چالاكوانانی تۆڕی ژنانی عێراقی كارده‌كه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵانه‌ی توندوتیژییان چه‌شتووه به‌ده‌ستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) تا له‌ژێر كاریگه‌ریه‌كانی ده‌ربچن و بكه‌ونه‌وه سه‌رپێی خۆیان.
ئه‌و 85 رێكخراوه‌ی ئه‌م تۆڕه پێكده‌هێنن، خزمه‌تگوزارییه مرۆییه‌كان پێشكه‌شده‌كه‌ن به پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام تهركیزیانكردۆته سه‌ر باشتركردنی بارودۆخی ژنانی ئاواره‌بوو و ئه‌وانه‌ی كهوتوونهتهژێر كاریگه‌رییه خراپه‌كانی توندوتیژییه‌وه.
به‌رپرسێكی رێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی، هه‌نا حه‌مود، وتی ئه‌م رێكخراوه كه به‌شێكه له تۆڕه‌كه، كاریكردووه بۆ فه‌راهه‌مكردنی "بارودۆخی باشتری ژیاری بۆ ژنانی چه‌وساوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كاربكاته‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵه‌كانیان."
حه‌مود به دیارونای وت وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌كه‌ی بۆ تواناسازیی ئابوری، رێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی رۆژانه ده‌ستی یارمه‌تی درێژده‌كات بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له ماڵه‌كانیان ئاواره بوون یان رزگاربووی تێرۆریزمن.
وتیشی: "ئێمه پشتگیری و راوێژ و پلانی تۆكمه‌یان پێشكه‌شده‌كه‌ین بۆ كار و پڕۆژه‌كانیان تا سه‌ركه‌وتووبن. ئێمه بهشداریمانكردووه له‌و سه‌ركه‌وتن و قازانجه‌ی ئه‌م ژنانه به‌ده‌ستیانهێناوه و زۆریش شانازییان پێوه‌ده‌كه‌ین."
وتی پێویسته ده‌زگا حكومی و مه‌ده‌نیه‌كان هانی هه‌موو خه‌ڵك بده‌ن، له‌نێویاندا ژنان، تا هه‌موو توانایه‌كی خۆیان بخه‌نه‌كار بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ی له به‌ڵای تێرۆریزم رزگاریانبووه.
هه‌روه‌ها وتی: "ده‌بێت هه‌وڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆحیه‌تی هاوكاری و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بده‌ین و هه‌ر شتێك ره‌تبكه‌ینه‌وه كه هانی رقوكینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات."
پشتگیریی ده‌روونی له رزگاربووان
سه‌رۆكی رێكخراوی ژنان بۆ ئاشتی، شه‌زا ناجی، به دیارونای وت ئه‌و توندوتیژیه‌ی له‌لایه‌ن گروپه تێرۆریسته‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، كاریگه‌ریی كاره‌ساتئامێزی هه‌بووه بۆسه‌ر ژنانی عێراق.
وتی رێكخراوه‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه و ناسۆره ده‌رونیه‌كانی ژنانی رزگاربوو له‌ده‌ست تێرۆریزم و تۆماركردنی چیرۆكه‌كانیان.
وتیشی: "وه‌ك به‌شێك له پڕۆژه‌كه‌مان، 22 چیرۆكی ئه‌و ژنانه‌مان تۆماركردووه كه له‌ده‌ست داعش ده‌ربازبوون."
وتی ئه‌م چیرۆكانه كه له په‌رتوكێكدا كۆكراونه‌ته‌وه، نمونه‌یه‌كی پچوك ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ست له‌و "پێشێلكاری و تاوانانه‌ی كاریان كردۆته‌سه‌ر هه‌زاران كه‌سی بێ‌تاوان".
ناجی وتی هه‌رزوو دوایئه‌وه‌ی داعش دای به‌سه‌ر موسڵدا، رێكخراوی ژنان بۆ ئاشتی هه‌ڵمه‌تێكی پشتگیریی ده‌روونیی به‌رپاكرد به به‌شداریی وه‌زاره‌تی كار و رێكخراوانی تری ناو تۆڕی ژنانی عێراقی.
له‌و كاته‌وه 35 ناوه‌ند له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا كراونه‌ته‌وه.
وتی ئامانج گوێگرتنه له‌و ژنانه‌ی له‌ده‌ست توندوتیژی رزگاریانبووه و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانیان بۆ گێڕانه‌وه‌ی بڕوابوون به خۆیان تا بتوانن ژیانیان بونیاتبنێنه‌وه.
وتیشی ئه‌م ناوه‌ندانه هه‌ر ته‌نها به راهێنان كۆمه‌كیان پێشكه‌ش به سه‌دان ژن نه‌كردووه، به‌ڵكو ژنانی تریشیان راهێناوه و فێركردووه چۆن مه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانه دهروونیهكانیاندا بكه‌ن.
هاندانی ژنان بۆ بونیاتنانی ئاینده
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هیوای عێراقی، هه‌ناء ئه‌دوه‌ر، وتی ده‌بێت ژنان رۆڵێكی چالاك ببینن له بونیاتنانی ئایندهی وڵات‌دا.
خاتو ئه‌دوه‌ر به دیارونای وت: "ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ یارمه‌تیدانی ژنان تا ببنه سه‌ركرده‌ی لێهاتوو له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگاكانیاندا."
وتی رێكخراوه‌كه خولی راهێنانی كردۆته‌وه ده‌رباره‌ی سه‌ركردایه‌تیی ژنان و هه‌ندێك له به‌شداربووان به‌ڕاستی توانایی خۆیان ده‌رخستووه.
وتیشی: "بۆ نمونه ئێستا ده‌یان ژنمان هه‌یه له پارێزگای كه‌ركوك كه بوونه‌ته قائیمقامی شارۆچكه‌كان و سه‌ركرده‌ی پێكهاته‌كان و رۆڵێكی چالاك ده‌بینن له پێشهواییكردن و خزمه‌تكردنی كۆمهڵهكانیاندا."
هه‌روه‌ها وتی ژنانی تریش چالاكانه ده‌ستیان هه‌یه له "هێنانه‌كایه‌ی كولتورێكی ئاشتیخوازانه و دژایه‌تیكردنی ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌ودا".
ئه‌دوه‌ر وتی رێكخراوه‌كانی ناو تۆڕه‌كه به‌په‌رۆشن بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر ده‌رباره‌ی مه‌ترسیه‌كانی گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك توندوتیژیی خێزانی و به‌شودانی منداڵ.
وتیشی ئه‌و گیروگرفتانه ته‌نها به هه‌وڵی چڕی گروپه‌كان پێكه‌وه له‌بن دێن.
ژنانی پێشه‌وا
به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق، ژنان له سه‌دا 25 ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان پێكده‌هێنن.
په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ژنان، ئینتیسار جبوری، وتی: "ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه 20 ئه‌ندامی مێینه‌ی په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014 دا كورسییان برده‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆتا بڕیاردراوه‌كان، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زیادبوونی متمانه‌یه به رۆڵی ژنان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان."
جبوری وتیشی: "په‌رله‌مه‌نتارانی ژن رۆڵێكی سه‌ره‌كییان بینیوه له یاسادانان و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیدا، كه روخسارێكی تری تێرۆریزمه."
وتی هه‌روه‌ها كاریانكردووه له‌گه‌ڵ هاوكارهكانیاندا له به‌شه‌كانی جێبه‌جێكردندا و له‌گه‌ڵ ژنانی چالاكوانیشدا بۆ خستنه‌ڕووی تاوانه‌كانی داعش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا بۆ پشتگیریی قوربانیه‌كانیشی.
جبوری كه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ینه‌وا ده‌كات له په‌رله‌ماندا، ئاماژه‌شی دا به پشتگیریی ژنان بۆ شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ.
وتی هاوكات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه سهربازیهكهدا بۆ رزگاكردنی موسڵ كه رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد، كاریكردووه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مه‌نتارانی تری ژنی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و تۆڕی ژنانی عێراقدا بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ پشتگیری له ئاشتیی مه‌ده‌نی.
وتیشی هه‌ڵمه‌ته‌كه بریتی‌بوو له "نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پراكتیكییه‌وه بۆ هاوسهنگیدانهوه به كاریگه‌رییه‌كانی تاوانه‌كانی داعش و به‌دواداچوونی تاوانباره‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان".
هه‌روه‌ها وتی: "هیوادارین پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ دانانی رێڕه‌وێكی باشتر بۆ ئایندهی وڵاته‌كه‌مان."