رۆژانه سه‌دان په‌رتوك ده‌گه‌نه كۆمه‌ڵگه كاتییه‌كه‌ی زانكۆی موسڵ له پارێزگای كه‌ركوك كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و زانكۆكان و رێكخراوەکانه‌وه ده‌نێردرێن وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵێكی نیشتمانی بۆ بوژانه‌وه‌ی كتێبخانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی زانكۆكه .
سه‌ره‌تای 2015 "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) زانكۆكه‌ی سوتاند پاش تاڵانكردنی كه‌لوپه‌له‌كانی.
له‌و كاته‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه له كانونی دووه‌م ده‌ستیپێكردووه، زانكۆكه هه‌زاران په‌رتوك و بڵاوكراوه‌ی پێگه‌یشتووه له هه‌موو بواره مه‌عریفییه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی راگری كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆكه، ئه‌حمه‌د فه‌كاك ئه‌حمه‌د به‌درانی، سه‌ندیكای مێژوونوسانی عه‌ره‌ب 12,000 په‌رتوكی ناردووه.
وتی زۆری تریش نێردراون له‌لایه‌ن داموده‌زگا و سه‌ندیكا و رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، ئەمە سەرباری توێژه‌ران و نوسه‌ران.
زانكۆكه داوه‌تی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت په‌رتوك ببه‌خشن، ئیمه‌یڵ بكه‌ن بۆ یه‌كێك له‌م دوو ئیمه‌یڵه: [email protected] یان [email protected].
ئه‌حمه‌د به دیارونای وت له كۆمه‌ڵگه كاتییه‌كه‌ی زانكۆكه له كه‌ركوك "ئه‌مبارمان ته‌رخانكردووه بۆ په‌رتوكه‌كان وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی تا ئه‌وكاته‌ی ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان له موسڵ و كتێبخانه ناوه‌ندییه‌كه‌ی بونیاتبنێینه‌وه".
ناوه‌ندێكی نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه
كتێبخانه‌كه، كه 1967 دامه‌زراوه، "ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی زانست و لێكۆڵینه‌وه‌یه" و له‌وه‌وپێش رۆژانه نزیكه‌ی 1,000 خوێندكار و توێژه‌ر له سه‌رانسه‌ری عێراقه‌وه سه‌ردانیان ده‌كرد.
به‌ش و لقه جۆراوجۆره‌كانی، وه‌ك كتێبخانه‌ی ئاشور بانیپاڵ، كتێبخانه‌ی ئیبن خه‌لدون و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی تر بۆ توێژینه‌وه‌ی كولتوری و مێژوویی، تایبه‌تمه‌ندن به بواره زانستی و كولتورییه جیاوازه‌كان.
وه‌ك ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت كتێبخانه‌كه 88 ملیۆن بڵاوكراوه‌ی چاپكراوی له‌خۆگرتبوو، وه‌ك په‌رتوك و گۆڤار و تێزه ئه‌كادیمیه‌كان.
وتی به‌شێكیش هه‌بوو بۆ په‌رتوكه دانسقه‌كان و ئه‌و ده‌سنوسانه‌ی ته‌نها بۆ توێژه‌ره پله‌باڵاكان له‌به‌رده‌ستدا بوون و به‌شێكی تریش بۆ ئه‌رشیفی ئه‌لیكترۆنیی په‌رتوك و رۆژنامه.
هه‌روه‌ها وتی: "سوتاندنی كتێبخانه‌كه زۆر ئازاراوی بوو بۆ هه‌موو پشتگیریلێكه‌رانی. گه‌نجینه‌یه‌كی زانستیی یه‌كجار گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدا. هیوادارین ئه‌م مۆنیومێنته زانستی و كولتورییه بتوانرێت نۆژه‌نبكرێته‌وه."
له‌نێو ئه‌و داموده‌زگایانه‌دا كه به‌شدارییانكردووه له هه‌وڵه‌كاندا بۆ پشتگیریكردن له كتێبخانه‌كه، بریتیبوون له زانكۆی به‌سره بۆ نه‌وت و گاز، ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب له به‌سره، كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان له زانكۆی دیاله و یه‌كێتی نوسه‌رانی نه‌جه‌ف.
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆشنبیران و چالاكوانانیش به‌خۆبه‌خشانه هه‌ڵمه‌تێكیان له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دەستپێکرد بۆ به‌خشین و كۆكردنه‌وه‌ی په‌رتوك.
هه‌ڵمه‌تی په‌رتوك كۆكردنه‌وه
لیژنه‌ی كو‌لتور له په‌رله‌مانی عێراق له 29 ئازار رایگه‌یاند كه هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی په‌رتوك بۆ كتێبخانه‌كه.
په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی سروه عه‌بدولواحید، كه ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌یه، به دیارونای وت ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م كتێبخانه‌یه و هه‌موو كتێبخانه‌كانی موسڵه و ده‌توانرێت له‌ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندیبكرێت: [email protected]
خاتو سروه وتی: "كارده‌كه‌ین بۆ په‌یوه‌ندیكردن به داموده‌زگا و رێكخراوی جۆراوجۆره‌وه له‌ناوه‌وه‌ی عێراق و له ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها به خۆبه‌خشانه‌وه، بۆ كۆمه‌ككردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری په‌رتوك و ده‌ستنوسە."
وتیشی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڵێنیداوه په‌رتوكه‌كان بگوێزێته‌وه بۆ كتێبخانه‌كانی موسڵ و وه‌زاره‌ته‌كانی كو‌لتور و خوێندنی باڵا و گواستنه‌وه‌ش پشتگیری‌یان له هه‌ڵمه‌ته‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها وتی: "كۆبوونه‌وه و گفتوگۆمان هه‌یه له‌گه‌ڵ زانكۆ عه‌ره‌بییه‌كان بۆ پشتیوانیكردنی زانكۆی موسڵ به په‌رتوك و داواش له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌شداریبكه‌ن."
ناوبراو وتیشی: "ده‌بێت هه‌موو ده‌ستبه‌كاربین بۆ دانانی پلانێك بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی هه‌موو مۆنیومێنته زانستی و مه‌عریفییه‌كانی موسڵ تاكو ئایدیۆلۆژیای تێرۆریزم له‌ڕیشه هه‌ڵكێشین و شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی پێشووی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ شاره‌كه وه‌ك ناوه‌ندێكی فێربوون."
كۆمه‌كی حكومه‌تی ناوخۆیی
راوێژكاری پارێزگاری نه‌ینه‌وا، دوره‌ید حیكمه‌ت تۆبیا، وتی حكومه‌تی ناوخۆیی پشتگیری له هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ ژیاندنه‌وه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی زانكۆی موسڵ و كتێبخانه‌كانی تری شاره‌كه.
تۆبیا به دیارونای وت: "ده‌بێت ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆنیومێنته كولتورییه."
وتیشی: "دزین و سوتاندنی په‌رتوكه‌كانی كتێبخانه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه یه‌كێكه له تاوانه دڕندانه‌كانی گروپه‌كه دژی میراتی مرۆیی و كولتوریی شاره‌كه‌مان."
هه‌روه‌ها وتی: "گروپه‌كه نه‌ك هه‌ر ئه‌م كتێبخانه‌یه و كتێبخانه گشتیه‌كانی تری وێران‌كرد، به‌ڵكو كتێبخانه تایبه‌ته‌كانی خه‌ڵك، له‌وانه هی خۆم، كه كرده‌وه‌یه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌ی تاریكیی تەواو و دواكه‌وتوویی و رقوكینه‌یانه له زانست و كو‌لتور."
تۆبیا وتی حكومه‌تی ناوخۆیی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له هه‌ڵمه‌ته‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی په‌رتوكدا و په‌یوه‌ندیش ده‌كات به رێكخراو و زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بۆ پشتگیریكردن له بنیاتنانه‌وه‌ی كتێبخانه‌كه.