تیمە عێراقییەکان رایانگەیاند ئەم هەفتەیە کارەکانیان بۆ پاککردنەوەی شەقامەکانی رەمادی لە مین و بۆمبی دەستکرد تەواوکردووە، کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە چێندرابوون.
بەرپرسانی عێراق 16 نیسان بە دیارونایان وت شەقامەکانی رەمادی لە نزیکەی 10,000 مین و بۆمبی دەستکرد پاککرانەوە دوای نزیکەی ساڵێك كاری هاوبەشی [دەزگا] فیدراڵی و ناوخۆییهكان.
بهرپرسهكان وتیان لابردنی تهقهمهنییهكانی داعش لە شارەکە هەنگاوێکی بەرچاوە، چونکە ئەمانە هەڕەشەیەکی گەورەبوون بۆ دانیشتوان و بنیاتنانەوە و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییان دوادەخست.
یەکێك لەو کۆمپانیانەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراقەوە دیاریکراوە بۆ پاککردنەوەی رەمادی لە مین و بۆمبی نەتەقیو کۆمپانیای فەهدە.
بەڕێوبەری کۆمپانیاكه، محەمەد عەتیە، بە دیارونای وت لە نیسانی رابردووەوە، تیمەکانی کۆمپانیاكه "نزیکەی 6,000 مین و بۆمبی دەستکردیان" هەڵگرتۆتەوە.
عهتیه وتی: "هەموو ئەو کارانەیان کردووە کە بۆیان دیاریکراوە" و ئاماژهشی كرد بەوەی كه هەوڵەکانیان تهركیزدهكاته سهر لابردنی تهقهمهنی لە دامودەزگا فەرمییەکان و شەقامەکانی شارەکە.
وتیشی: "زۆربەیان لە خوێندنگەکان، نەخۆشخانە و دەزگا فەرمییەکانی وەك ئاو و کارەبا هەڵگیراونەتەوە، لەگەڵ زانکۆی ئەنبار، کە کاتێکی زۆری ویست بۆ پاککردنەوەی."
عەتیە وتی نزیکەی 2,000 لەو 6,000 مینەی لە شەقامەکانی شارەکە هەڵگیراونەتەوە بە هاریکاریی تیمەکانی ئەندازیاریی وەزارەتی بەرگری بوون.
ههروهها وتی: "سهرجهمی ناوچە پاککراوەكان نزیکەی دوو ملیۆن مەتری چوارگۆشەیە. ئێستا شارەکە تهقهمهنیی تێدانەماوە، بەهۆی کاری هاوبەشەوە."
تیمەکان دەچنە دەوروبەری رەمادی
عەتیە وتی تیمەکانی کۆمپانیای فەهد لەئێستادا تەرکیز دەخەنهسەر دەوروبەری رەمادی، کە هەوڵی زیاتری دەوێت چونکە بهشێكی زۆر لەو ناوچەیەی بە تەقەمەنی تەنراوە ناوچەیەکی بیابانیی فراوانە.
وتی زۆربەی ئەو ناوچانەی دەوروبەری رەمادی، بەتایبەتی ئەوانەی بە دەوری هێڵی شەمەندەفەردا درێژدەبنەوە تا ناوچەی کیلۆ 18 لە خۆرئاوای شارەکە، هێڵی بەرگریی داعش بوون دوای ئەوەی لە 2015 دەستی بەسەر شارەکەدا گرت.
وتی لەوکاتەدا داعش چەندین بۆمبی دەستکردی چاند بۆ رێگرتن لە پێشڕەویی یەکە سەربازییەکان. وتیشی لابردنی سەرکەوتوانەی ئەم مینانە پێویستی بە "هەوڵێکی زیاتر و هاریکاریی دەزگا نێودەوڵەتییەکان هەیە".
زۆربەی چالاکییەکانی هەڵگرتنەوەی بۆمب لە رەمادی بە پاڵپشتییەکی دارایی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکا دەکرێن بۆ پشتگیریی پلانەکانی عێراق بۆ نەهێشتنی شته مەترسیدارهكان و یارمەتیدانیان لە بنیاتنانەوەی ژێرخان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکاندا.
قایمقامی رەمادی، ئیبراهیم عەوسەج، بە دیارونای وت کاری پاککردنەوەی رەمادی بە هاوبەشی ئەنجامدرا لەلایەن وەزارەتەکانی ژینگە و بەرگری و ناوخۆی عێراقەوە، لەگەڵ هێزە خێڵەکییەکان و خۆبەخشەکانی ناوچەکە.
وتیشی: "پاڵپشتیی ئەمریکا و هاوبەشیی لەگەڵ پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رۆڵێکی گرنگی بینی لە پشتگیریكردنی هەوڵەکانمان بۆ نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش."
رێخۆشکردن بۆ ئاوهدانكردنهوه
عەوسەج وتی رەمادی بە یەکێك لەو شارانە دادەنرێت کە لە جیهاندا زۆرترین مینی تێداچێنراوە، وتیشی ئێستا ئەم مەترسییە نەهێڵراوە.
ههروهها وتی 10,000 مین و بۆمبی دەستکرد لە رەمادی هەڵگیراونەتەوە و چیتر هیچ رووداوێك له شارەکەدا روونادات، کە ئاماژەیە بە سەرکەوتنی كارهكان بۆ شهنوكهوكردن و لابردنی [تهقهمهنیهكان].
وتی: "لەلایەکی ترهوه، هیشتا تهقهمهنی لە دەوروبەری شارەکە ماوه. دیاریکردنی شوێنی مینەکان زۆر سەختە چونکە بە ناوچەیەکی فراوانی بیاباندا بڵاوبوونەتەوە."
وتیشی پاککردنەوەی شارەکە له تهقهمهنی "گەڕانەوەی خەڵکە ئاوارەکەی خێراترکردووە." ئاماژەشی دا بەوەی "لەمڕۆدا زیاد لە 90%ی خەڵکی رەمادی، یان نزیكهی 500,000 خێزان، گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵیان".
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەسال فەهداوی، وتی تەواوکردنی کاری پاککردنەوەی مین هەنگاوێکی گرنگە بەرەو گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی بۆ شارەکە و وادەکات پلانی بنیاتنانەوە بەرەوپێش بچێت.
فههداوی بە دیارونای وت: "لەئێستادا شارەکە ئامادەیە بۆ هاتنەناوەوەی کۆمپانیاکانی ئاوهدانكردنهوه، كه بەتەواوی لە تهقهمهنی پاککراوەتەوە."
بەڕێوبەرێتی ژینگەی شارەکە چەندین تاقیكردنهوهی ئەنجامداوە بۆ دەستنیشانکردنی کاریگەرییەکانی شەڕ لەسەر هەوا و ئاو و خاك.
وتیشی ئەنجامەکان دەریدەخەن کە رەمادی "هیچ ئاڵودهبوونێكی بە ماددهی تیشکدهرهوه و کیمیایی" تێدانیە.
خودایه برا عێراقیهكانم سهركهوتووبن له مین پاكردنهوهدا.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت