هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

خەڵکی دێرەزور لەنێو ئاگری شەڕدا گیریانخواردووە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

زۆر لەدانیشتوی دێرەزور لە شارەکە هەڵاتوون بەرەو کەمپی ئەلهەول لە پارێزگای حەسەکەی باکوری خۆرهەڵات. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

زۆر لەدانیشتوی دێرەزور لە شارەکە هەڵاتوون بەرەو کەمپی ئەلهەول لە پارێزگای حەسەکەی باکوری خۆرهەڵات. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

ژیان بۆ دانیشتوانی بەشی خۆرهەڵاتی شاری دێرەزور تادێت قورستر دەبێت، چونکە چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) خۆیان لە گەڕەکەکاندا پەنادەدەن و رژێمی سوریاش هێرشە ئاسمانییەکانی زیاتردەکات.

بەهۆی دابەشبوونی شارەکە لەنێوان لایەنە شەڕکەرەکاندا، زۆر لە خەڵکی [شارەکە] بڕیاریانداوە هەڵبێن بۆ ناوچەی سەلامەتتر لە دەوروبەری پارێزگای حەسەکە، بەتایبەت کەمپی هەول نزیك نزیك گوندی رەجم سەلیبی.

شایەتحاڵان و دانیشتوانان بە دیارونایان وت لە هەڵاتنیاندا دەکرێت روبەڕوی تۆپباران، گوللـەی نیشانگر و ئەو مینانە ببنەوە کە لەلایەن داعشەوە چێندراون و لەلایەن قاچاخچیەکانەوە هەوڵی فریودانیان دەدرێت کە سەدان دۆلار دەسێنن بەرامبەر بە گواستنەوەیان بۆ ناوچەی سەلامەتتر.

بەقاچاخ بردران

مامۆستای ناوەندیی دانیشتووی دێرەزور مستەفا عانی وتی توانی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەڵبێ بەرەو حەسەکە چونکە کارتی ناسنامەکەی حەسەکەی وەك شوێنی لەدایکبوونی تۆمارکردووە.

وتی گەشتەکە نزیکەی هەفتەیەکی ویست لە کاروانێکی قاچاخدا و "بەڕێیەکی زۆر مەترسیداردا"، وتیشی کە بەدرێژایی رێگەکە گروپەکە خۆیان لە ژمارەیەك خاڵی چاودێریی داعش شاردەوە.

وتی، "پێویست بوو قاچاخچی بەکاربهێنرێت بۆ خۆلادان لە ئاشکرابوون، گوللـەی نیشانگر و ئەو کێڵگە مینانەی داعش بۆ خستنە تەڵەی هەڵاتووەکان دایناون،" وتیشی لەگەڵ خێزان و دوو کوڕەکەیدا 1,500 دۆلاریان لێسەندوون تا بیانگەیەننە شوێنێکی سەلامەت.

عانی وتی کاری قاچاخچیەکان بە جێهێشتنی ناوچە مەترسیدارەکان کۆتایی دێت، دوای ئەوەش هەڵاتووەکان بەردەوامدەبن لە رۆیشتن بەرەو هێزە کوردییەکان لە حەسەکە.

دوای گەیشتنیان بەوان، هەڵاتووەکە دەکرێتە کەمپێکەوە لە گوندی رەجم سەلیبی بۆ لێکۆڵینەوەی ئەمنی کە پشکنینی ناسنامە و پاسپۆرت لەخۆدەگرێت.

خەڵکی حەسەکە رێیانپێدەدرێت بۆ لای خزمەکانیان بچن لە شارەکەدا، لەکاتێکدا ئەوانیدی دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی هەول، مەگەر کەسێك پاڵپشتییان بکات، کە لەو دۆخەدا رێیان پێدەدرێت پەنا بۆ حەسەکە یان گوندێکی نزیك ببەن.

دۆخی خراپ لە دێرەزور

عانی وتی: "ئەوەی زۆری بۆهێنام کە شاری دێرەزور جێبهێڵم دۆخی خراپی ئاسایش بوو."

وتیشی: "گروپەکە زیاتر لە دوو ساڵە زۆر بەشی شارەکەی کۆنترۆڵکردووە، لەو ماوەیەشدا لەزۆر شێوازی هەراسانکردنی خەڵکەوە گلاوە کە ژیانیانی کردووە بە دۆزەخ و بەمدواییانە دۆخەکە خراپتریش بووە."

عانی وتی سەرەڕای ئەو کێشانەی لەلایەن داعشەوە تووشیان دەبێت، خەڵکی دێرەزور لەژێر تۆپبارانی توندی رژێمیشدان کە ئاراستەی ئەو گەڕەکانە دەکرێت لەلایەن گروپەکەوە کۆنترۆڵکراون.

وتی دۆخی نێو شارەکە "سەختە، لەبەرئەوەی بەشێکی لەلایەن داعشەوە داگیرکراوە و بەشەکەی دیکەی لەژێردەستی رژێمدایە، کە بۆتە هۆی دۆخێکی زۆر خراپ کە توانای هەڵاتن لێی نیە".

وتیشی داعش دەستیگرتووە بەسەر هەموو ئەو ماڵانەی خەڵکی شارەکە دەستبەرداریان بوون تا هەڵبێن بەرەو شوێنی سەلامەتتر و وەك سەنگەرێك بۆ چەکدارانی بەکاریاندەهێنێت.

وتی: "دۆخی ئەو کەسانەی لە بەشی خۆرهەڵاتی شارەکە لەژێردەستی ر سەختە، چونکە بێکارییداعشدا ماونەتەوە زۆ و هەژاریی بەربڵاوە و هەموو رێکخراوە مرۆییەکان ئۆپەراسیۆنەکانیان وەستاندووە بەهۆی دۆخی ئەمنی و ئەو رێوشوێنانەی داعش لەدژیان گرتیەبەر."

ئاوارەکان

بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی کەمپی هەول یەریڤان حسێن بە دیارونای وت: "لە ئێستادا ژمارەی ئاوارەکان لە کەمپی هەول زیاتر لە 17,000 کەسە لە سوریا و عێراقەوە."

وتی ژمارەی ئەو ئاوارە سورییانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتوون بەرزبۆتەوە بۆ نزیکەی 1,000 کەس، یان زیاتر لە 260 خێزان، کە زۆرینەیان لە شاری دێرەزورەوە هەڵاتوون، لەکاتێکدا ئەوانیدی لە رەققەوە هاتوون.

کەمپەکە لەلایەن ئیدارەی خۆسەریی لە باکوری سوریاوە سەرپەرشتی دەکرێت، بە هاریکاریی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان و ژمارەیەك رێکخراوی مرۆیی نێودەوڵەتی.

یەریڤان وتی: "دەکرێت دۆخی کەمپەکە بە 'باش' لەقەڵەمبدرێت سەرەڕای ژمارەی زۆری ئاوارەکان، کە ژەمی خواردن و چاودێری تەندروستی سەرەتاییان بۆ دابیندەکرێت، لەکاتێکدا حاڵەتە هەستیارەکان دەگوازرێنەوە بۆ شاری حەسەکە بۆ چارەسەر."

یەریڤان وتی رێوشوێنی ئەمنی توند دەگیرێتەبەر بۆ کۆنترۆڵکردنی هاتن و چوونی ئاوارەکان لە کەمپەکە "بەتایبەت بۆ پاراستنیان و رێگرتن لەوەی داعش دۆخی ئاوارەکان بقۆزێتەوە بۆ دزەکردنە ناوچەکانی دیکەوە".

وتی لەبەرئەوەی ئاوارەی زیاتر لە ناوچەی شەڕی وەك موسڵ و دێرەزورەوە دێن، ئامادەکاریی کراوە بۆ لەخۆگرتنیان چەندێك لە توانادا بێت.

'مەرگ لە شارەکەدا خۆی مەڵاسداوە'

محەمەد فەوازی خەڵکی دێرەزور و دانیشتووی کەمپی هەول وتی: "ئەوەی وایکرد لە دێرەزور هەڵبێم دۆخی خراپی ژیانم بوو لەوێ لەوکاتەوەی داعش دەستی بەسەر بەشێکی زۆری شارەکە و دەوروبەریدا گرتبوو."

فەواز بە دیارونای وت چەند مانگێك لەمەوبەر ژنەکەی، کوڕە مەلۆتکەکەی و باوکی دێرەزوریان بەرەو تورکیا جێهێشت و وتی هەوڵدەدات دوای تەواوکردنی مامەڵەی پێویست پەیوەندییان پێوەبکات.

وتی بڕیاریدا بمێنێتەوە بۆ پاراستنی ئەو شمەکانەی لەنێو گەنجینەی بیناکەیدا جێماون، راخەرەکان، ماڵ و ئۆتۆمبیلەکەی، بەڵام دواجار چی بەردەستکەوت فرۆشتی "تا لە دۆزەخ رزگاری ببێت".

وتی: "هەموو رۆژێك مەرگ خۆی بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی شارەکە مەڵاسدەدات و هەرکەسێك بتوانێت هەڵبێت لە مەرگ هەڵاتووە."

وتی، "لەوکاتەوەی گروپەکە دەستیکرد بە سەپاندنی یاسا و رێساکانی خۆی، دۆخی شارەکە قێزەون بووە،" کە رێسای توندی پۆشاك، قەدەغەکردنی تێکەڵبوونی ژن و پیاو و رێگرتن لە ژن لە جێهێشتنی ماڵەوە بەتەنیا لەخۆدەگرن.

داعش "سەحنی سەتەلایت و سەیرکردنی کەناڵەکانی سەتەلایتی لەژێر سزای بڕینەوەی دەستدا قەدەغەکردووە و مۆسیقا، وێنە و جگەرەکێشانیشی" قەدەغەکردووە، فەواز وتی: "بەکورتی، ژیان وەك ئەوەبوو لە زیندانێکی گەورەدا بژیت."

وتیشی کاتێک چەکدارانی داعش لە هەندێك بەشی عێراق و سوریا هەڵاتن، بەتایبەت لە رەققەوە و هاتن بۆ دێرەزور، دۆخەکە خراپتر بوو.

وتی دۆخەکە خراپتربوو بە هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان داعش و رژێمدا، چونکە چەکدارانی داعش بەهەموو ناوچەکاندا بڵاوبوونەوە و و زۆرێك لە بنکەکانیان لە گەڕەکەکاندان.

وتی ئەمە وایکرد هەموو ماڵەکان ببنە ئامانجێکی ئەگەرلێکراو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500