دوای ئه‌و وێرانكاریه سیسته‌ماتیكانه‌ی كتێبخانه‌كان به‌سه‌ریاندا هات به‌ده‌ستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) له موسڵ، چه‌ندین هه‌ڵمه‌ت سازكراون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ره‌فه‌كانی كتێبخانه‌ی گشتیی شاره‌كه له کتێب و ده‌ستنوسه به‌خشراوه‌كان.
مانگی شوباتی 2015 داعش كتێبخانه‌ی موسڵی تاڵانكرد و زیاتر له 100,000 ده‌ستنوسی دانسقه و دۆكیومێنتی سوتاند كه چه‌ندین سه‌ده له زانست و فێربوونیان له‌خۆده‌گرت. هه‌روه‌ها بینا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی زانكۆكه‌یان ته‌قانده‌وه له فه‌یسه‌ڵیه له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
خه‌ڵك كۆبوبوونه‌وه و هه‌وڵیاندابوو توندڕه‌وه‌كان پهشیمانبكهنهوه له سوتاندنی كتێبخانه‌كه، به‌ڵام بێ‌سود بوو.
ئێستا كه هێزه‌كانی عێراق خۆرهه‌ڵاتی موسڵیان گرتۆته‌وه و چاویانبڕیوه‌ته به‌شی خۆرئاوای شاره‌كه، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان.
شاعیری عێراقی و ئه‌ندامی یه‌كێتی نوسه‌رانی نه‌جه‌ف، وه‌هاب شه‌ریف، وتی به‌ڵام له‌پاڵ "ئاسایش و خۆراك و ده‌رماندا، خه‌ڵكی موسڵ پێویستیشیان به چاككردنه‌وه‌ی شكۆی كولتورییان هه‌یه كه تێرۆریستان هه‌وڵیاندا له‌ناویبه‌رن".
یه‌كێتیه‌كه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گروپێك لاوی نه‌جه‌ف و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌مدواییانه هه‌ڵمه‌تێكیان سازدا بۆ كۆكردنه‌وه و به‌خشینی کتێب به كتێبخانه‌ی موسڵ.
شه‌ریف به دیارونای وت: "یه‌كێتیه‌كه تائێستا [كتێبی به‌خشراوی له] 112 به‌خشه‌ره‌وه پێگه‌یشتووه."
لە ناویاندا ئه‌و نوسه‌رانه‌ی تێدان كه کتێبەكانی خۆیان به‌خشیوه،كه‌سانێك كه له کتێبەكانی كتێبخانه‌كانی خۆیان به‌خشیوه و كه‌سانی تریش کتێبیان له بازاڕ كڕیوه و به‌خشیویانه و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ش چه‌ندین کتێب و ناونیشانیان دابینكردووه.
'خاڵی له بڵاوكراوه‌ی تایهفهگهرا'
شه‌ریف وتی هه‌موو کتێبه كۆكراوه‌كان "زانستی یان ئه‌ده‌بی بوون و هیچ ناونیشانێكی ئایینی‌یان تێدانه‌بوو".
وتیشی رێكخه‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌كه داوایانكرد ته‌نها ناونیشانه زانستی، ئه‌ده‌بی، مێژویی و شیعریه‌كان ببه‌خشرێن تا رێگه له هه‌ر ناكۆكیه‌كی تایه‌فه‌گه‌رایانه بگیرێت كه ده‌شێت له ئه‌نجامی به‌خشینی هه‌ندێك کتێبی ئایینیی تایبه‌تییه‌وه بێته‌كایه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه "نیشتمانپهروهرێتییهكی پوخته كه جێگای تایه‌فه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌گه‌ری و هه‌ر دروشمێكی تر ده‌گرێته‌وه" و وه‌ك "مه‌سه‌له‌یه‌كی مرۆیی و كولتوری" له‌قه‌ڵه‌می دا.
یه‌كێتی نوسه‌رانی نه‌جه‌ف به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی موسڵ و كتێبخانه‌ی موسڵ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان به‌زووترین كات گواستنه‌وه‌ی کتێبەكان بۆ موسڵ مسۆگه‌رده‌كات.
هه‌روه‌ها رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی "من ده‌خوێنمه‌وه، كه‌واته عێراقیم" ئه‌م مانگه چووه‌ته پاڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه و ده‌ستیكردووه به كۆكردنه‌وه‌ی کتێب بۆ كتێبخانه‌ی موسڵ.
جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، به‌هاء كامل، وتی تائێستا توانیوێتی 6,000 ناونیشانی ئه‌ده‌بی و كولتوری و هونه‌ری كۆبكاته‌وه.
كامل به دیارونای وت: "به‌خشه‌ره‌كان کتێبهكان ده‌به‌نه ئه‌و خاڵی كۆكردنهوانهی دیاریكراون له‌سه‌رتاسه‌ری به‌غدا و شارەکانی تردا. هه‌ندێك چالاكوانیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه کتێبیان ناردووه."
وتیشی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی خۆرئاوای موسڵ رزگارده‌كرێت و دوای ئه‌وه هه‌موو کتێبه كۆكراوه‌كان به یه‌ك جار ده‌نێردرێن بۆ موسڵ.
هه‌ڵمه‌تی تر
وه‌ك یه‌كێك له هه‌وڵه‌كانی بۆ پشتگیریكردنی زانكۆ زیانپێگه‌یشتووه‌كانی وڵات، زانكۆی زیقار نوسخه‌ی چاپكراوی تێز و كارنامه ئه‌كادیمیه‌كانی ناردووه بۆ زانكۆی موسڵ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كتێبخانه‌ی زانكۆی زیقار، رائید حه‌مید، به دیارونای وت: "زانكۆی زیقار 50 نوسخه‌ی چاپكراوی كارنامه بڵاوكراوه‌كانی ماسته‌ر و دكتۆرای ناردووه بۆ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی موسڵ."
هه‌روه‌ها زانكۆكه له‌وه‌پێشیش نوسخه‌ی چاپكراوی تێزه ئهكادمیهكانی ناردووه بۆ زانكۆی تكریت كه داعش بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له 2015 دا ده‌ستیبه‌سه‌رداگرت. بیناكانی زانكۆكه به‌سه‌ختی زیانیان پێگه‌یشتبوو له شه‌ڕدا بۆ رزگاركردنی شاره‌كه له‌ده‌ست داعش له نیسانی 2015 دا.
هاوکات، به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی زانكۆكه، حه‌یده‌ر عه‌لی، له لێدوانێكدا بۆ میدیا له كۆتایی كانونی دووه‌مدا وتی زانكۆی به‌سره بۆ نه‌وت و گاز هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی سازكرد بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی گشتیی ناوه‌ندی له موسڵ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه سوتێنرابوو.
وتیشی: "له‌پاڵ شه‌ڕی سه‌ربازیدا، پێویستمان به به‌رپاكردنی جه‌نگێكی رۆشنبیرییه له‌ڕێی کتێبه‌وه دژی هه‌ر بیروڕایه‌كی لاده‌ر كه گه‌رای ئه‌و كینه و ته‌كفیره داده‌نێت كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه هێنرابوو."