هه‌واڵه‌كانی عێراق
شرۆڤە

پشتگیریی ئێران بانگه‌شه‌ی 'بزووتنەوەی نیشتیمانیی سەربەخۆ'ی حوسییەکان لاوازده‌كات

ئەبوبەکر یەممانی لە سەنعا

چەکدارێکی سەر بە سەرۆکی یەمەن عەبدڕەببە مەنسور هادی لەبەردەم لاشه‌ی تێكشكاوی ئۆتۆمبیلێکدا چەکەکەی بەرزدەکاتەوە لە بەندەری دەریای سوور لە مۆخا و له‌كاتێكدا هێزەکانی یەمەن پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و رووی حوسییەکان لە 11 شوباتدا. [ساڵح عوبێدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارێکی سەر بە سەرۆکی یەمەن عەبدڕەببە مەنسور هادی لەبەردەم لاشه‌ی تێكشكاوی ئۆتۆمبیلێکدا چەکەکەی بەرزدەکاتەوە لە بەندەری دەریای سوور لە مۆخا و له‌كاتێكدا هێزەکانی یەمەن پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌ره‌و رووی حوسییەکان لە 11 شوباتدا. [ساڵح عوبێدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

بە قایلبوون بە هاوکاریی سەربازیی ئێران، حوسییەکانی یەمەن (ئەنساروڵا) له‌سه‌ر ئه‌جێندایه‌ك ده‌ڕۆن کە لەخزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەو رژێمەدایە و بانگەشەکانیان بۆ بزووتنەوەیەکی نیشتیمانی سەربەخۆ لاوازده‌كات، پسپۆڕان بە مەشاریقیان وت.

وتیان بەڵگەی پێویست هەیە لەسەر ئەوەی ئێران چەند ساڵێكە بەقاچاخ چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سەربازیی تر بۆ حوسییەکان دەنێرێت، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام نکۆڵی لێدەکات.

ئاژانسی فەرمی هەواڵیی ئیمارات لە 28 کانونی دووەمدا رایگەیاند کە هێزی ئاسمانیی ئیمارات فڕۆکەیەکی چاودێریی ئێرانی لە ئێران دروستکراوی لە یەمەن تێکشکاندووە.

بەگوێرەی جێگری ئەوکاتی سوپاسالاری سوپای یەمەن لیوا سەیف یافعی -- کە مانگی پێشوو لە هێرشێکی موشەکییدا کوژرا -- ئەو رووداوە نزیك بەندەری مۆخای دەریای سوور روویدا، کە شەڕێكی قورسی لێڕووده‌دات.

چەکدارە تازە دامەزرێنراوە حوسییه‌كان به‌سواری ئۆتۆمبیلێکی سەربازییه‌وه‌ن لە 3 کانوونی دووەمدا لەکاتی گردبوونەوەیەکدا لە سەنعا بۆ کۆکردنەوەی هێزی زیاتر بۆ شەڕی هێزەکانی یەمەن. [محەمەد هوەیس / ئاژانسی فرانس پرێس]

چەکدارە تازە دامەزرێنراوە حوسییه‌كان به‌سواری ئۆتۆمبیلێکی سەربازییه‌وه‌ن لە 3 کانوونی دووەمدا لەکاتی گردبوونەوەیەکدا لە سەنعا بۆ کۆکردنەوەی هێزی زیاتر بۆ شەڕی هێزەکانی یەمەن. [محەمەد هوەیس / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامێکی سەر بەو هێزانەی بۆ سەرۆکی یەمەن عەبدڕەببە مەنسور هادی شەڕدەکەن چەکەکەی بەرزدەکاتەوە لە بەندەری دەریای سوور لە مۆخا لە 9 شوباتدا. هێزەکانی یەمەن، کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتییان دەکرێت، هێرشێکی گەورەیان لە 7 کانونی دووەمدا دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی کەناراوەکانی سەر گەرووی ستراتیژیی بابولمەندەب. [ساڵح عوبێدی / ئاژانسی فرانس پرێس]

ئەندامێکی سەر بەو هێزانەی بۆ سەرۆکی یەمەن عەبدڕەببە مەنسور هادی شەڕدەکەن چەکەکەی بەرزدەکاتەوە لە بەندەری دەریای سوور لە مۆخا لە 9 شوباتدا. هێزەکانی یەمەن، کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتییان دەکرێت، هێرشێکی گەورەیان لە 7 کانونی دووەمدا دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی کەناراوەکانی سەر گەرووی ستراتیژیی بابولمەندەب. [ساڵح عوبێدی / ئاژانسی فرانس پرێس]

نه‌ ئێران و نه‌ حوسییەکان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌ستبه‌جێیان نه‌بوو بۆ رووداوه‌كه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ژمارەیەك بڵاوکراوەی میدیایی باسیان لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کردووە کە لەلایەن حوسییەکانەوە بەکارهێنراوە و لەلایەن ئیمارات و هێزەکانی یەمەنەوە بەردراونەتەوە.

لە کانونی یەکەمدا، هێزەکانی یەمەن رێیانگرت لە کاروانێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕیی لە مەئریب، کە بۆ حوسییەکان دەچوو.

پشتگیریی ئێران بۆ حوسییەکان

شیکاروانی سیاسیی رەشاد شەرعەبی بە مەشاریقی وت: "ئێران ئه‌جێندای خۆی هەیە و هەوڵدەدات لە ناوچەکەدا جێبەجێی بکات بە سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە خۆیەوە."

وتی لەڕێی میلیشیاکانی سەربە ئێرانەوە، کە حیزبوڵای لوبنانی و چەندین میلیشیای عیراقی لەخۆدەگرێت کە پاڵپشتی داراییان دەکات و راهێنانیان پێدەکات، رژێمی ئێرانی هەوڵدەدات کۆنترۆڵی ناوچەکە و ئاوەکانی بکات و رێگە لەهەر هێزێك بگرێت کە ببێتە بەربەست بۆ پڕۆژەکەی.

شەرعەبی وتی، "پشتگیریی ئێران بۆ حوسییەکان دامودەزگاکانی [یەمەن] لاوازدەکات،" وتیشی کە "ئاشکرا دیارە" کە ئەو رژێمە چەك، راهێنان، پارە و پشتگیریی میدیاییان پێدەدات.

پێش ئەوەی حوسییەکان سەنعا بگرن و کودەتایەك بکەن لەدژی حکومەته‌ شه‌رعییه‌كه‌ی لە 21 ئەیلول 2014 دا، هێزەکانی یەمەن دەستیانگرت بەسەر چەندین کەشتییدا کە پڕبوون لە چەك و ئامرازی پەیوەندیگرتنی سەربازیی لە ئاوەکانی وڵاتەکەدا.

لەنێویاندا کەشتیی (جیهان)ی پڕچەك هەبوو، کە لە کانونی دووەمی 2013دا دەستیبەسەرداگیرا.

شەرعەبی وتی لەوکاتەوە هێزەکانی هاوپەیمانان بەدرێژایی کەنارە 2,500 کیلۆمەترییەکەی یەمەندا دەستیانگرتوەە بەسەر چەندین کاروانی چەکی دیکەدا کە بۆ حوسییەکان دەچوون.

وتی بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، زۆر چەك و موشەکیش دەستیانبەسەرداگیراوە کە لە 2015دا دروستکراون و ئەوانە نەبوون کە لەلایەن حوسییەکانەوە و لە جبەخانەی سوپای یەمەن تاڵانکرابوون.

وتی کارەکانی حوسییەکان بانگەشەی نیشتمانپەروەرییان بەدرۆدەخاتەوە و دەریدەخات کە شۆڕشێکی سەربەخۆ ئەنجامنادەن.

'پێشێلکردنی ئاشكرا'ی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

شەرعەبی وتی: "حوسییەکان ناتوانن پارەی موچەی کارمەندانی حکومەت بدەن. پارەی یەدەگی حکومەتیان بەتاڵانبرد و خراپ بەکاریانهێنا کە 5 ملیار دۆلار بوو و بەردەوام بڕی زۆری چەکی پێشکەوتووی کوالیتی بەرزیان پێدەگات."

وتی ئەمەش بەئاشکرا مانای ئەوەیە ئەو لایەنەی پاڵپشتییان دەکات، پێشێلی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ژمارە 2216 دەکات.

وتی: "ناکرێت یاخیبووی سەربەخۆ ببێتە ئامرازێك کە ئەجێندای ئێران جێبەجێبکات بە پاڵپشتیی ئێران، بەراستەوخۆ و لەڕێی میانگیرەکانیشەوە."

شیکاروانی سیاسیی یەمەنی و نوسەر عەبدولمەلیك یوسفی وتی چەندین راپۆرت دەریدەخەن کە ئێران و حیزبوڵا بەشدارن لە بەخشینی چەك بە حوسییەکان "کە پێشێلکارییەکی روونی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە" کە لەژێر بەشی حەوتەمی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بڵاوکراتەوە.

بە مەشاریقی وت، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەئاشکرا خەریکە ماندوودەبێت لە دەستێوەردانی ئێران"، بە ئاماژەکردن بەوەی رۆڵی ئێران و حیزبوڵا زیان لە ئاشتیی نێودەوڵەتی دەدەن و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە دەکەن.

وتی رەنگە بەم هۆیەوە ئێران سزای راستەوخۆ بدرێت.

وتی: "بە وردبوونەوە لە بڕیاری 2342ی ئەنجومەنی ئاسایش دەبینین تۆنێکی توند و سزای سەختی تێدایە بۆ هێزەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن. لەڕاستیدا، ماددەی 12 ی بڕیارەکە بەئاشکرا ئەگەری سزای توندتر دەکاتەوە بەهۆی پەیوەستنەبوون بە بڕیاری پێشووەوە."

وتی: "بڕیاری 2341 کە پێش بڕیارەکەی ئێستابوو، پەیوەست بوو بە هەڕەشەکردن لە ئاشتی نێودەوڵەتی و سزا کە دەدرێت بە سەر ئەوانەی هەڕەشەی لێدەکەن."

جەنگی بریکاریی لە خزمەتی ئێراندا

یوسف وتی لەبارەی حوسییەکانەوە، "هیچ شۆرشگێڕێکی سەربەخۆی نیشتیمانپەروەر چەك قبوڵ ناکات لە لایەنێکەوە کە بەکاریاندەهێنێت بۆ شەڕکردن دژی خەڵکی وڵاتەکەی و تواناکانی گەلەکەی".

توێژەری کاروباری سیاسیی عەدنان حومەیری بە مەشاریقی وت: "بزووتنەوەیەكی نیشتیمانیی سەربەخۆ کار لەسەر ئەجێندای دەرەکیی ناکات و پاڵپشتیی مەرجدار قبوڵناکات، بەتایبەت پاڵپشتیی سەربازیی و میدیایی."

وتی: "حوسییەکان جەنگێکی بەبریکاریی بۆ ئێران دەکەن بۆ خزمەتکردنی بەرژوەندییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا و کۆنترۆڵکردنی کەنداوی دەوڵەمەند بەنەوت."

وتی: "ئەو موشەك و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی حوسییەکان لە شەڕدا بەکاریانهێنا، هەندێکیان لە کەشتی جەنگیی هاوپەیمانانیان دا، خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکەن لە دروستکردنی نیگەرانیی و لاوازکردنی ئاسایشی سوڕانەوەی ئاوی لە گەرووی بابولمەندەب."

حومەیری وتی ئەو هێڵە ستراتیژییەی هاتوچۆی ئاوی بایەخێکی ستراتیژیی هەیە چونکە سێیەکی بەرهەمی نەوتی جیهان بەو رێیەدا دەڕوات.

بەڕێوەبەری سەنتەری ئەبعاد بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان عەبدولسەلام محەمەد کارەکانی حوسییەکانی چواند بە کاری گروپە چەکدارە توندڕەوەکانی ناو یەمەن.

ئەو بە مەشاریقی وت حوسییەکان میلیشیایەکن کە چەکیان بەدەستهێناوە بۆ کوشتن، روخاندنی حکومەت و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە و هێڵەکانی هاتوچۆی ئاویی نێودەوڵەتی.

محەمەد وتی ئێران و حیزبوڵا ئەو بڕیارەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان پێشێلکردووە کە ناردنی چەك بۆ حوسییەکان قەدەغەدەکات، کە بۆتە هۆی تەشەنەسەندنی کردەی توندوتیژیی، گەورەکردنی ئەو کارەساتە مرۆییەی هەیە و شەکەتکردنی دەوڵەت.

'شۆڕشی نیشتیمانی نیە'

توێژەری کاروباری سیاسیی یاسین تەمیمی بە مەشاریقی وت: "حوسییەکان بەهیچ جۆرێك نوێنەرایەتیی شۆڕشێکی نیشتیمانی سەربەخۆ ناکەن، لەبەرئەوەی هەر لەسەرەتاوە پڕۆژەکەیان پڕۆژەیەکی نیشتیمانی نیە."

وتی: "کاتێك حوسییەکان بەشدارییانکرد لە کودەتای 21 ئەیلولی 2014 دا، بە بێئاکام هەوڵی کۆپیکردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان دا و لەڕاستیدا ئێران رایگەیاند کە لەپشت ئەو هەنگاوەی حوسییەکانەوەیە."

تەمیمی وتیشی وەسفی ئێران بۆ حوسییەکان بەوەی "شۆڕشێکی ئیسلامی" ئەنجامدەدەن "سروشتی نانیشتیمانییبوونی ئەوەی حوسییەکان کردیان" پشتڕاستدەکاتەوە.

وتی بەشداریی ئێران و حیزبوڵا لە پێدانی پاڵپشتیی سەربازیی بۆ حوسییەکان لە پلاندانان و پاڵپشتییکردنی دارایی کودەتاکەدا یەکێكە لەو هۆکارانەی "وڵاتەکەی خستە شەڕێکی ناوخۆوە کە وڵاتەکەی بۆ پاشاگەردانیی لەبارکرد".

تەمیمی وتی: "حوسییەکان بوونە هۆی مردنی زیاتر لە 10,000 کەس، برینداربوونی دەیان هەزار و ئاوارەبوونی ملیۆنەها، شارەکان، خوێندنگە و مزگەوتەکانیان خستە بەر مەترسیی. ژیانیان شێواند و بەشدارییان کرد لە هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتدا."

وتی ژینگەکە لەباربوو بۆ گروپە توندڕەوەکانی وەك قاعیدە و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بۆ فراوانبوون لە یەمەندا.

تەمیمی وتی: "[میلیشیای] حیزبوڵای لوبنانی پسپۆڕی نارد بۆ یەمەن لەسەر حسابی یەمەن بۆ راهێنانی حوسییەکان و ئەم جۆرە بەڵگانەش چیتر بۆ هیچ کەسێك نهێنی نین."

وتی: "ئێمە تاوانی بە ئامانجکردنی تەواوی وڵاتێك دەبینین لەلایەن ئێران و هێزەکانی سەر بەوەوە لە ناوچەکەدا بە مەبەستی روخاندنی رژێمەکە و جێگرتنەوەی بە یەکێکی سەر بە ئێران و دەستڕاگەیشتن بە ئامانجی سیاسیی لەڕێی بەکارهێنانی هێزی سەربازییەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

سوێند بەخودا، لەسەر سك راتاندەکێشن، ئەی چەتە سعودییەکان! سڵاو لە خەڵکی ئازادی یەمەن و حوسییە قارەمانەکان.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌