆ یارمەتیدانی پارێزگای نەینەوا لە پاراستنی رایەڵەی کۆمەڵایەتیدا کە زۆر لهمێژه پارێزگاکەی لە پارێزگاکانی تر جیاکردۆتەوە.