سه‌دان خێزانی ئاواره‌بوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له خۆرئاوای ئه‌نبار، پاش ئەوەی له ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ پاككرانەوە و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ستیانپێكردەوە.
"شه‌ڕی ده‌رپه‌ڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) له ناوچه‌كانی خۆرئاوا به‌رده‌وامه ،" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌حمه‌د حه‌مید عه‌لوانی، وتی.
عه‌لوانی وتی ته‌نها سێ قه‌زا -- قائیم و راوه و عه‌ننه -- له‌ژێرده‌ستی گروپه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
خێزانه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه هیت، دورگه‌ی هیت، به‌غدادی و روتبه، كه ئه‌مینكراون و زۆربه‌ی كار و پڕۆژە و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ستیانپێكردۆته‌وه.
عه‌لوانی وتی حكومه‌ت و لیژنه ئه‌منیه‌كان كارئاسانییان كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه‌كان دوای به‌دواداچوونی شوناسی پیاوه‌كانیان.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی پێشوودا ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان ده‌ستیانكردۆته‌وه به دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك ئاو و ئاوه‌ڕۆ و لابردنی پاشماوه‌كانی شه‌ڕ.
عه‌لوانی وتی: "چالاكی تری له‌و بابه‌ته بریتین له خستنه‌گه‌ڕی موه‌لیده‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، كردنه‌وه‌ی رێگا سه‌ره‌كی و لاوه‌كیه‌كان، لابردنی خۆڵوخاشاك و هه‌ر نیشانه‌یه‌كی داعش وه‌ك نوسینی سه‌ردیواره‌كان و دروشمه تێرۆریستیه‌كان، بۆیه‌كردنه‌وه‌ی شۆسته‌كان و لابردنی ئه‌و لافیتانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڵواسراون."
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، حه‌مید دوله‌یمی، به دیارونای وت ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه خۆرئاوای ئه‌نبار به‌پێی ناوچه‌كان ده‌گۆڕێت.
وتی له دورگه‌ی هیت 450 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و 140 خێزانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدادی، 400 خێزان بۆ هیت، 183 خێزان بۆ روتبه، 397 بۆ دورگه‌ی به‌غدادی و 77 خێزانیش بۆ جوبه.
خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
دوله‌یمی وتی ژیان له شارۆچكه‌كانی فوراتی سه‌روو ورده‌وورده گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باری ئاسایی.
وتیشی حكومه‌تی ناوخۆیی زیاتر له 33 ئۆتۆمبیلی خۆڵڕشتنی دابینكردووه و به‌سه‌ر ناوچه رزگاركراوه‌كانی خۆرئاوای ئه‌نباردا دابه‌شیكردوون و زیاتر له 20 ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری پزیشكیشی له ناوچه‌كان كردۆته‌وه.
وتی له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا لیژنه گه‌ڕۆكه‌كان خزمه‌تگوزاریی پزیشكی پێشكه‌شده‌كه‌ن به نه‌خۆشه‌كان له ماڵه‌كانی خۆیاندا له ناوچه رزگاركراوه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌م ناوچانه به‌چڕی زیانیان پێگه‌یشتووه له ده‌ره‌نجامی سێ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داعشدا كه كاریگه‌ریی هه‌بووه بۆسه‌ر "هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ك و قوتابخانه‌یه‌ك و شوێنه گرنگه‌كان".
وتی هه‌روه‌ها پرد و مزگه‌وت و وێستگه‌كانی وزه‌ش زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای هیت، محه‌مه‌د موهه‌نه‌د هیتی، وتی زۆربه‌ی دانیشتوانه ئاواره‌بووه‌كه‌ی قه‌زای هیت گه‌ڕاونه‌ته‌وه و زۆربه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانیش كه‌وتونه‌ته‌وه‌گه‌ڕ، له‌ناویاندا قوتابخانه‌كان.
هیتی وتی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانی تر كه ئێستا له كاردان بریتین له وێستگه‌ی ئاو، خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئاوه‌ڕۆ، بنكه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و رێكخستنی هاتوچۆ.
وتیشی: "هیت پێویستی به پشتگیریی بنچینه‌یی حكومی هه‌یه له‌شێوه‌ی قه‌ره‌بووی داراییدا بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ی ماڵه‌كانیان روخاوه و هه‌روه‌ها چاككردنه‌وه‌ی پره‌ده داڕوخاوه‌كانی سه‌ر فورات."
هه‌روه‌ها وتی ئه‌مه كارئاسانی ده‌كات بۆ جموجۆڵی نێوان ناوچه رزگاركراوه‌كان له هیت و ناوچه‌كانی تری خۆرئاوای ئه‌نبار.
دانیشتوان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ئه‌و دانیشتوانه‌ی توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان ورده‌وورده ژیانیان بونیادده‌نێنه‌وه.
دانیشتویه‌كی روتبه، ئه‌حمه‌د شه‌هوان غه‌ریری، 38 ساڵ، به دیارونای وت: "گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵ و ناوچه‌كانمان وه‌ك خه‌ونێك وابوو بێته‌دی."
وتی: "زۆر شادمانبووین به گه‌ڕانه‌وه‌ما بۆ ماڵه ئه‌مینكراوه‌كانمان و به كه‌سوكار و دراوسێكانمان بگه‌ینه‌وه دوای سێ ساڵ له ئاواره‌یی."
وتیشی دانیشتوانی روتبه به‌وه‌ش دڵخۆش بوون كه سوپا و پۆلیس و جه‌نگاوه‌ره خێڵه‌كیه‌كان ببینن كه "پێشوازییان لێكردین و خواردن و ئاویان پێداین كاتێك گه‌ڕاینه‌وه ناوچه‌كانمان".
هه‌روه‌ها وتی خه‌ڵكی ئه‌نبار رێگا به داعش ناده‌ن بگه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌م گروپه "ناوچه‌كه‌مانی وێرانكردووه و کارەکتەرە گرنگەکانی شێواندووه".
به‌ڵام ژیانی گه‌ڕاوه‌كان زه‌حمه‌ته چونكه زۆر له خانوه‌كانی دانیشتوان له‌لایه‌ن داعشه‌وه وێرانكرابوون و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی ناوچه‌كه پێویستیان به بوژاندنه‌وه هه‌یه و كار و سه‌رچاوه‌ی ده‌ستكه‌وتێكی جێگیر به‌زه‌حمه‌ت په‌یداده‌بێت.
غه‌ریری وتی: "پێویستمان به قه‌ره‌بووی زیاتر هه‌یه له حكومه‌تی عێراقه‌وه و هه‌روه‌ها گرنگیپێدانیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌نباره‌وه."
دانیشتوی دورگه‌ی به‌غدادی، وەفاء حه‌مود شیمه‌ری، 30 ساڵ، وتی: "ئاواره‌یی بۆ زیاتر له سێ ساڵ هه‌موو سه‌رچاوه داراییه‌كانمانی بنه‌بڕكرد و ئیفلاسی پێكردین."
وتیشی: "له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كانمان نه‌مانده‌توانی هیج شتێكی سەرەکی بكڕین و پێویستمان به كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی تۆڕی نیشتمانی [كاره‌با] و په‌مپكردنی ئاوی زیاتر هه‌یه."
هه‌روه‌ها وتی: "شادمانین به رزگاركردنی ناوچه‌كه‌مان. به‌ڵام دڵخۆشی و ئاسایش و سه‌قامگیری پێویستی به شتی تریش هه‌یه، وه‌ك دابینكردنی هه‌لی كار بۆ لاوانی بێكار و له‌پاڵیشیدا كردنه‌وه‌ی رێگای تر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی رزگاركراودا."