یه‌كینه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی به‌شه رزگاركراوه‌كانی موسڵیان پێده‌سپێردرێت وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی ناوخۆیی و به‌رپرسانی ئه‌منیی عێراقیدا، به‌رپرسانی عێراقی به دیارونایان وت.
حكومه‌تی ناوخۆیی نه‌ینه‌وا دڵنیایی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه‌كان ده‌توانن پشتیوانیی هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن له پاراستنی ده‌سه‌ڵات و تێكشكاندنی شانه نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا.
جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، لیواروكن كه‌ریم شوه‌یلی، به دیارونای وت كه حكومه‌تی ناوخۆ ئێستا كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی جه‌نگاوه‌رانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری بۆ پشتگیریكردنی هێزه ئه‌منیه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
شوه‌یلی وتی رۆژی 20 شوبات پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌وفه‌ل حه‌مید، به‌ڕێوبه‌رێتیی كۆنفرانسێكی كرد بۆ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری له پارێزگاكه بۆ رێكخستنی كاره‌كانیان له قۆناغی داهاتوودا و ئاماده‌كردنیان بۆ پاراستنی خاك له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
وتی سه‌ركرده‌كان رێنمایی كراون كه "پابه‌ندی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان بن و رێز له باوه‌ڕه‌كانی خه‌ڵكی موسڵ بگرن به هه‌موو تایه‌فه و گروپه ئێتنیه‌كانیه‌وه" له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه نوێكانیاندا.
وتیشی جه‌نگاوه‌رانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری ئاماده‌ن بۆ به‌شداریكردن له هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا كه داوایان لێده‌كرێت پشتگیریی لێبكه‌ن له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
وتی ئه‌مه‌ش ده‌شێت بریتیبێت له راگرتنی باری ئاسایش له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا و رێگرتن له دزه‌كردنی داعش یان به‌شدارییه‌كی چالاكانه له شه‌ڕه به‌رده‌وامه‌كاندا دژی داعش.
وته‌بێژی پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا، زوهه‌یر جبوری، به دیارونای وت پاسه‌وانه‌كان، كه به‌شێكن له حه‌شدی عه‌شایه‌ری، ته‌واو پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ن كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه ده‌رده‌كرێن.
وتی پاسه‌وانه‌كان له‌مه‌وبه‌ر به‌شدارییانكردووه له شه‌ڕه‌كانی رزگاركردنی خۆرهه‌ڵاتی موسڵدا، به‌ڵام به‌شداری ناكه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی به‌شی خۆرئاوادا.
جبوری وتی بڕیاری سه‌ربازیی به‌جێ ده‌بێته‌هۆی رزگاركردنی خێرای خۆرئاوای موسڵ و وتیشی حه‌شدی عه‌شایه‌ری ئاماده‌یه به‌ره‌و هه‌ر لایه‌ك بجوڵێت كه سه‌ركردایه‌تیی عێراق بڕیای له‌سه‌ر بدات.
ناسینی قوڵی ناوچه‌كه
وته‌بێژی خێڵه‌كانی نه‌ینه‌وا، موزاحیم حوه‌ییت، وتی ئه‌ندامانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری شار و ناوچه‌كانی خۆیان له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌ناسن.
حوه‌ییت به دیارونای وت كه جگه له‌وه توانای ئه‌وه‌شیان هه‌یه پشتگیری له سوپای عێراق بكه‌ن له پاراستنی ئاسایشی ناوچه و گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كاندا.
وتی دانیشتوانی موسڵ هه‌ست به دڵنیایی و سه‌لامه‌تی ده‌كه‌ن كاتێك ده‌بینن ئه‌ندامانی خێڵه‌كانی ناوچه‌كه ده‌ستیان هه‌یه له پاراستنی ئاسایشی شاره‌كه‌یاندا.
حوه‌ییت ئاره‌زوی خۆی ده‌ربڕی بۆ بینینی هێزه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری به‌شداریبكه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی خۆرئاوای موسڵدا و جه‌ختیكرد له‌سه‌ر خواست و ویستیان بۆ راوه‌ستان له به‌ره‌ی شه‌ڕدا دژی داعش.
وتی هێزه عه‌شایه‌ریه‌كان "به زۆر گوند و شارۆچكه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵدا بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له ناوه‌ندی موسڵەوە دورن" جگه له چه‌ند گروپێكی كه‌م كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی شوه‌یلیدا ده‌جوڵێن.
وتیشی پاراستنی ئاسایش له به‌شه رزگاركراوه‌كانی موسڵدا و پته‌وكردنی ده‌ستكه‌وته سه‌ربازیه‌كان ته‌حه‌دایه‌كه پێویستی به هێزانێك هه‌یه پشتیوانی له هێزی پۆلیسی ناوخۆیی بکەن.