ڤیدیۆیه‌كی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) -- كه دوو برای لاوی یه‌زیدی پیشانده‌دات كه گروپه‌كه له شه‌نگال رفاندبوونی، هێرشێكی خۆكوژی دژی هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجامده‌ده‌ن -- سەدمە و توڕه‌یی به‌دوادادێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه رۆژی 14 شوبات خرایه‌سه‌ر ئینته‌رنێت دوو كوڕ پیشانده‌دات خه‌ڵكی گوندی ته‌ل قه‌سه‌ب له شه‌نگال كه گومانده‌كرێت ته‌مه‌نیان 11 و 12 بێت، خۆیان ده‌ناسێنن وه‌ك ئه‌مجه‌د "ئه‌بو یوسف سنجاری" و ئه‌سعه‌د "ئه‌بو خه‌تاب".
داعش مانگی ئابی 2014 هێرشیكرده‌سه‌ر ناوچه یه‌زیدیه‌كان ، له باكوری خۆرئاوای موسڵ و پیاوانی كۆمه‌ڵكوژ كرد و هه‌زاران ژن و منداڵی رفاند و هه‌زارانیش به‌ناچاری له ماڵه‌كانیان هه‌ڵهاتن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جاره داعش رایبگه‌یه‌نێت منداڵانی یه‌زیدیی به‌كارهێناوه تا هێرشی خۆكوژیی بۆ ئه‌نجامبده‌ن.
له ڤیدیۆكه‌دا كوڕه‌كان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندییان كردووه به كه‌مپێكی داعشه‌وه له سوریا و "وانه‌ی ئایینی"یان وه‌رگرتووه پێشئه‌وه‌ی ناویان تۆماربكرێت له لیستی خۆكوژاندا.
دوای چه‌ند گرته‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه، ڤیدیۆكه دوو براكه پیشانده‌دات ده‌چنه دوو ئۆتۆمبیلی جیاوازی بۆمبڕێژكراوه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و ساتانه‌ش پیشانده‌دات كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
'ئاماژه‌یه‌كی ترسناك'
به‌چه‌كداركردن و شتنه‌وه‌ی مێشكی دوو كوڕه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه "ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه" كه ده‌بێت هه‌مووان هانبدات "هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بنێن بۆ رێگرتن له‌وه‌ی شتی خراپتریش روونەدات"، په‌رله‌مه‌نتاری عێراقی بۆ پارێزگای نه‌ینه‌وا، حاجی كه‌ندور شێخ، وتی.
شێخ ، كه خۆی یه‌زیدیه، به دیارونای وت: "ئه‌و ئاماده‌ییه بۆ مردن كه پیشاندراوه [...] له‌لایه‌ن دوو براكه‌وه پێش ئه‌نجامدانی هێرشه خۆكوژییه‌كه، ئه‌و مێشكشتنه‌وه سه‌خته پیشانده‌دات كه پێیدا تێپه‌ڕیون و ئه‌وه‌ش كه چه‌نده كاری تێكردوون."
وتی: "دوو براكه منداڵی یه‌زیدین كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندران كاتێك دایان به‌سه‌ر شه‌نگالدا و پێده‌چێت خرابێتنه‌ژێر مێشکشتنەوە و راهێنانی سه‌ختی جه‌سته‌ییه‌وه بۆ شه‌ڕ و هێرشی خۆكوژی."
وتیشی: "ئێمه به‌رده‌وام هۆشداریمان داوه ده‌رباره‌ی ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه رفێندراوانه‌ی ژماره‌یان به سه‌دان ده‌خه‌مڵێنرێت، ببنه بۆمبی ته‌وقیتكراو. ده‌ترسین زۆری تریشیان به‌كاربهێنرێن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه تێرۆریستیانه."
شێخ داوای له حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد تا ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌كاربن بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی ئه‌و منداڵانه له چنگی داعش.
وتی سه‌ره‌تا گومانی ئه‌وه ده‌كرا ژنان و منداڵانی رفێندراوی یه‌زیدی له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ بن.
وتیشی به‌گوێره‌ی زانیاریبه‌خشانی ناوخۆ، داعش زۆریانی گواستۆته‌وه بۆ به‌شی خۆرئاوای شاره‌كه چه‌ند رۆژێك دوایئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكیان دەستپێکرد بۆ رزگاركردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا.
هه‌روه‌ها وتی داعش ده‌یه‌وێت بارمته‌كانی بگوێزێته‌وه بۆ ناوچه سنوریه‌كانی به‌عاج و له‌وێشه‌وه بۆ شاری ره‌ققه له سوریا.
شێخ بانگه‌شه‌ی كرد: "ده‌بێت هێزه‌كان چاودێریی هه‌موو رێگا خۆڵه‌كان بكه‌ن بۆ رێگرتن له‌وه‌ی به‌قاچاخ بیانبه‌نه ده‌ره‌وه."
پێویستیی ده‌ستبه‌جێ به رزگاركردنی یه‌زیدیه رفێندراوه‌كان
رۆژنامه‌وان و چالاكوانی یه‌زیدی، خدر دوملی، توڕه‌یی و هه‌ڵچوونی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر داعش له به‌كارهێنانی دوو براكه وه‌ك خۆكوژ.
دوملی به دیارونای وت: "چاوه‌ڕێمده‌كرد ئه‌مه رۆژێك رووبدات. درەنگ و زوو کەوتبوو."
وتی: "به‌گوێره‌ی زانیاریه فه‌رمیه تۆماركراوه‌كان، داعش 6,314 ژن و منداڵی یه‌زیدیی رفاند، له‌وانه تائێستا 1,510 كچ و كوڕی منداڵ و 2,040 ژن رزگاركراون."
وتی: "به‌ڵام هه‌رچی ئه‌وانه‌ی تره، هێشتا له چنگی داعشدان و زانیاریه‌كانمان ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن كه تێرۆریسته‌كان له‌نێوان 600 بۆ 700 منداڵی ته‌مه‌ن 5 بۆ 17 یان كردۆته چه‌كدار."
دوملی وتی دوای رفاندنی منداڵه‌كان، گروپه‌كه "خستنیه بنكه‌ی راهێنانی تایبه‌تییه‌وه له موسڵ و سوریا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵانی تر له نه‌ته‌وه و میلله‌تی [تر] ی جۆراوجۆر و فێری ئایدیۆلۆژیا توندڕه‌وه‌كه‌ی كردن و ناچاریكردن مل بۆ فه‌رمانه‌كانی كه‌چبكه‌ن و خستنیه ژێر راهێنانی جه‌سته‌یی سه‌خته‌وه".
وتیشی چونكه داعش به‌رده‌وام ئه‌و شوێنانه ده‌گۆڕێت كه منداڵ و ژنه رفێندراوه‌كانی لێ گلده‌داته‌وه، تائێستا رزگاركردنیان زه‌حمه‌ت بووه.
هه‌روه‌ها وتی: "پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كان له موسڵ زانیاریی پشتڕاستكراوه‌مان هه‌بوو كه چه‌كداره‌كان زیاتر له 200 ژن و منداڵیان له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ گلدابووه‌وه. به‌ڵام دوای رزگاركردنی ته‌واوه‌تیی گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و به‌شه، ته‌نها 11 ژنی رفێندراوی یه‌زیدی دۆزرانه‌وه."
دوملی داوای له هێزه رزگاركه‌ره‌كان كرد "هه‌وڵه‌كانیان چڕتربكه‌نه‌وه بۆ رێگرتن له به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن تێرۆریسته‌كانه‌وه ".
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباره‌كانی یه‌زیدیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، خه‌یری بوزانی، وتی توشی سەدمە بوو كاتێك ڤیدیۆكه‌ی بینی و له‌وه ده‌ترسێت منداڵانی تری یه‌زیدیش به‌كاربهێنرێن بۆ ئه‌نجامدانی هێرش.
بوزانی به دیارونای وت ره‌نگه داعش سه‌ركه‌وتووبێت له شتنه‌وه‌ی مێشكی هه‌ندێك له‌و منداڵانه، له‌كاتێكدا ده‌شێت گروپه‌كه ئه‌وانه‌ی تر ناچاربكات "ببنه شه‌ڕكه‌ر و خۆكوژ".
وتی: "ئه‌مه‌یه كه من به‌ڕاستی لێی ده‌ترسم."
بوزانی هیوای خۆی ده‌ربڕی كه پاشه‌كشێی داعش و كه‌مبوونه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیدا له موسڵ كاره‌كه ئاسانتر بكات بۆ هێزه ئه‌منیه‌كان تا منداڵه‌كان بدۆزنه‌وه و رزگاریانبكه‌ن.
وتی: "هیوادارم هه‌لێك هه‌بێت بۆ رزگاركردنیان."