هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

ماهان ئێر: ئەو هێڵە ئاسمانیەی کارئاسانی بۆ ململانێکانی ئێران دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوین

وەلید ئەبو خەیر لە قاهیرە

فڕۆکەیەکی ماهان لەسەر رێرەوەی قیرتاوکراوی فڕۆکەخانەی دیمەشق وەستاوە. شارەزایان دەڵێن ئێران فڕۆکەی کۆمپانیا تایبەتیەکەی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەك و ئامێری سەربازی و شەڕکەرانی بیانی بۆ چەندین ناوچەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوین. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

فڕۆکەیەکی ماهان لەسەر رێرەوەی قیرتاوکراوی فڕۆکەخانەی دیمەشق وەستاوە. شارەزایان دەڵێن ئێران فڕۆکەی کۆمپانیا تایبەتیەکەی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەك و ئامێری سەربازی و شەڕکەرانی بیانی بۆ چەندین ناوچەی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوین. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

شارەزایان بە مەشارقیان وت ئێران هێڵی ئاسمانی گەشتیاری ماهان بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی چەك وئامێری سەربازی و شەرکەری بیانی بۆ ناوچەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوین وەك پاڵپشتیەك بۆ ئەجێندا فراوانخوازیەکەی لە ناوچەکەدا.

بە پێی سەرچاوەیەك کە لە حیزبوڵاوە نزیکە، فڕۆکەکانی کۆمپانیاکە بەکارهێنراون بۆ گواستنەوەی ئەندامانی حزبیی لوبنانی و سوری بۆ ئێران بۆ بەشداریکردن لە خولی راهێنانی سەربازی.

سەڵاح مەنسور، کە ناوێکی خوازراوە لەبەر هۆکاری ئەمنی بەکاریدەهێنێت، خزمی بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵایەو لە سەرکردایەتی باڵای حزبەکەشەوە نزیك بووە لە دۆڵی بیقاع پێش ئەوەی لە گروپەکە جیاببێتەوە.

ئەو بە مەشارقی وت کە هێڵی ئاسمانی ماهان و بەرلەویش هێلێ ئاسمانی ئێران کە حکومییە، ئازادیی تەواوەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی کارەکانیان لە سوریا ئەنجامبدەن و هێزەکانی رژێمی سوریا وا دەردەکەوێت هیچ دەسەڵاتیان نەبێت بەسەر کارەکانی ئەو دوو کۆمپانیایە.

ئەو وتی: "ئوتومبیلەکانی کە باری [میلیشیا و ئامێری سەربازیان] هەڵگرتووە راستەوخۆ دەچنە ناو فڕۆکەخانەوە بەبێ ئەوەی بوەستن بۆ گومرگ و پاسپۆرت و پشکنینی دیکە."

مەنسوڕ وتی لە دیمەشقەوە گەشتی کردووە بۆ ناوەندی کۆمپانیا گەشتیاریەکە لە ئێران کە فڕۆکەخانەی ئابادانە، ئەمە جارێك رویداوە کاتێك ئەندامی حیزبوڵا بووە، هەروەها قافڵەی چەکدارانی ئێرانی هێناوە و بردوە لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە.

وتی: "زۆربەی چەك و تەقەمەنیەکان لە فڕۆکەکانی کۆمپانیای ئاسامانی ئێران و ماهان دادگیران لە ناو گەراجی فڕۆکەکاندا و دەبرانە ناو ئەو لۆریانەی کە حیزب [حیزبوڵڵا] خاوەنی بوون بۆ ناردن بەرەو لوبنان."

وتیشی چەکەکان و فیشەکەکان تەنیا چەند جارێك راستەوخۆ لە فڕۆکەوە دادەگیران بۆ ناو لۆری، لەبەرئەوەی گواستنەوەکان بە گشتی زۆر بە نهێنی ئەنجام دەدران.

بەشێکی سەر بە سوپای پاسداران

فەتحی سەید، شارەزا لە کاروباری ئێران لە سەنتەری خوێندنی ستراتیژی ناوچەیی رۆژهەڵاتی ناوین، دەڵێت بەپێی چەندین راپۆرتی میدیاکان، کۆمپانیای مەهان وەك بەشیكی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کار دەکات.

ناوبراو بە مەشارقی وت کە هێڵە ئاسمانیەکە بۆ "گواستنەوەی چەك و ئامێری سەربازی و چەکدار لە ئێرانەوە بۆ سوریا و یەمەن بەکاردەهێنرێت تاوەکو لەو شوێنانە بەشداری شەڕەکان ببن."

وتی کۆمپانیاکە وەك هێڵی ئاسمانی سەرەکی سوپای پاسداران و باڵە سەربازیەکەی ،هێزی قودس، لە سوریا و یەمەن و لوبنان بەکاردەهێنرێت.

لە ئێستادا حەمید عەرەبنەژاد کە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانە کۆمپانیاکە دەبات بەڕێوە، فەرماندەیەکی دیکە حەمید ئەسلان پێگەیەکی باڵای هەیە لە کۆمپانیاکە.

سەید وتی گەشتی ئاسمانی نائاسایی لەنێوان دیمەشق و ئێران بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 بینراون، ئەو کاتەی کە سەرەتاکانی شەری سوریا بوو، لە چەند ساڵی رابردوودا ئەم گەشتانە زیادیان کردووە لەگەڵ گەشتی هاوشێوە بۆ یەمەن.

وتی چەند وڵاتێك، لە نێویاندا سعودیەی عەرەبی، قەدەغەی لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکە داناوە و شانشینەکە هەموو گەشتەکانی بۆ سعودیە راوەستان لە نیسانی 2016.

وەزارەتی دارایی ئەمریکاش ئابڵوقەی لەسەر کۆمپانیاکە داناوە بەهۆی هاوکاریەکانی بۆ هێزی قودسی سوپای پاسداران.

ئۆپەراسیۆنی بەقاچاخبردنی چەكەکان

سەید وتی: "یەکەی 190 ی سوپای پاسداران شارەزان لە بەقاچاخبردنی چەك بۆ وڵاتانی وەك سودان، یەمەن، سوریا و لوبنان و هەموو رێگاکان بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی بارەکان لە رێگای وشکانی و ئاو و ئاسمان، ئەوەش کۆمپانیای ماهانە کە بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی بارەکان لە رێگای گەشتە ئاسمانیەکانەوە."

وتی ئەم باڵە نهێنیەی سوپای پاسداران لە لایەن بازرگانی ئێرانی و بەرپرسی باڵا لە سوپای قودس بەهنام شەهریار چاودێری دەکرێت و گواستنەوەی حسابی چەكەکانیش شاردراونەتەوە لەژێر ناوی کۆمپانیای بازرگانی بەهنام شەهریار.

وتیشی: "یەکەیەکی هاوشێوە ناسراوە بە یەکەی 198 بەرپرسیاری تەواوەتی گەشتە ئاسمانیەکانی گرتۆتە ئەستۆ بۆ گواستنەوە بۆ هەرێمەکانی شەڕ، بەگشتی گواستنەوەی ئەفسەرەکانی سوپای پاسداران بەشێوەیەکی زۆر نهێنی. یەکەی دووەم زیاتر کاری پاراستن و بیمەی پارێزگاریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەی 190 دەکات."

سەید هۆشداریشیدا کە "ئێران لەرێگای گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتی نەهجی شامی سوری، وای کردوە کەشتی فڕۆکەهەڵگرەکانی کۆمپانیا سوریەکە بخاتە خزمەتی خۆیەوە بۆ ئۆپەراسیۆنە گوماناویەکانی گواستنەوە ئاسمانیەکانی خۆی بەکاری دەهێنێت."

پرۆفیسۆری زانکۆی ئاسیوت خەیرەدین عەبدول موتاڵ کە شارەزای یاسا نیودەوڵەتیەکانە، وتی ئێران پێدەچێت بڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ هەناردەکردنی چەك پێشێلکردبێت بەهۆی بەکارهێنانی فڕۆکەی مەدەنی و ئەوانەی کە حکومین بۆ گواستنەوەی ئامێری سەربازی و چەکداران.

رونیشیکردەوە کە ئێران بە بەکارهێنانی فڕۆکەی مەدەنی بۆ ئامانجی سەربازی "سەرەتایترین یاساکانی ڕێڕەروی ئاسمانی نیودەوڵەتی و گەشتە ئاسمانیە مەدەنیەکانی پێشێل کردووە."

تێوەگلانی کۆمپانیای ئاسمانی ماهان لەگەڵ سوپای پاسداران، "بەتایبەتی گواستنەوەی چەك و شەڕکەر بۆ ناوچەکانی شەڕ،" پێدەچێت ئێران روبەڕوی زنجیرەیەك سزای نێودەوڵەتی دیکە بکاتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌وه‌ چۆنه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ موسڵمانه‌كان به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر تۆمه‌تبار و تاوانبار ده‌كرێن، ته‌نها له‌سه‌ر به‌ره‌نگاریكردن له‌ خاك و نه‌ته‌وه‌كانیان؟ "له‌كاتێكدا لووتبه‌رزان و تاوانكاران به‌ سوپاكانیانه‌وه‌ دێن له‌ وڵاتانی تری وه‌ك ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه‌، دێن بۆ په‌لاماردان و داگیركردنی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌وانی دی و ده‌ده‌ن به‌سه‌ر خاك و تایبه‌تمه‌ندێتی نه‌ته‌وه‌ چه‌وسێنراوه‌كاندا به‌ پشتبه‌ستن به‌ ده‌سه‌ڵات و هێزی سه‌ربازی و له‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌موو جۆره‌ تاوان و گه‌نده‌ڵییه‌كه‌وه‌، [هه‌ر وه‌ك] كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی و مرۆییانه‌ پیشانیده‌ده‌ن؟!!! هه‌روه‌ها له‌هه‌مانكاتدا، وای له‌وانه‌ی پشتگیرییان كردووه‌ له‌ چه‌وسێنه‌ران به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك و هه‌ر هۆكارێك بووبێت. چونكه‌ خودا چاودێریی كرده‌كانی به‌نده‌كانی ده‌كات. سوپاس.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌