له روبهڕوبوونهوهیاندا له‌گه‌ڵ شه‌ڕی به‌رده‌وام له نیشتمانەکەیان، سێ ژنی سوری منداڵه‌كانیان پاراستووه و به‌شێوه‌ی جیاواز خۆڕاگری پیشانده‌ده‌ن.
جورجێت خوری چه‌كی هه‌ڵگرتووه و له به‌ره‌ی شه‌ڕدا ده‌جه‌نگێت؛ مونته‌ها عه‌بدولڕه‌حمان پشتگیری له ژنان و لاوان ده‌كات له‌ڕێی رێكخراوێكی ناحكومییه‌وه كه به‌شداریی له دامه‌زراندنیدا كردووه؛ هه‌روه‌ها سوله‌یما جهبالین وه‌ك چێشلێنه‌ر كارده‌كات بۆ به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی.
وه‌ك رێزلێنانێك بۆ هێز و توانایان، مهشاریق ئه‌م سێ ژنه‌ی دواند له سه‌روبه‌ری رۆژی دایكدا كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژی 21 ئازار یادیدهكرێتهوه.
خوری، 42 ساڵ، خه‌ڵكی حه‌سه‌كه، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر په‌یوه‌ندییكرد به فه‌وجێكی ژنانی ئاسورییهوه و ئێستا له خۆئاماده‌كردندایه بۆ به‌شداریكردن له هێرشێكدا بۆ رزگاركردنی ره‌ققه له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
خوری، كه لەم بەینەدا دەبێت بە نه‌نك به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچه 19 ساڵانه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی له‌دایكبوونی منداڵی یه‌كه‌می ده‌كات، وتی: "كاتێك شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد دوو بژاردەم هه‌بوو: ببمه په‌نابه‌ر یان بمێنمه‌وه و له ترس و له‌رزدا بژیم."
خوری به مه‌شاریقی وت: "په‌یوه‌ندیمكرد به هێزه‌كانی سوتۆرۆوه دوایئه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره هێرشیانكرده‌سه‌ر گونده‌كانی سه‌ر روباری خابور ساڵی 2015 و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئاوارهكرد."
وتی: "راهێنانم پێكرا له‌سه‌ر چه‌كی سوك و قورس و به‌شداریمكرد له شه‌ڕدا دژی داعش. ئه‌مڕۆ خۆم ئامادهدهكهم بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌ققه."
خوری كه مانگی شوباتی 2016 به‌شدارییكرد له شه‌ڕه‌كانی ئەلههول و شه‌دادیدا له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، وتی چه‌كهه‌ڵگرتن "ته‌نها رێگه‌یه بۆ شه‌ڕكردن دژی تێرۆریزم و مانه‌وه‌مان له‌سه‌ر خاكی خۆمان".
وتیشی: "ده‌متوانی بچم بۆ وڵاتێكی تر به‌ڵام ئه‌وه‌م ره‌تكرده‌وه. سوربووم له‌سه‌ر خۆڕاگرتن."
گێڕایه‌وه كه له‌كاتی شه‌ڕی ئەلههولدا، ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌ڕیانده‌كرد ماوه‌ی 27 رۆژ دانیان به‌خۆیاندا گرت له كه‌شوهه‌وا و ناوچه‌یه‌كی سه‌ختدا، به‌ڵام ئامادەنەبوون بكشێنه‌وه تا كۆتایی شه‌ڕه‌كه.
وتی: "له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕمانده‌كرد له مه‌ودای كیلۆمه‌ترێكه‌وه و زیانی گیانیی سه‌ختمان پێگه‌یاندن. توانیم هه‌ندێكیان لێ ده‌ستگیربكه‌م و بیانده‌مه ده‌ست فهرماندهكانم."
هه‌روه‌ها وتی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌و رۆژه به‌ده‌ستیهێنا مانای به‌خشی به خۆڕاگرییه‌كه‌ی و وتیشی: "ده‌بێت ئێمه‌ی ژنان خۆڕاگر و كۆڵنه‌ده‌ربین."
خوری وتی: "له‌وكاته‌وه‌ی جلوبه‌رگی سه‌ربازیم پۆشیوه چیتر وه‌ك ژنێك بیر له خۆم ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك جه‌نگاوه‌رێك. كاراكتهرم گۆڕا و پشگتیریشم ده‌كرا له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌مه‌وه كه خۆشی جه‌نگاوه‌ره و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كچهكهشمهوه."
له‌كاتێكدا وتی ئه‌و له رۆژی ژنان ده‌ڕوانێت "وه‌ك بۆنه‌یه‌ك بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیدانی دایكان بۆ خێزان و كۆمه‌ڵه‌كانیان،" وتی له‌و باوهڕهشدایه كه "ده‌بێت یادهێنانهوهیهكیش بێت بۆ هه‌ر دایكێك كه ده‌بێت قوربانیی زیاتر بدات بۆ وڵاته‌كه‌ی و به‌رگریی لێبكات تا منداڵه‌كانی بتوانن تیایدا به سه‌ربه‌رزی بژین".
رێنماییكردنی منداڵان و هه‌رزه‌كاران
مونته‌ها عه‌بدولڕه‌حمان، 39 ساڵ، به مه‌شاریقی وت: "ساڵی 2014 من و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێكانم گروپی زهممهمان دامه‌زراند بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی توندوتیژی و بره‌ودان به توانای ژنان و فێركردنی منداڵان و كۆمه‌ككردنیان له زاڵبوون به‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌دا."
ئه‌م ژنه كه دایكی پێنج منداڵه، وتی خۆی و شه‌ش ژنی تر ئه‌م رێكخراوه‌یان دامه‌زراند بۆ فێكردنی منداڵان و دابینكردنی پشتگیریی ده‌روونی بۆ ژنان و كۆمه‌ككردنیان له پارهپهیداكردندا له‌ڕێی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی پچوكهوه.
وتی زهممه له شاری زه‌به‌دانی دامه‌زرێندرا، كه جێی نیشته‌جێبوونی خۆی بوو، ئێستاش لقی له وادی به‌ره‌دا و مه‌دایا و دۆڵی بیقاع له لوبنان هه‌یه.
وتیشی: "بڕیارمدا به خۆڕاگری له وڵاته‌كه‌ی خۆمدا بمێنمه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ترس و سه‌ختییانه‌ی روبه‌ڕوویان ده‌بمه‌وه." ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی كه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئاواره‌بووه بۆ مه‌دایا، به‌ڵام به‌رده‌وامیی داوه به كاركردنی بۆ ژنان و منداڵان.
هه‌روه‌ها وتی: "له‌وكاته‌وه‌ی چومه‌ته مه‌دایا، خۆڕاگرییهكهم شێوازێكی جیاوازی وه‌رگرتووه كه په‌یوه‌ندیی هه‌یه به هۆشیاركردنه‌وه‌ی منداڵان و هه‌رزه‌كارانه‌وه ده‌رباره‌ی مه‌ترسیه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان،" كه بریتییه له وریاكردنهوهیان له‌دژی ئالوده‌بوون و خهریككردنیان به چالاكی خۆشگوزه‌رانی و په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌ییه‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان و ژنانی پێشه‌نگی تر قوتابخانه‌یه‌كیان كردۆته‌وه بۆ منداڵان و پشتگیریی ژنانیش ده‌كه‌ن له‌ڕێی دامه‌زراندنی كاسبیی پچوكهوه كه یارمه‌تییان ده‌دەن له مامه‌ڵه‌كردن و خۆڕاگرتن بەرامبەر ئه‌و سه‌ختیانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه.
وتی: "كاتێك بڕیاربده‌م خۆڕاگربم، ده‌شبێت خۆڕاگرییهكهم بگوێزمه‌وه بۆ ژنانی تر و منداڵانیش، هه‌روه‌ها كۆمه‌كیان بكه‌م و بیانپارێزم له هه‌موو جۆرێكی توندوتیژی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وۆركشۆپی هۆشیاركردنه‌وه ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی توندوتیژی سازده‌كه‌ین."
تێكۆشان بۆ زامنكردنی ئایینده‌یه‌كی باشتر
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سوله‌یما جهبالین، 28 ساڵ، له ئه‌تاریب له ناوچه گوندنشینه‌كانی خۆرئاوای حه‌له‌ب هه‌ڵهات بۆ لوبنان له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌یدا كه هه‌موویان له‌ژێر ته‌مه‌نی 8 ساڵیه‌وه‌ن.
ئه‌مڕۆ بژێویی به چێشتلێنان له ماڵه‌كه‌یدا په‌یداده‌كات له مه‌زره‌عه‌ت یه‌شوع له ناوچه‌ی مه‌تن له چیای لوبنان و ترشیات و مره‌باش دروستده‌كات.
خاتو سوله‌یما به مه‌شاریقی وت كه دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له سوریا كوژرا، له وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵهات له‌بەر سه‌لامه‌تی منداڵه‌كانی و وتیشی كه ئه‌ركی به‌خێوكردنیان راسته‌وخۆ كه‌وته‌سه‌ر شانی خۆی.
وتی: "ده‌بوو روبه‌ڕوی ئه‌م بارودۆخه نوێیه و خه‌مه‌كانم و سه‌ختییه‌كانی ئه‌م وڵاته ببمه‌وه كه كه‌سی تێدا ناناسم."
ئه‌وه‌بوو بێ چاوه‌ڕوانكردنی كۆمه‌ك ده‌ستیكرد بە گه‌ڕان به رێستۆرانته‌كاندا بۆ كاركردن له چێشتخانهكانیاندا و ئاماده‌كردنی خواردنه تایبه‌ته‌كانی حه‌له‌بی شوێنی له‌دایكبوونی.
وتی: "هه‌موو ده‌رگاكان به‌ڕوومدا داخران. گه‌ڕامه‌وه بۆ ژوره‌كه‌م و ده‌ستمكرد بە گریان. به‌ڵام كۆڵمنهدا، چونكه ده‌بوو خواردن بۆ منداڵه‌كانم په‌یدابكه‌م. نزیكه‌ی 125 دۆلارم پێ‌بوو، چووم بۆ دوكانێكی به‌قاڵی و سه‌وزه و میوه‌م كڕی و هه‌روه‌ها گۆشتیش به‌و پاره‌یه‌ی كه لێی مایه‌وه. هه‌ر كه گه‌یشتمه‌وه ماڵه‌وه چومه موبه‌قه‌كه و نه‌ڕۆشتمه ده‌ره‌وه تا رۆژی دوایی. چه‌ند ژه‌مه خواردنێك و ترشیات و مره‌بای قه‌یسیم ئاماده‌كرد."
"هه‌رچیه‌كم دروستكردبوو بردم بۆ رێستۆرانتێك و زۆرم له خاوه‌نه‌كه‌ی كرد تامیان بكات."
وتی خاوه‌ن رێستۆرانته‌كه یه‌كسه‌ر داوای لێ‌كرد له‌ماڵه‌وه ترشیات و هه‌ندێك خواردن به‌پێی داواكاری دروستبكات، به‌تایبه‌تی یاپراخ و ئیشی هه‌ویر.
وتیشی: "ئه‌مڕۆ له‌ماڵه‌وه چێشتلێدهنێم بۆ رێستۆرانته‌كه و خواردنیش بۆ ماڵان به‌پێی داواكاری دروستده‌كه‌م،" له‌پاڵیشیدا شتنه‌وه و ئاماده‌كردنی سه‌وزه بۆ رێستۆرانته‌كه.
جهبالین وتی كاره‌كه كۆمه‌كی ده‌كات به خۆڕاگری بمێنێته‌وه "له‌به‌رخاتری منداڵه‌كانم و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان."
وتیشی: "من خۆبه‌خشانه ئاواره‌ییم هه‌ڵبژارد دوای مردنی مێرده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی روبه‌ڕووی توندوتیژی نه‌بمه‌وه و منداڵه‌كانم بپارێزم له مه‌ینه‌تیه‌كانی شه‌ڕ و تێوه‌گلانیان له توندوتیژییه‌وه."
هه‌روه‌ها وتی:"شانازیدهكم به‌وه‌وه كه ده‌یكه‌م، سه‌ره‌ڕای ماندوویی، چونكه به‌م خۆڕاگرییهم پشتیوانی‌یان ده‌كه‌م و ده‌توانم خوێندنیان بۆ دابینبكه‌م تا ئایینده‌یه‌كی باشتریان هه‌بێت."