كاركردن به‌رده‌وامه له شاره‌كاندا له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و بازاڕه‌كان و لایه‌نه‌كانی تری ژێرخانی زیانپێگه‌یشتوو له‌لایه‌ن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه.
حكومه‌تی عێراق لە 14 كانونی دووه‌م رایانگه‌یاند كه ده‌ستده‌كات به بیناكرده‌نه‌وه و خستنه‌وه‌گه‌ڕی بازاڕی هادی له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا، كه به‌سه‌ختی زیانیپێگه‌یشتبوو له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له ته‌مموزی 2016 .
هێرشه‌كه، كه له‌لایه‌ن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ه‌وه به‌رپرسیارێتیی راگه‌یه‌ندرا، ئه‌نجامدرا به ته‌قاندنه‌وه‌ی پاسێكی پچوكی بۆمبڕێژكراو له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه له‌نزیك ئه‌و بازاڕه قه‌ره‌باڵغه‌وه له ناوچه‌ی كه‌ڕاده شه‌رقیه.
ته‌قینه‌وه‌كه 292 مه‌ده‌نیی كوشت و زیاتر له 200 كه‌سی تری برینداركرد و به یه‌كێك له كوشنده‌ترین تاكه هێرشێك له عێراق لەقەڵەمدرا له ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵدا.
كاروباری نۆژه‌نكردنه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت به رابه‌رایه‌تی ئه‌میندارێتیی به‌غدا، كه‌رێكخراوێكی ناحكومیه و نوێنه‌رانی چه‌ندین وه‌زاره‌ت و ئه‌نجومه‌نی ئابوریی عێراقیش له‌خۆده‌گرێت، كه.
به‌ڕێوبه‌ری ئه‌مانه‌ته‌كه بۆ په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان، حه‌كیم عه‌بدولزه‌هره، به دیارونای وت: "ئاوه‌دانكردنه‌وه و دروستكردنی هیوا وه‌ڵامی ئێمه‌یه بۆ تاوانه‌كانی داعش."
وتی ئامانج ئه‌وه‌یه بازاڕه‌كه بینابكرێته‌وه و "شكۆی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه و جارێكی تر پڕببێته‌وه له كڕیار".
وتیشی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی به‌رپرسه له پرۆسه‌ی سه‌رپه‌رشتی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌میندار زیكرا عه‌لوش، سه‌ره‌تا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕی كرد له ئه‌ندازه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به بیناكه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها وتی: "دوای به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م هه‌نگاوه، كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ده‌ستیپێكرد كه پته‌وكردنی بناغه و بونیادی بیناكه له‌خۆده‌گرێت" و له‌پاڵیشیدا پاڵپشتیكردنی به خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و سیستمه ئه‌منیه‌كان.
عه‌بدولزه‌هره وتی حكومه‌ت 500 ملیۆن دینار (422,654 دۆلار)ی ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌م پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه كه پێده‌چێت شه‌ش مانگی پێبچێت.
وتیشی: "هه‌ماهه‌نگیه‌كی پڕبه‌رهه‌م هه‌یه له‌نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تدا. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه تێرۆریستیه له یاده‌وه‌ری ناسڕدرێته‌وه، به‌ڵام ژیان به‌رده‌وامده‌بێت و وڵاته‌كه‌مان ئاوه‌دانده‌كه‌ینه‌وه."
خزمه‌گوزاریه پزیشكیه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ موسڵ
له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌رده‌وامن له هه‌ندێك به‌شی موسڵ كه له ده‌ست داعش رزگاركراون.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حسامه‌دین عه‌بار، به دیارونای وت حكومه‌ت هه‌نگاوی ئه‌رێنیی ناوه بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌تی له كه‌رته‌كانی ته‌ندروستی و خوێندندا.
عه‌بار وتی: "دوازده ناوه‌ندی ته‌ندروستی له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه و كراونه‌ته‌وه، له‌نێویاندا ناوه‌نده‌كانی سه‌ماح، ئینتیسار، گۆگجه‌لی و زه‌هرا."
وتیشی: "ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی حه‌مدانیه‌ش ته‌واوبووه و ده‌ستیكردووه به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی دانیشتوان، له‌پاڵیشیدا نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیر كه تایبه‌تمه‌نده به ته‌ندروستی منداڵان."
هه‌روه‌ها وتی: "هه‌رچی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لامیشه، كه یه‌كێكه له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌كانی موسڵ، تیمێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستیكردووه به خه‌مڵاندنی زیانه‌كان له خۆئاماده‌كردندا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی."
وتی گه‌ڕانه‌وه بۆ قوتابخانه ده‌ستیپێكردۆته‌وه له 100 قوتابخانه‌دا له ناوچه رزگاركراوه‌كانی موسڵدا دوای ته‌واوبوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان و وتیشی زۆربه‌ی ئه‌م بینایانه زیانی زۆر گه‌وره‌یان پێنه‌گه‌یشتبوو.
وتیشی: "تائێستا 25,000 قوتابی كوڕ و كچ، له‌پاڵ 13,000 كارمه‌ندی فێرخوازیدا، ده‌ستیانكردۆته‌وه به ده‌وام."
هه‌روه‌ها وتی به‌ڕێوبه‌رێتی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ستیكردووه به دابینكردنی په‌رتوك و پێداویستی تر بۆ خوێندكاران و وتیشی چوار لۆری گه‌وره له كه‌لوپه‌ل به‌مدواییانه گه‌یشتنه شاره‌كه.
عه‌باری وتی: "له‌گه‌ڵ رزگاركردنی هه‌ر گه‌ڕه‌كێكدا یه‌كسه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوادانكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و چه‌رخی ئاوه‌دانكردنه‌وه ناوه‌ستێت."
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خێرای ره‌مادی
هه‌روه‌ها ره‌مادی پایته‌ختی پارێزگای ئه‌نبار كه له كانونی یه‌كه‌می 2015 له‌ده‌ست داعش رزگاركرا، له‌ژێر پرۆسه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی خێرادایه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، فه‌رحان عوبه‌یدی، به دیارونای وت: "ره‌مادی ئه‌و شاره‌ی وڵاته كه زۆرترین زیانی له‌لایه‌ن تێرۆریزمه‌وه پێگه‌یشتووه."
وتی به‌ڵام ئێستا حكومه‌تی ناوخۆ و فیدرالی، له‌پاڵ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه جۆراوجۆره‌كاندا، خه‌ریكی كارێكی زۆرن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
وتیشی: "50 پرۆژه هه‌ن بۆ فڕێدانی ئاوه‌ڕۆ و چاره‌سه‌ری ئاوی خواردنه‌وه كه خراونه‌ته‌وه‌گه‌ڕ له ره‌مادی، له‌نێویاندا وێستگه‌ی ئاوی سه‌ره‌كیی شاره‌كه."
وتی وه‌زاره‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران 30 قوتابخانه‌ی شاره‌كه‌ی نۆژه‌نكردۆته‌وه به‌كۆمه‌كی هاوكاریه داراییه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ره‌مادیشی نۆژه‌نكردۆته‌وه.
90 ملیۆن دۆلاری تر ته‌رخانكراوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و پردانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێنراونه‌ته‌وه، له‌وانه پردی فه‌له‌ستین و پردی ژاپۆنی.
عوبه‌یدی وتی: "جوڵه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه خێرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بازاڕ و ناوه‌نده گشتیه‌كانی شاره‌كه سه‌رلێوبوون له ژیان."
له شوێنانی تری وڵاتیش ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ست داعش سه‌نراونه‌ته‌وه.
دانیشتویه‌كی تكریت له پارێزگای سه‌لاحه‌دین، محه‌مه‌د عه‌جیلی، كه له بازاڕه كۆنه‌كه‌دا كۆگای جلوبه‌رگی هه‌یه، وتی: "پێنج مانگ دوای رزگاركردنی شاره‌كه‌مان (له ئازاری 2015)، له ئاواره‌یی گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌كه‌م كه زۆر زیانی پێنه‌گه‌یشتبوو."
عه‌جیلی به دیارونای وت: "گه‌ڕامه‌وه تا دوكانه‌كه‌م بكه‌مه‌وه و ئه‌وكاته هێشتا جموجۆڵی كڕین و فرۆشتن ده‌ستیپێنه‌كردبووه‌وه. به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری ئاسایی و خه‌ڵك بازاڕده‌كه‌ن و به سه‌لامه‌تی ژیان ده‌كه‌ن."
وتیشی: "به‌ڵاكه كۆتایی پێهات."