هه‌واڵه‌كانی عێراق
میدیا

ماشێنی میدیایی داعش خەریکە دەوەستێت: چاودێران

عەلاء حسێن لە بەغدا

هێزەکانی ئاسایشی عێراق لێرەدا لە گوندی بوسەیف دەبینرێن لە باشوری موسڵ لەمیانەی هێرشێکدا بۆ گرتنەوەی بەشی خۆرئاوای شارەکە لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" لە 21 شوباتی 2017. هێزەکانی عێراق لەم دواییانەدا توانییان دەستبگرن بەسەر چەند شوێنێکدا کە گروپەکە بەکاریدەهێنا بۆ پەخشکردنی پڕوپاگەندە و چاپکردنی گۆڤارەکانی و کاری تر. [ئە‌‌حمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی ئاسایشی عێراق لێرەدا لە گوندی بوسەیف دەبینرێن لە باشوری موسڵ لەمیانەی هێرشێکدا بۆ گرتنەوەی بەشی خۆرئاوای شارەکە لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" لە 21 شوباتی 2017. هێزەکانی عێراق لەم دواییانەدا توانییان دەستبگرن بەسەر چەند شوێنێکدا کە گروپەکە بەکاریدەهێنا بۆ پەخشکردنی پڕوپاگەندە و چاپکردنی گۆڤارەکانی و کاری تر. [ئە‌‌حمەد روبەیعی / ئاژانسی فرانس پرێس]

لەم چەند مانگەی دواییدا چالاکی میدیایی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، ئەو بەرپرسە ئەمنیانەی چاودێریی گروپەکە دەکەن بە دیارونا دەڵێن.

کەمبوونەوە هەیە لە ژمارەی ئەو ڤیدیۆیانەی گروپەکە کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاویاندەکاتەوە کە سەرکەوتنەکانی گروپەکە گەورە دەکەن یان هەوڵدەدەن ترس بخەنە دڵی خەڵکەوە بە نیشاندانی بڕینەوەی ئەندامانی لەش، سەربڕین و تاوانی دیکە.

وتیان داخستنەکان زۆر حسابی ئینتەرنێتی پشتیوانانی داعشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بێدەنگ کردووە و هێزەکانی عێراقیش بڵاوکراوە میدیاییەکانی گروپەکە، هەواڵگر و ئامێری تۆمارکردن [ی دەنگ وێنە]یان کردووەتە ئامانج.

راوێژکاری ئەمنی فازل ئەبو رەغیف بە دیارونای وت کەمبوونەوەی ئامادەیی میدیایی داعش و لاوازبوونی توانای بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی نوێ، زیاتر پەیوەندی دەزگای هەواڵگریی عێراقەوە هەیە.

وتی دەزگا هەواڵگرییەکان دەستیان بەسەر چەندین بڵاوکراوەی داعشدا گرتووە.

وتی: "یەکەی هەواڵگریی عێراقی سوقور توانی باڵی میدیایی گروپەکە، فورقان میدیا، هەڵبوەشێنێتەوە، لەکاتێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی توانی دەست بەسەر بەیان،دا بگرێت، کە رۆژنامەیەکە لە نەینەوا و لەلایەن گروپەکەوە بڵاودەکرایەوە."

هاوکات، وتی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان چەندین ناوەندی میدیایی داعشیان کردۆتە ئامانج لە عێراق کە گروپەکە زۆر پشتی پێبەستبوون بۆ پەخشکردنی چالاکییەکانی.

وتیشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق توانیویانە چەندین بەرپرسی میدیایی بەناوبانگی داعش بکوژن، لەنێویاندا وێنەگرێکی رۆژنامەوانی بەلجیکی، کە لە 24 ئابدا کوژرا لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شاری قائیم لە پارێزگای ئەنبار.

لە 13 تشرینی دووەمدا، [دەزگای] دادوەریی عێراق ئاشکرایکرد کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی ئەعماقی داعش کە بە ئەبو ساڵح ناسرابوو دەستگیرکرا.

ئەو دانی بەوەدا نا کە گروپەکە ناچاربووە موچەی پیشەوەرە رۆژنامەوانییەکانی کەمبکاتەوە، بە دەرخستنی ئەوەی مووچەکەی خۆی بۆ زیاتر لە نیوە کەمبۆتەوە، لە 400 دۆلاری مانگانەوە بۆ تەنیا 170 دۆلار.

داعش لەنێو ئاگردا

رائید حەسەن فالح لە دەزگای هەواڵگری عێراقی وتی بەگوێرەی هەواڵگریی ورد، هێزەکانی عێراق توانیویانە دەست بەسەر چەندین شوێنی داعشدا بگرن کە بۆ بڵاوکردنەوەی پروپاگەندەکانی بەکاردەهێنران و گۆڤار و بابەتەکانی دیکەیان تێدا بڵاودەکردەوە.

لە شوێنێکدا نزیك زانکۆی موسڵ ، پاسپۆرتی بیانیی، دیڤیدی کە ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکانی گروپەکە و هوتافکێشانیانی تێدابوو، لەگەڵ بابەتی بەبازاڕکردن بە چەندین زمان و چەندین کۆپی لە نامیلکەی هەواڵی نەبەئی داعش لەلایەن ئەوانەوە دۆزرانەوە.

لە کانونی یەکەمدا، پۆلیسی فیدراڵیی عێراق رایگەیاند کە ناوەندی سەرەکیی میدیایی داعشیان دۆزیوەتەوە لە دۆر میشراق نزیك حەمام عەلیل لە باشوری موسڵ.

بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵی فەریق رائید شاکر جەودەت وتی لە ناوەندەکەدا، پۆلیس "ئامێری وێنەگرتن، ڤیدیۆ و چەندین بەڵگەنامەی گرنگی دۆزییەوە". وتیشی ئامێری تۆمارکردن، کۆمپیوتەر و چەندین جۆری کامێرا لەنێو شمەکە دەستبەسەرگیراوەکاندا بوون.

سەعد ئیبراهی بەرپرسی بەشی پەخش و تەلەفزیۆنی زانکۆی زی قار وتی کۆدەنگیی نێودەوڵەتیی دەربارەی بنەبڕکردنی داعش کاریگەریی هەبووە بۆ سەر لاوازبوونی میدیایی گروپەکە.

ئەمە "کاریگەریی هەبووە لەڕووی فشارخستنە سەر ماشێنی میدیایی گروپەکە لەکاتێکدا دەرفەتی بەخشیوە بە مۆدێلێکی میدیایی کە جۆرێك کاردەکات دژە-ئاراستەی ئەو گروپە تیرۆرستییەیە".

وتی ئەمەش بووەتە هۆی لاوازبوونێكی بەرچاو لەو پاڵپشتییەی گروپەکە بەدەستی دەگەیشت لەو ناوچانەی کە تیایدابوون و لەو پاڵپشتییەی بەدەستی دەگەیشتن لە خەڵكی کاریگەر، گروپ و کیانەکانی دیکەوە.

وتی: "داعش لەئێستادا لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە دوای شکستی سەربازیی و جڵەوی سەرچاوە داراییەکانی لەدەستدەدات لەگەڵ وەستانێکی گورچکبڕی ماشێنە میدیاییە گەڕۆکەکەی."

وتیشی گروپەکە روبەڕوی قەیران بۆتەوە، لەنێو زیادبوونی رەتکردنەوەی ئایدۆلۆژیاکەی و رەتکردنەوەی جەماوەریی گوتارەکەی لە ئەنجامی بابەتە توندوتیژە میدیاییەکانیەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500