له‌هه‌وڵیدا بۆ به‌رفراوانتركردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی و سه‌پاندنی باڵاده‌ستی، سوپای پاسدارانی ئێران لاوانی پاكستانی هانده‌دات بۆ شه‌ڕكردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له سوریا، شاره‌زایان به دیارونایان وت.
وتیان ئه‌م ستراتیژییه ئاشكارایه له لیوای زه‌ینه‌بیوندا ، كه ئه‌ندامانی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه راهێنانیان پێده‌كرێت و پڕچەك دەکرێن، پاشان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ سوریا بۆ شه‌ڕكردن له‌پاڵ گروپه هه‌واداره‌كانی سوپای پاسداران و رژێمی سوریادا.
خوێندكاری دكتۆرا له زانكۆی قاهیره، شیار توركۆ، كه لێكۆڵینه‌وه له داراییه‌كانی سوپای پاسداران ده‌كات، وتی لیوای زه‌ینه‌بیون بۆیه‌كه‌مجار له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا له دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری و له حه‌له‌بیش بینرا، ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014.
توركۆ به دیارونای وت به‌ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌وه راپۆرته‌كان ده‌رباره‌ی شه‌ڕكردنی لیواكه له سوریا له‌پاڵ رژێمی سوریا و میلیشا هه‌واداره‌كانیدا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبوونه‌وه.
وتی: "له ساڵی 2015 وه لاپه‌ڕه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پشتگیرانیان ده‌ستیانكرد بە بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی له سوریا. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه له ئێران نێژراون نه‌ك له پاكستان."
وتیشی: "لیوای زه‌ینه‌بیون گروپێكی پێكهاتووه له چه‌كدارانی شیعه‌ی پاكستانی كه زۆربه‌یان له ناوچه‌كانی خۆرئاوای پاكستانه‌وه دێن."
وتی ئه‌وانی تریش له ناوچه‌كانی پارێزگای پونجاب و هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای سیند و له ناوچه‌كانی باكوریشه‌وه دێن له‌نزیك سنوری چین.
توركۆ وتی هه‌ژاریی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا كێشاوه و سوپای پاسداران سودی له‌مه وه‌رگرتووه له هه‌وڵه‌كانی هاندانیاندا بۆشه‌ڕ، جگه له هه‌ڵگیرسانی ئاگری ناكۆكیی تایه‌فه‌گه‌رایانه و چاندنی هه‌ستی ترس له‌نێو شیعه‌كانی پاكستان‌دا.
وتیشی هێرشه‌كانی تالیبانی پاكستان و جه‌یشی ئیسلام ئه‌و ترسه‌ی زیاتركردووه و رێگای كردۆته‌وه بۆ سوپای پاسداران بۆ به‌رفراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر خێڵه‌كاندا به نواندنی رۆڵی پارێزه‌ریان.
هه‌روه‌ها وتی لیوای زه‌ینه‌بیون ته‌نها لیوای سه‌ربازی یان گروپی چه‌كدار نیه كه سوپای پاسداران پێكیهێناوه له پاكستان، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌مه‌یان ته‌نها به مه‌به‌ستی شه‌ڕكردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌تی بۆ شه‌ڕ له سوریا دامه‌زرابێت.
توركۆ وتی گروپه هه‌واداره‌كانی سوپای پاسداران بنكه‌ی راهێنانی سه‌ربازییان له پاكستان و زۆریشیان له ئێران هه‌یه و "دووریش نیه ئه‌ندامانی لیوای زه‌ینه‌بیون له‌و گروپانه‌وه هه‌ڵبژێردرابن بۆ شه‌ڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
لێكچوونه‌كان له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبنان
لیوای زه‌ینه‌بیون و گروپی تری پێكهێنراو له وڵاتانی تر له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه زۆر له حزبوڵای لوبنان ده‌چن، توێژه‌ر له ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه ناوچه‌یی و ستراتیژیه‌كان، فه‌تحی سه‌یید، وتی، كه شاره‌زای كاروباره‌كانی ئێرانه.
سه‌یید وتی: "هه‌مان تاكتیكی ئۆپه‌راسیۆنیان هه‌یه. ته‌نها جیاوزی په‌یوه‌ندیی هه‌یه به ره‌چاوكردنی جیاوازیه ئایدیۆلۆژی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ر وڵاتێكه‌وه."
وتیشی ته‌نها ئامانجی پێكهێنانی ئه‌م گروپه چه‌كدارانه "پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی [سوپای پاسداران]ه به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا كه لێوه‌ی دێن و تێوه‌گلان له شه‌ڕی بریكارییه‌وه [شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت] له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سوپای پاسدارن له ناوچه شلۆقه‌كانی وه‌ك سوریادا".
هه‌روه‌ها وتی: "ئێران ئه‌م به‌كرێگیراوانه به‌كارده‌هێنێت وه‌ك هۆیه‌ك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ سوپاكه‌ی خۆی بخاته شه‌ڕه‌وه، جگه له راهێنان و سه‌رپه‌رشتیكردنی راسته‌وخۆی ئۆپه‌راسیۆنه [سه‌ربازی]ه‌كان."
بۆ هاندانی پاكستانه‌یه‌كان بۆ شه‌ڕ له ریزه‌كانی ئه‌م لیوایه‌دا، ئێران مادده‌ی ژماره 980 ی یاسای هاوڵاتیبوونی هه‌مواركردووه بۆ به‌خشینی مافی هاوڵاتیبوون به‌وانه‌ی خزمه‌ت یان هاوكاریی به‌رچاو پێشكه‌شده‌كه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران‌دا.
سه‌یید وتی: "هه‌مواركردنێكی تریش 2016 كرا بۆ به‌خشینی مافی هاوڵاتیبوون به ژن و منداڵانی ئه‌و غه‌یره ئێرانیانه‌ی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركدا بۆ ئێران ده‌مرن."
وتیشی ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه "تایه‌فه‌گه‌ری بڵاوبكاته‌وه له‌و ناوچانه‌دا كه ده‌توانێت بچێته ناویانه‌وه و به‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌دا كه ده‌توانێت زه‌فه‌ریان پێببات".
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌مه‌ش توانای ئه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێت ده‌سه‌ڵاتی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا، دوای چوونه‌ناویان له‌كاتی قه‌یرانه تایه‌فه‌گه‌ریەكاندا و ئه‌و بواره‌ی پێده‌به‌خشێت ئه‌و گروپانه كۆنترۆڵبكات كه هه‌وادارینی هه‌ر ته‌نها به هۆكاری تایه‌فه‌گه‌ریانه."
سه‌یید وتی تێوه‌گلانی ئه‌م لیوا پاكستانیه له شه‌ڕی سوریاوه "كاراكته‌رێكی تایه‌فه‌گه‌ریانه‌ی زیاتری به‌خشیوه به ناكۆكیه‌كان و به‌وپێیه‌ش ژماره‌ی كوژراوانی زیاتركردووه و ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌شی درێژتركردووه."
گەمەکردن له‌سه‌ر هه‌ستونه‌سته ئایینیه‌كان
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای سوریای ئازاد، ساڵح عوفه‌یسی، كه له ناوچه گوندنشینه‌كانی حه‌له‌ب جێگیربووه، وتی له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی حه‌له‌بدا لە نیسانی 2016، گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن 12 كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه هاوشانی هێزه‌كانی رژێم شه‌ڕیانده‌كرد و ده‌ركه‌وت ئه‌ندامانی پاكستانیی لیوای زه‌ینه‌بیونن.
عوفه‌یسی به دیارونای وت جه‌نگاوه‌رانی ئۆپزسیۆن سه‌ره‌تا وایانزانی پاكستانین و له ریزه‌كانی حزبوڵای لوبناندا شه‌ڕده‌كه‌ن.
وتی: "ئه‌و نیشانه‌یه‌ی له‌سه‌ر باجه‌كانیان به جله سه‌ربازیه‌كانیانه‌وه بوو، له‌وه‌ی حزبوڵا ده‌چێت كه هه‌مان وێنه و باكگراوندی زه‌ردی هه‌یه و ته‌نها نوسینه‌كه‌ی سه‌ری جیوازبوو."
وتیشی له‌كاتی لێپرسینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت هاوڵاتیی پاكستانین و ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه له پاكستان راهێنانیان پێكراوه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕكردن له سوریا به‌رامبه‌ر مانگی 20,000 روپێی پاكستانی (190 دۆلار).
هه‌روه‌ها وتی دانیان نا به‌وه‌ی كه هاتوون بۆ سوریا "ته‌نها و ته‌نها بۆ پارێزگاریكردن له مه‌زاره [شیعی]ه‌كان" و باوه‌ڕیان وابوو كه گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا ده‌یانه‌وێت هه‌موو مه‌زارگه شیعیه‌كان بڕوخێنن و ئه‌ندامانی ئه‌م تایه‌فه‌یه بكوژن.
سڵاوتان لێبێت. ئایا ئێوه هێز بۆ لیوای زه‌ینه‌بییون كۆده‌كه‌نه‌وه؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
نەفرەتت لێبێت لەگەڵ ئه‌وانه‌ی به‌كارتده‌هێنن. سەرکەوتن و شانازی بۆ خوا و پێغەمبەر و خۆشویستانیه‌تی، به‌ویستی خوا.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت
ئه‌مه سه‌یره! ره‌نگه سه‌له‌فی بهێنن بۆ شه‌ڕ له سوریا، به‌ڵام نابێت ئه‌وانی تر شیعه بهێنن بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه3 كۆمێنت